مایکرۆسۆفت ئۆفیس
Jump to navigation
Jump to search
مایکرۆسۆفت ئۆفیس (بە ئینگلیزی: Microsoft Office) یان proprietary commercial office suite، بەرهەمی کۆمپانیای ئەمریکایی مایکرۆسۆفتە، ئەم بەرهەمە وەک کۆکراوەی کۆمەڵە پڕۆگرامۆکەی کۆمپانیاکەیە کە بە پڕۆگرامی ++C داڕێژراون کە بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٨٩ وەشێنرا کە ئەو کات تەنیا سێ پڕۆگرامی بۆ وەشێنرا کە ئەوانیش هەریەکە لە وۆرد و پاوەر پۆینت و ئەکسڵ بوون ، ئەم پڕۆگرامۆکە بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز و ماک گوونجاوە وەکاری لەسەر دەکرێت بۆ پەرەپێدان.
پڕۆگەرامەکان[دەستکاری]
- وۆرد: بەکاردێت بۆ نووسینی بابەت و پەڕەگراف وە دروستکردنی کتێب و دۆکیومێنت کە توانای چاپکردن و لەبەرگرتنەوە و چەنەدەها شتی تری هەیە کە بۆ دەستکاری کردنی ئامادەکراوە
- پاوەر پۆینت: بەکاردێت بۆ دروستکردنی پەڕەگراف بۆ نیشاندان بە داتاشۆ بەمەبەستی بەستنی سیمینار و کۆڕەکان لەسەرجەم جیهان بەکاردێت بەوەی کە کۆمەڵێ ئامرازی بۆ دەستکاری تیایە
- ئەکسڵ: بۆ مەبەستی ئامار و خشتە و ژمێریاری بەکاردێت
- ئاوت لووک: بەکاردێت بۆ ناردنی پۆستی ئەلکتڕۆنی
- ئەکسس: بەمەبەستی دروستکردنی داتابەیس بەکاردێت
- پوبلیشەر یان فڕۆنت پەیج: بۆردروستکردنی پەڕگەی وێب بەکاردێت یان دروستکردنی کارتی بازرگانی کۆمەڵێ کاری تری جۆراو جۆر
- پیکچەر مانجەر: بۆ کردنەوەی وێنە بەکاردێت کە توانای زووم و هەڵگەڕانەوەی وێنەی هەیە
وەشانەکان[دەستکاری]
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس بۆ ویندۆز
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ١.٥
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ١.٦
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٣.٠
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٤.٠
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٤.٢
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٤.٣
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٩٥
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٩٧
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٠
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس بۆ ویندۆز ئێکس پی
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٣
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٧
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٠
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٣
- مایکڕۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٦ (لە چاوەڕوانیی بڵاوکردن دایە).
سەرچاوە[دەستکاری]
- ماڵپەڕی سەرەکی مایکرۆسۆفت ئۆفیس
- ماڵپەڕی مایکرۆسۆفت
- وێکی عەرەبی
- وێکی ئینگلیزی