لێدوانی بەکارھێنەر:Shwanissa10
بەخێربێیت
[دەستکاری]
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٧١ وتار و ١٥٩ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٤:٢٠، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
گوندی توویێ ( مزووری باڵا)
[دەستکاری]گوندی توویێ یەکێکە لە گوندەکانی ھۆزی مزووری دەکەوێتە دەڤەری بارزان نزیک سنووری تورکیا و سەر بە قەزای مێرگەسوورە، بە پێی کۆتا ڕاپۆرتی ئاماری سەرژمێری دانیشتوانی کوردستان ئەم گوندە پێک هاتووە لە زیاتر لە ١٥٠ خێزان ، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس و لە کاتی هەڵگیرسانی شوڕشە یەک لە دوای یەکەکانی ئەوکات دانیشتوانی ئەم گوندە لەبەر شەڕ و ناکوکیەکانی ئەوکات ئەو گوندە بەجێ دەهێڵن و بەرە و وڵاتی ئێران کۆچ دەکەن دواتر لە ساڵی ١٩٩١ دەگەڕێنەوە کوردستان و لە هەریەک لە شار و شاروچکەکانی ھەریر ، سۆران (شار) ، بێخمە جێگیر دەبن و دوای لەناوچوونی ڕژێمی بەعس هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو گوندە و تەواوی جوگرافیای مزووری باڵا جێگیر دەبن و ڕێگری دەکەن لەوەی خەڵکی ئەم گوندە بگەڕێنەوە بۆ زێدی باب و باپیرانیان، لە ئێستاشدا ئەم گوندە چووڵکراوە Shwanissa10 (لێدوان) ٢٠:١٠، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)