بەکارھێنەر:Shwanissa10
گوندی توویێ ( مزووری باڵا )
گوندی توویێ یەکێکە لە گوندەکانی ھۆزی مزووری دەکەوێتە دەڤەری بارزان نزیک سنووری تورکیا و سەر بە قەزای مێرگەسوورە، بە پێی کۆتا ڕاپۆرتی ئاماری سەرژمێری دانیشتوانی کوردستان ئەم گوندە پێک هاتووە لە زیاتر لە ١٥٠ خێزان ، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس و لە کاتی هەڵگیرسانی شوڕشە یەک لە دوای یەکەکانی ئەوکات دانیشتوانی ئەم گوندە لەبەر شەڕ و ناکوکیەکانی ئەوکات ئەو گوندە بەجێ دەهێڵن و بەرە و وڵاتی ئێران کۆچ دەکەن دواتر لە ساڵی ١٩٩١ دەگەڕێنەوە کوردستان و لە هەریەک لە شار و شاروچکەکانی ھەریر ، سۆران (شار) ، بێخمە جێگیر دەبن و دوای لەناوچوونی ڕژێمی بەعس هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو گوندە و تەواوی جوگرافیای مزووری باڵا جێگیر دەبن و ڕێگری دەکەن لەوەی خەڵکی ئەم گوندە بگەڕێنەوە بۆ زێدی باب و باپیرانیان، لە ئێستاشدا ئەم گوندە چووڵکراوە Shwanissa10 (لێدوان) ٢٠:١٠، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)