لێدوانی بەکارھێنەر:Gyan333/ئەرشیڤی ١
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٢٠٢ وتار و ٢٠٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
Diyar Mohammed لێدوان ١٦:١١، ١ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
تەختە کلیل
سڵاو بەڕێز دەستخۆش بۆ بەشداریەکانت لە ویکیپیدیا. تکایە هەوڵ بدەن کە ئەو تەختە کلیل (کیبۆر)ەی بەکار دێنن ستاندارت بێت. ibrahim وتووێژ ١٨:٣٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
سوپاس كاك ئیبراهیم. Gyan333 وتووێژ ١٨:٣٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
تێبینی لەسەر بەشداریکردن
سڵاو بەڕێز، دەستەکانت خۆش بۆ کار و بەشدارییەکانت لەویکیپیدیا بەڵام سەیری جۆری وتارەکی ویکیپیدیا بکە دەبێت بەمشێوەیە بنووسرێت نەوەک لەجۆری هەواڵی ڕۆژانە بێت وەک وتاری گەورەبوونی مانگ ئەوا (Full Moon) بەشێوازی ویکیپیدیا دەبێت باسی ئەو دیاردەیە بکرێت کە چؤناوچۆن و چ ڕۆژێک لەساڵی ڕوودەدات ناکرێت ناوەڕۆکەکە تەنیا لەسەر ئەوە بێت کە دوێنێ گەورەبوونی مانگ ڕوویداوە، بەڵکوو دەبێت دیاردەکە لەڕووی زانستییەوە و بوونی سەرچاوەکان بنووسرێن و پشتڕاستبکرێنەوە. دووبارە دەستخۆش بۆ بەشدارییەکانت > Kushared (لێدوان) ١٧:٢٤، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
سڵاو
بەڕێز @Gyan333: دەستت خۆشبێت بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تکایە تاکو وتارێکت تەواو نەکرد دانەیەکی تر دروست مەکە، پەڕەی خاڵی دروست مەکە و کیبۆردی ستاندارد بەکاربھێنە (سەیری نووسینی کوردی بکە)، زۆربەی ئەو وتارانەی داتناون یاخود تاگی «پرۆسەی وەرگێڕان»ت لێداون یاخود زۆر کورتن و ھیچ سوودێکیان نابێت بۆ خوێنەرانی ویکیپیدیا. ویکیپیدیا وتارێکی ناوێت کە لەلایەن ماڵپەڕێکی باوەڕپێنەکراوەوە زانیارییەکانی پشتڕاست نەکرابێتەوە، واتە نابێت وتارێک بنووسیت لەسەر زانیاری خۆت بەتەنھا. ئەمانە دەسرڕدرێنەوە، تکایە سەرەتا خەریکی یەک وتار ببەو زیاتر پەرە بە یەک وتار بدە تاکو کەمێک زیاتر فێردەبیت چۆن ویکیپیدیا بەکاردێت. سەیری فێرکاری بکە. سوپاس—ژیار مێرلن وتووێژ ٠٣:٠٣، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
ڕۆبێرت سمیجڵ بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا
تاگێک داندراوە لەسەر ڕۆبێرت سمیجڵ کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:
ناڕێکی لەنووسین، هەڵەنەبم لە وەرگێڕی ڕستەکان کراوە بۆیە شێوازی نووسینەکەی ناخوێندرێتەوە!
لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.
ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٧:١٥، ١٥ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
تختەکلیل
تەختەکلیل
سڵاو @Gyan333: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ك و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ي، ـهـ، ك. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت. ◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٣:٥٦، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
@Gyan333: دەست خۆش بەرێز زانیم مەبەستی بەریزتان چییە ان شاء الله دوبارە نابێتەوە Gyan333 (لێدوان) ١٤:٢٠، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- و تکایە پەیامەکانت واژوو بکە بە ~~~~ لە کۆتای وتووێژەکانت. سپاس.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٤:١٩، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- بەڕێز گیان، تەختەکلیلت ھێشتا ناستانداردە. تکایە بیگۆڕە و وپ:نک بخوێنەوە. --◂ ئێپین وتووێژ♬ ٠٢:٣٧، ٣١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
وشەی ستانداردەكان لە ژێرەوەی لێدوانەكان دەردەكەوێن لەو شوینەی واژوی لێیە راستە؟ Gyan333 (لێدوان) ٠٢:٣٩، ٣١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- نازانم مەبەستت چییە. لە ناستاندارد مەبەست لە ھەندێک لە پیتەکانی کیبۆردەکەتە، وەک: ك، ـهـ، ە (بزوێن)، ي، ئەمانە لە ویکی بەکارنایەن و ک، ھ، ە، ی بەکاردێن. وپ:نک ببینە. ◂ ئێپین وتووێژ♬ ٠٢:٤٣، ٣١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
ئاسۆ نادری بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا
تاگێک داندراوە لەسەر ئاسۆ نادری کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:
ڕێکلام
لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.
ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. --کازۆ ماد(بدوێ) ٠٧:٤٢، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
Gyan333 (لێدوان) ٠٩:٤٠، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC) ئەم كەسەی دامناوە خزمەتێكی زۆری بە كورد گەیان دووە لەگەل ئەوە نیم بسریتەوە
- تکایە لە شوێنی خۆی ناڕەزایی بۆ دەربڕە--کازۆ (بدوێ) ١١:٥٠، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
ئاگاداری
تکایە دەست ھەڵبگرە لە ئەنجامدانی دەستکاریی ڕووخێنەر لە ویکیپیدیا. ئەگەر دەتەوێت تاقیکردنەوە بکەیت، ئەوا خۆڵەپەتانێ بەکاربھێنە. ئەو دەستکارییانەی کە لە پەڕەی وتووێژ:ھاوڕەگەزخوازی ئەنجامت داون خراپکارییە و ئەگەر لەم جۆرە دەستکارییانە ڕانەوەستیت لەمەودوا بەربەست دەکرێیت. --◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٥:٥٢، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
باشە بەرێز Gyan333 (لێدوان) ١٥:٥٨، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
بەلام ئەتوانم بزانم لە جیاتی چاكردنەوەی نوسینەكەم بۆ سڕیتانەوە Gyan333 (لێدوان) ١٧:٤٢، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- لەبەر ئەوەی:
- ئەم نووسینە ھی خۆت نییە و لێرەوە لەبەرت گرتۆتەوە؛ لە ماڵپەڕێکی تەواو لایەنگیر کە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی باوەڕپێنەکراوەوە بەڕێوەدەبرێت و ئەو ماڵپەڕە باش بە بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەندە ناوی دەرکردووە. ویکیپیدیا تەنھا سەرچاوەی باوەڕپێکراو بەکارئەھێنێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی نووسینەکانی، و سەرچاوەیەکی وا لایەنگر و ئاست نزمیش ھەرگیز جێی نابێتەوە لە ویکیپیدیا.
- مافەکانی بڵاوکردنەوەت پێشێلکرد. ئەمە لە ویکیپیدیا ڕێگەپێنەدراوە و ھەر دەقێک ڕەسەن نەبێت، دەسڕدرێتەوە. دووبارە دانانەوەی دژ بە سیاسەتەکانی ویکیپیدیایە و ڕێپێنەدراوە.
- ئەو نووسینەی داتنابوو ھیچ پەیوەندییەکی بە پەڕەی وتووێژەوە نەبوو، ھەروەھا ١٠٠٪ دژایەتی و لایەنگیری بوو، و ھیچی تر.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٨:١٦، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
با وا دابنین ئەم ماڵپەرە پرو پاگەندە بڵاو ئەكاتەوە ئەی ئەم لینكە باور پێكراوانە وەك سەرچاوە خرابونە بەر دەمت چی بوون بەرێز؟ مەبەستم لە سایتی بەناو بانگی telegraph.co.uk و سایتی بەناو بانگی http://www.cdc.gov
ئەمانەش هەر پروپاگەندەن حەزم لێیە بۆمی روون بكەیتەوە؟ Gyan333 (لێدوان) ١٨:٢٠، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- من ئەم سەرچاوانەم خوێنەوە و ھیچی وەک ئەوە باسی ھاوڕەگەزخوازیان نەکردووە وەک ئەوەی "زاکیر گروپ" نووسیویانەتەوە لەسەری. لەسەر ماڵپەڕی "دەروونناسی لەمڕۆدا"، نووسراوە کە بەڵگە کەم ھەیە کە بەسترابێتەوە بە جینێکی گەی، و ئەمە ڕاستە، ھەتا ئێستا جینێکی گەی نەدۆزراوەتەوە، بەڵام نەیانوتووە پەیوەندی نییە بە ھاوڕەگەزخوازییەوە. تەنھا وتوویانە بەڵگەکان کەمن. بەڵام لە لایەکی تریشەوە، ھیچ بەڵگەیەکی زانستیی سەلمێنراو نییە کە بڵێت ھاوڕەگەزخوازی ھەڵبژاردەی کەسەکەیە، وەک لە وتاری ھاوڕەگەزخوازیدا باسکراوە. لەوانەیە تۆ دوو یان سێ سەرچاوەت پێ بێت کە بە خراپە باسی ھاوڕەگەزخوازی بکات، بەڵام من ٢٤٦ سەرچاوە دەبینم لە وتارەکەدا کە بە باشە باسی ھاوڕەگەزخوازی دەکات. دانیشتن بە دیار و گوێگرتن لە قسەی ماڵپەڕێکی باوەڕپێنەکراو کە ھەتاکو ئێستا نووسەرەکانی نازانن بە کوردییەکی ڕەوان بنووسنەوە بە ھیچ شوێنێکی باشمان ناگەێنێت. ھەرچۆنێک بێت، بابەتێکی وەک ھاوڕەگەزخوازی بیر و ڕای جیاوازی لەسەر ھەیە، و ئێمەش لەسەر بنەمای بەناوبانگترین و جێباوەڕترین نووسینەوەکان ئەو وتارەمان نووسیوەتەوە.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٨:٣٦، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
پەڕەی وتووێژ
سڵاو، تکایە پەڕەی وتووێژی پەیوەندیدار بە وتارێک دروست مەکە کە نییە و داوای دروستکردنی بکەیت. بەم شێوەیە ناکرێ و ھەمووی دەسڕدرێتەوە. مەگەر خۆت یارمەتی دروستکردنی ئەو وتارانە بدەیت کە دەتەوێت. وپ:سوڕ ببینە. --◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٣:٤٧، ٣١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
سلام ، بەرێز هیچ خراپیەكی تێدا نابینم چونكە ئەو پەرانەی وتوێژم تیا كردبوون وادروست ئەكرێن لەلایەن بەكارهێنەران واتا ویكیدپیا گەورە تر ئەبێ ئەمەش نازانم چ خراپیەكی تیدایە ؟ Gyan333 (لێدوان) ١٤:١٠، ٣١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- ویکیپیدیا بە زۆربوونی وتارەکان گەورە دەبن، نەک دروستکردنی پەڕەی وتووێژ. ھەتا دەتوانی، یارمەتی دروستکردنی وتارەکان بدە، لە جیاتی داواکردنیان. ھەر یەکەش لە ئێمە لە بوارێکا خزمەت بە ویکیپیدیا دەکەین، و تۆش ئەتوانی لە ڕوویەکی واوە خزمەت بکەیت :) --◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٥:٠٨، ٣١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
كە من وتوێژم نوسی ئەوەی شارەزای هەیە وتوێژەكەم ئەبینێ و پەرەكەش دروست ئەكات بەس هەیە ئاگای لێ نییە ئەو پەرەیە بوونی هەیە شارەزاشی هەیە لە دروستكردنی جا بۆ ئەو حاەلتە زۆر گرنگە بۆیە من پێم باشە ئەو كارە بەردەوام بكەم Gyan333 (لێدوان) ١٥:٤٣، ٣١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- ئەم کارە دژ بە سیاسەتەکانی پەڕەی وتووێژە و ھیوادارم لەمەودوا وانەکەیت. ھەرکەس ویستی وتارێک دروست بکات لەسەر فڵان بابەت، دەیکات. گەر ویستت داوای وتار بکەیت، لە ویکیپیدیا:داخوازی وتارێکی نوێ بیکە، پەڕەی وتووێژ دروست مەکە :) سپاس --◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٥:٥٠، ٣١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
تاگ
ھەر بەکارھێنەرە و بۆی ھەیە لە یەک کاتدا یەکجار {{ئامادەکردن}} لەسەر وتارەکان دابنێ. ئێستا پێویستە کار لە سەر ھەردووک وتاری ھەکاری و پاقلەش بکەیت تا بگەنە ئاستێک کە نەسڕدرێنەوە.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ٢٠:٣٨، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
پاقلە خۆی زۆری نەماوە تەواو بێ Gyan333 (لێدوان) ٢٠:٣٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)