لێدوانی بەکارھێنەر:ناسر فەتحی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا ناسر فەتحی!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٧٧ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

--چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:٤٢, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

تاگێگ لەسەر بەکارھێنەر:ناسر فەتحی دانراوە داوادەکات کە بەخێرایی لە ویکیپیدیادا بسڕدرێتەوە. ئەمە لەژێر پێوەری ب٥ بۆ سڕینەوەی خێرا کراوە، لەبەرئەوەی وا دەردەکەوێت کە پەڕەکە نووسین، زانیاری، وتووێژ، و/یان چالاکییە ناپەیوەندیدارەکان بە ئامانجەکانی ویکیپیدیا لەخۆدەگرێت. تکایە تێبینی بکە کە ویکیپیدیا خزمەتگوزاریی خانەخوێی وێبی خۆڕایی نییە. لەژێر ئەم پێوەرە بۆ سڕینەوەی خێرا، وەھا پەڕەیەک دەشێت لە ھەرکاتێکدا بێت بسڕدرێتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٤، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aram بەکارھێنەر نوێیە وە باوەڕ ناکەم ئەوەی باسی کردووە پەیوەندی بە ویکیپدییاوە نەبێت، و تەنھا تازەیە لەوانەیە شارەزای لە وییکیپیدیا نەبێت لەوەی چۆن وتارێک بەشێوەی زانستی بنووسێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٤١، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بەکارھێنەر نەشارەزا بێت، پرسیار دەکات. ئێمەش ئەوەندە چالاکیمان ھەیە کە لە ویکیپیدیا و دەرەوەی ویکیپیدیاش ھەین تا وەڵامی پرسیارەکان بدەینەوە. ئەم دەقانە بشچنە سەر بۆشاییناوی وتار، تەنیا جۆری تاگەکە دەگۆڕێت. ھیچ سەرچاوەیەک نییە تا پشتڕاستی بکاتەوە و جگە لەوەش دەڵێ قسەی خۆمە. ئینجا دەقێک کە لەسەر پەڕەی بەکارھێنەر بێت لەکاتێکدا بەکارھێنەرەکە بەشدارییەکی وای نەکردبێ، دەسڕدرێتەوە مەگەر وەک بەکارھێنەر و وەک ئەوانەی ئێستا شتێکی کورتی لەسەر خۆی و بەشداریکردن لە ویکیپیدیا نووسیبێ. بڕوانە ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٥، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخێر بێن[دەستکاری]

کاک ناسری ئازیز بەخێر بێن، سەر چاوی من. ئەوە وتاری پێرفۆڕمانسەکەتان بە هەندێک دەستکاری و گواستنەوەوە. ئەوەش هیوادارم بۆ وتارەکانی داهاتوو بە کەلکتان بێت؛ هەر هەبن. Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٤١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]