شارڵ لاڤەران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارڵ لاڤەران
Alphonse Laveran
Alphonse Laveran لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٨ی حوزەیرانی ١٨٤٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پاریس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٨ی ئایاری ١٩٢٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٧٦ ساڵ ژیاوە)
پاریس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMontparnasse Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Lycée Louis-le-Grand
  • Faculté de médecine de Strasbourg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەمیکرۆبناس، مشەخۆرناس، botanist، researcher لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • French Defence Health service
  • Pasteur Institute لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرSophie-Marie Pidancet لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
واژوو

چارڵز لویس ئەلفۆنس لاڤران (ماوەی ژیان: ١٨ی حوزەیرانی ١٨٤٥ لە پاریس تاکوو ١٨ی ئایاری ١٩٢٢ پاریس لە فەڕەنسا) ، پزیشکێکی فەرەنسی بووە و خەڵاتی نۆبڵی بەدەستھێناوە، ، باوکی پزیشکی سەربازی بووە، دواتر بۆتە مامۆستا و بەڕێوەبەر و پشکنەری پزیشکی سەربازی قوتابخانەی فال دوو گراس. لافران لە زانکۆی سان بۆب لەپاریس خوێندوێتی و لەساڵی ١٨٦٣ پەیوەندی کردووە بەقوتابخانەی تەندروستی گشتی لە ستراسبۆرگ و بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بووە، لەساڵی ١٨٦٦ وەکو پزیشکێکی قوتابی لە نەخۆشخانەکانی ستراسبۆرگ دامەزراوە، ساڵی ١٨٧٠ لەکاتی ھەڵگیرسانی جەنگی نێوان فەرەنسا و بڕوسیا نێردراوە بۆ میتز و وەکو ئەفسەری فریاکەوتن کاری کردووە و لەھەردوو جەنگی گرافلۆت و سان بریڤیا بەشداری کردووە. لافران دوای ئەوەی میتز خۆی داوە بەدەستەوە گەڕاوەتەوە بۆ فەرەنسا و لەنەخۆشخانەی سان مارتان لەپاریس دەست بەکار بووە، ساڵی ١٨٧٤ وەکو مامۆستا لە قوتابخانەی فال دۆگراس دامەزراوە، پاشان نێردراوە بۆ جەزائیر و تاکو ساڵی ١٨٨٣ لە جەزائیر ماوەتەوە. شاڕڵ لافران لەساڵی ١٨٨٠ گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی کە بەھۆی تووشبون بە گیانەوەرێکی سەرەتایی دووچاری نەخۆشی مەلاریا دەبینەووە و یەکەم کەس بووە کە ھۆکاری ئەم نەخۆشییەی دۆزیوەتەوە، ساڵی ١٨٩٣ ھەڵبژێردراوە بە ئەندامی ئەکادیمیای زانستی فەرەنسی، ساڵی ١٩١٢ نیشانەی شەرەفی وەرگرتووە، لەساڵی ١٩١٤ بۆ ساڵی ١٩١٨ بەشداری ھەموو ئەو لیژنانە بووە کەتایبەت بوون بە پاراستنی تەندروستی سووپای فەرەنسا، ھەروەھا لە زۆربەی زۆری کۆمەڵە زانستی و فیکریەکانی فەرەنسا و بەریتانیا و بەلجیکا و ئیتاڵیا و بورتوگال و مەجەڕ و ڕۆمانیا و ڕوسیا و ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ھیندستان و مەکسیک و کوبا و بەڕازیل ئەندام بووە و لەساڵی ١٩٠٧ خەڵاتی نۆبڵی لەپزیشکیدا وەرگرتووە. شاڕڵ لافران لە ١٨ مایۆی ساڵی ١٩٢٢ لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی مۆنبارناس لەپاریس تەرمەکەی نێژراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]