مێروو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەن جۆر مێروو
شێوەناسی مێروو

مێرووەکان، دەستەیەک لە گیانەوەرانی وشکژین کە زۆربەیان خاوەنی دوو جووت باڵ، جووتێک شاخیلە و سێ جووت پای بڕکە بڕکەن و لەشیان لە سێ بەشی جیاوازی سەر، سینگ و سک پێک ھاتووە.[١]

مێرووەکان، مەزنترین دەستەی نێو کۆمەڵی گرێپاکانن . گرێپاکان گیانلەبەرانێکن کە ئێسکبەندی دەرەکییان ھەیە و ئەندامەکانیان پێکەوە گرێ دراوە. مێرووەکان شەش پێیان ھەیە و زۆربەیان باڵدارن. لەشی مێروو لە ٣ بەش پێک ھاتووە: سەر، سینگ و سک

نزیک بە یەک ملیۆن جۆر مێروو لە جیھاندا ناسراوە و لە لایەن زانایانەوە ناو نراوە. نزیک بە ١٠ ملیۆن جۆر مێروو لە سەر زەوی دەژی. مێرووەکان لە ھەموو شوێنێکدا ھەن. ئەم گیانلەبەرانە یەکەمین گیانەوەرانی باڵداری سەرزەوین؛ ٣٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار لە سەر زەوی ھەڵفڕین.

ھێزی بۆنایی و بینایی لە گرنگترین ھەستەکانی مێروون. مێرووەکان چاوی لێکدراویان ھەیە، واتە کە چاویان لە دوو بەشی جیاواز پێک ھاتووە، ھەر بەشێک لێنزی تایبەت بەخۆی ھەیە. مێرووەکان بۆ بۆن کردن و چەشتن لە شاخیلەکانیان و بڕێکات لە ئەندامەکانی تری لەشیان کەڵک وەردەگرن. ھەروەھا بۆ ساوھەست کردنی شتەکان، شاخیلەکانیان بەکار دەھێنن.

مێرووەکان لە درێژایی تەمەندا لەپەستا توێخ ھەڵدەخەن، و قاپێلک دەگۆڕن. بڕێکیان تەنیا ٤ یا ٥ جار شێوە دەگۆڕن، بەلام زەلەقوونە یەکڕۆژەکان و مێرووە بێباڵەکان دەتوانن ٢٠ جار و فرەتریش خۆ بگۆڕن. ھەرجار کە مێروو خۆی دەگۆڕێ، شێوەی لەشی تەواو دەگۆڕێ و بەم ڕەوتە دەڵێن گووران. بڕێ لە میرووەکان بە ھەر توێخ ھەڵخستنێک شێوەیان دەگۆڕێ و جۆری گووراویان لەگەڵ ساوایان تەواو جیاوازە؛ وەک: ھەنگ، مێش ، قالۆچە گەورەکان، پەپوولە و زەرگەتەکان.[٢]

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا بۆ ئەم گیانەوەرانە، ئەم ناوانەش بەکار دێت:[٣]

  • زیندەوارە، گەناور، گەناوەر، دەعبا، جڕوجانەوەر، حەشەرە، گۆسان، جانەوەری وردیلە

مێرووگەلی کۆمەڵژی[دەستکاری]

ئەم گرووپە زۆربەی جۆرەکانی زەرگەتە، مێروولە، مۆریانە لەخۆ دەگرێت. ئەم مێرووانە بە شێوەی خێزانی ، بنەماڵەیی یان خێڵەکی دەژین و ھێلانەکانیان یەکجار گەورەیە و بە «شار» ناوی دەبەن، لە ھەر شارێکدا تەنیا یەک مێروو، واتە مەلەکە (ماک یا شامێروو)، دەتوانێ زاوزێ بکا، زۆربەی مێرووەکانی تر کارکەرن و خۆراک کۆ دەکەنەوە و ھێلانەکەیان دەپارێزن.[٤]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان
  2. ^ "ویکی فارسی". Archived from the original on 17ی Mayی 2017. Retrieved 11ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ هەنبانە بۆرینە
  4. ^ [١]