پارکی نیشتمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پارکی نیشتمانی یان ناشناڵ پارک پارکێکە بە شێوەیەکی فەرمی ناسێنراوە لەلایەن حکوومەتی وڵاتێکەوە، پارکە نیشتمانییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاژەڵانی ناویان یان خاکەکانیان درووستدەکرێن. لە جیھاندا ژمارەیەکی زۆری پارکی نیشتمانی ھەن. یەکەمین پارکی نیشتمانی لە ١٨٧٢ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوە، بەناوی پارکی نیشتمانیی یەلۆستۆن.

یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) پارکە نیشتمانییەکانی پێناسەکردووە وەکوو جۆری دووەمی لە پاراستنی ناوچەکان. گەورەترین پارکی نیشتمانی لە جیھاندا کە لەلایەن (IUCN) ناسێنراوە پارکی نیشتمانیی باکووری ڕۆژھەڵاتی گرینلەندە، کە لە ١٩٧٤ دامەزراوە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٠ی (IUCN) نزیکەی ٧٠٠٠ پارکی نیشتمانی لە جیھاندا ھەن.

نموونەکان[دەستکاری]

ژێدەرەکان[دەستکاری]