گنوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گنوەوە ڕەوانە کراوە)
لۆگۆی گنوو
لۆگۆی گنوو

گنوو (بە ئینگلیزی: GNU) (گۆکردن: /ɡn/ (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن)[١]) سیستمی کارپێکردنی گنوو لە ساڵی ١٩٨٣ بە ئامانجی درووست کردنی سیستمێکی کارپێکردنی بە تەواوی ئازاد بە دەست ریچارد ستۆڵمن دروست بوو. گنوو(GNU) کورت کراوەیەکی پێچەوانەییە کە لە یەکەمین پیتی ووشەکانی (GNU's Not Unix) بە مانای گنوو یونیکس نیە وەرگێڕاوە. ھەروەھا گنوو ناوی جۆرێک قۆچی وەحشیە کە لە ئەفریقا ژیان دەکات. لۆگۆی گنوو بە دیزاینی سەری قۆچی وەحشی، بە دەست (Etienne Suvasa) دیزاین کرا وە لە وێب سایتەکانی گنوو و بابەتەکانی دامەزراوەی پڕۆگرامە ئازادەکان بکاردێت. پڕۆژەی گنوو لە ساڵی ١٩٨٤ بە ئامانجی پشتگیرو دروست کردنی پڕۆگرامی ئازاد بۆ سیستمی کارپێکردنی گنوو دامەزرا. دامەزراوەی پڕۆگرامە ئازادەکان لە ساڵی ١٩٨٥ بە ئامانجی سەرخستن و پشتگیری لە جۆڵەی پڕۆگرامی ئازاد وە بە تایبەت پڕۆژەی گنوو دەست بە کار بوو. لە ئەمڕۆدا گرنگترین و بەناوبانگترین سیستمی کارپێکردنێک کە لە پڕۆگرامەکانی پڕۆژەی گنوو و ڕگەپێدەری (GNU GPL)بەکاردێنێت، لینوکسە کە ناووکی لینوکس بەکاردەھێنێت وە بە شێوەی دابەشکراوی لینوکس دەخرێتە بەردەست کە ھەندێک کەس بە گنوو/لینوکس ناوی دەبەن. ناووکی سەرەکی سیستمی کارپێکردنی گنوو، گنوو ھێرد (GNU Hurd) ە کە ھێشتا لە حاڵەتی پەرەپێدانایە تا دەگاتە ئاستی جێگیر و بەکارھێنەرو  بەکارھێنانی زۆری نیە.

مێژوو[دەستکاری]

لە دەیەی ١٩٧٠ تا سەرەتاکانی دەیەی ١٩٨٠، پڕۆگرامەرانی کۆمپیوتەرھەموو ئەو کۆدەی  کە دەیانووسی لە گەڵ کەسانی کە بەشداریان پێ دەکرد. ھەر کەس کۆدی بەرنامەی خۆی دەخستە بەردەست پڕۆگرامەرانی دیکە. وە بە بەشداری کردنی پڕۆگرام کارێکی ئاسای بوو. بەڵام لە سەرتای ١٩٨٠ وە ھەموو شتێک بە ھێواشی گۆڕا. کۆمپانیاکانی پڕۆگرامی لەمەبەدوا کۆدی پڕۆگرامەکانیان نەدەخستە بەردەست کەسانی کە وە پڕۆگرامەرەکان نەیاندەتوانی پڕۆگرامی کەسانی کە بگۆڕن وە پەرەی پێ بدەن وە باشی بکەن. لە مە بە دوا بە بەشداری کردنی پڕۆگرام بە تاوان حیساب دەبوو. لەم ساڵانەدا ڕیچارد ستاڵیمەن کە لە تاقیگەی ھۆشی دەستکردی دەزگای تەکنۆلۆجیای ماساچۆست (MIT) ئیشی دەکرد. ئەو باوەڕی وا بوو کە پڕۆگرام دەبێت بە بەردەوام ئازاد بێت ھەمووان توانای دەستکاری و پەرە پێدانیان تیدا ھەبێت. یەکەمین ھەنگاو بۆ ھەبوونی کۆمپیوتەرێکی ئازاد، بوونی سیستمێکی کارپێکردنی ئازادە وە پڕۆگرامی ئازادی لە سەر بێت؛ بۆیە ڕیچارد ستاڵیمەن پڕۆژەی گنووی دەست پێ کرد. لەماوەی ساڵەکانی ١٩٨٤ تا١٩٨٥ ئەو کامپایلەری جی سی سی و ئیمەکسی نووسی وە بڵاوی کردەوە. بەم شێوەیە یەکەمین کەرەستەکانی پێویست بۆ دیزاین و دروستکردنی سیستمی کارپێکردن دەستەبەر بوو. لەو کاتەوە تا ئێستە کەسانی زۆر بە شێوەی خۆبەخشانە بۆ پەرەپێدانی بەشەکانی جیاوازی ئەم سیستمە ھاوکاریان کردوە وە بەشە جیاوازەکانیان پەرە پێداوە. تا ساڵی ١٩٩٠ تەواوی بەشەکانی سیستمی کارپێکردنەکە جگە لە ناووکی ئامادە بوو. کە لە ساڵی ١٩٩١ لینوس تروڤاڵدز ناووکێکی بە ناو لینوکس دروست کرد کە بە تێکەڵ بوونی پڕۆگرامەکانی گنوو لە گەڵ لینوکس سیستمی کار پێکردنکە کامڵ بوو.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "What is GNU?". The GNU Operating System. Free Software Foundation. September 4, 2009. Retrieved October 9, 2009. The name ‘GNU’ is a recursive acronym for ‘GNU's Not Unix‘; it is pronounced g-noo, as one syllable with no vowel sound between the g and the n.

سەرچاوەکان[دەستکاری]