بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ژن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن بۆ دەروازەی ژن

ڕۆژی جیھانیی ژنان

semmoldura
semmoldura
semmoldura
semmoldura
ڕۆژی جیھانیی ژنان: ٨ی ئازار

ڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن. ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی.

زیاتر…
ھەنووکە ٢٬٦٩٥ وتار لە دەروازەی ژندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ئەنجلینا جۆولی (بە ئینگلیزی: Angelina Jolie، گۆکردن: /ˈl/؛ پێشتر: جۆولی پیت، لەدایکبووی ٤ی حوزەیرانی ١٩٧٥) خانمەکتەر، فیلمساز و چاکەکارێکی ئەمریکییە. براوەی چەندین خەڵاتە لەوانە؛ بەدەستھێنەری خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبە. چەندجارێک وەک گرانترین ئەکتەر لە لوتکەی خانمەکتەرەکانی ھۆلیوود ناوی ھاتووە. ئەنجلینا لەیەکەم فیلمیدا بە منداڵی لەپاڵ باوکی دەرکەوت، کاتێک لە فیلمی بەدوای دەرچوون (١٩٨٢)ی دەرھێنەر جۆن ڤۆیت بەشداربوو، بەڵام ژیانی کارکردنی لە فیلم دوای دە ساڵ لەو فیلمە دەستیپێکرد، ئەمەش کاتێک بەفیلمێکی تێچوو کەم بەناوی سایبۆرک ٢ (١٩٩٣)، دواتر لەیەکەم ڕۆڵی سەرەکی خۆیدا بەفیلمی هاککەرەکان (١٩٩٥) بەشداربوو. دواتر لەچەند فیلمێکی ژیاننامەیی بەشداربوو لەوانە؛ جۆرج والاس (١٩٩٧) و جیا (١٩٩٨)، کە بوونە جێگای بایەخی ڕەخنەگران، ھەروەھا بەھۆی بەشداریکردنی لەفیلمی ژیانی پچڕ پچڕی کچێک (١٩٩٩) ئەوا خەڵاتی ئۆسکاری پێدرا وەک باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت. دواتر بەشداربوو لە فیلمی لارا کرۆفت: تۆمب ڕایدەر (٢٠٠١) بە کارەکتەری یاری ڤیدیۆیی لارا کرۆفت، ئەمە وایکرد ناو و ناوبانگی بگاتە لووتکەی کچەئەکتەرەکانی ھۆلیوود. دواتر بەردەوامی بە فیلمە ئاکشنەکانی دا بەبەشداربوونی لەفیلمەکانی؛ بەڕێز و خاتوو سمس (٢٠٠٥)، ویستراو (٢٠٠٨) و خوێ (٢٠١٠)، ھەروەھا پێشوازییەکی باشی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانەوە کاتێک لە دوو فیلمی درامی دەرکەوت بەناوەکانی؛ دڵێکی مەزن (٢٠٠٧) و منداڵی گۆڕدراو (٢٠٠٨)، کە ئەمەی دووەم، وایکرد جوولی ببێتە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین خانمەئەکتەر. گەورەترین سەرکەوتنی بازرگانی ئەو، لە فیلمی مالیفیسنت (٢٠١٢) بوو، وە بەشێکی دووی لەساڵی (٢٠١٩). و فیلمی پاڵەوانەکانی نەمرەکان (٢٠٢١). ڕۆڵی دەنگی لە زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشنی پاندای کۆنگ فو لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٦ بینیوە، جۆولی دەرهێنەر و نووسینی دراماکانی جەنگی لە خاکی خوێن و هەنگوین (٢٠١١)، نەشکاو (٢٠١٤) و یەکەمجار باوکمیان کوشت (٢٠١٧) بەژداری کردووە، و بەرهەمهێنانی میوزیکاڵی بێگانەکان (٢٠٢٤)، خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین فیلمی میوزیکاڵ بەدەستهێنا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کارۆش تەھا نووسەرێکی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیایە کە بە ھۆی کتێبی وەسفی کۆچی قرژاڵێک ناسراوەتەوە.

ئایا زانیوتە؟

  • یاساکانی ناپۆلیۆن ڕێگەی نەدەدا بە ژنان ھاوسەرە ناپاکەکانیان بکوژن بەڵام لەھەمان کاتدا ڕێگەی دەدا بە پیاوان ژنە ناپاکەکانیان بکوژن!
  • ژان دارک یان خاتوونی ئۆرلیان بە ھۆی ئەوە کە فەڕانسەی لە دەستی بریتانیا ڕزگار کردووە، لە فەڕانسە وەکوو قارەمانێکی نەتەوەیی دەناسرێت.

ویکیپرۆژەکان

وەرزشوانی ھەڵبژێردراو

سیرینا ویلیامز لەدایکبووی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٨١، وەرزشوانی ئەمریکی و یاریزانی پیشەگەری تێنسی سەرزەوییە، لە ئێستادا لە پلەی یەکەمی یاریکەرە ژنەکانی جیھانە بۆ یاری تێنسی سەرزەوی، سیرینا ویلیامز براوەی سێ مێدالیای زێڕە لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینە لەساڵانی ٢٠٠٠ - ٢٠٠٨ -٢٠١٢، دەستپێکی بە ئەزموونیی بوونی یاریکردنی بۆ ئەیلوولی ١٩٩٥ دەگەڕێتەوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ڕۆزا لویس پارکس (بە ئینگلیزی: Rosa Louise Parks) کە بە ناوی ڕۆزا لویس ماکولی (بە ئینگلیزی: Rosa Louise McCouley) لەدایک بووە. لە ٤ی شوباتی ساڵی ١٩١٣ ژیاوە ھەتا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ کە بە ڕەچەڵەک ئەفریقی ئەمریکییە، داواکاری مافی ھاوڵاتیانی ئەمریکی ئەفریقی بووە. لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥دا لە مۆنتۆگمرمی سەر بە ویلایەتی ئەلەباما پارکس داوای شۆفێری پاسێکی (جەیمس بلیک) ی ڕەت کردەوە بە دەست ھەڵگرتن لە کورسی دانیشتنەکەی لە "بەشی ڕەش پێستەکان" دا بۆ کەسێکی سپی پێست بەھۆی پڕ بوونی بەشی سپی پێستەکان. پارکس یەکەم کەس نەبوو بۆ بەگژداچوونەوەی ڕەگەزپەرستی بەڵام ئەوە بوو دوای ئەم بەگژداچوونەوە و بەرھەڵستی کردنەی یاساکانی جیاکردنەوەی ویلایەتی ئەلەباما بووە ھۆی گرنگی پێدانێکی زۆر بە پارکس لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی.

پارکس بووە نیشانەیەکی گرنگی جوڵانەوەی مافی مرۆڤ و مافی شارستانیەتی و نیشانەیەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاری کردنی ڕەگەزپەرستی.

ڕۆزا لویس مکاولی لە تۆسکیجی ویلایەتی ئەلەبامای (Tuskegee, Alabama) ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایک بووە لە ٤/٢/١٩١٣ دا. دایکی ناوی لیۆنا بووە و مامۆستا بووە و باوکی دارتاش بە ناوی جەیمس ماوکلی. دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی لەگەڵ دایکی دا گواستیانەوە بۆ پاین لێڤل (Pine Level) و لە کێڵگەی خێزانی دایکی دا گەورە بوو کە ھەموو خێزانەکەی ماڵی دایکی ئەندام بوون لە (کلێسای پیاوانی ئایینی میسۆدی ئەفریقی - African Methodist Episcopal Church - AME).


زیاتر...

کتێبی ھەڵبژێردراو

ئەو کچەی بەجێت ھێشت (بە ئینگلیزی: The Girl You Left Behind) ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە لە نووسینی جۆجۆ مۆیز . ڕۆمانەکە جگە لەوەی ڕۆمانێکی خۆشەویستی و ڕۆمانسییە، چیرۆکی بوێریی ژنان وێنا دەکات. ئەم ڕۆمانە دوای بڵاوبوونەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ پاڵێورا بۆ باشترین ڕۆمانی ساڵ.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان