کارۆش تەھا
ڕواڵەت
کارۆش تەھا Karosh Taha | |
---|---|
لەدایکبوون | زاخۆ، باشووری کوردستان |
پیشە | نووسەر |
زمان | ئەڵمانی |
نەتەوە | کورد |
کارە دیارەکان | وەسفی کۆچی قرژاڵێک |
کارۆش تەھا (بە ئەڵمانی: Karosh Taha) نووسەرێکی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیایە کە بە ھۆی کتێبی وەسفی کۆچی قرژاڵێک ناسراوەتەوە. کارۆش تەھا کتێبەکەی بە زمانی ئەڵمانی نووسیوەتەوە.[١]
ژیان
[دەستکاری]کارۆش تەھا لە زاخۆ لە باشووری کوردستان لە دایک بوو و لە تەمەنی ٩ ساڵی لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆچ کرد بۆ ئەورووپا و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.[١]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- وەسفی کۆچی قڕژاڵێک (گێڕانەوەی مەشی قڕژاڵێک)
خەڵاتەکان
[دەستکاری]ڕۆمانی وەسفی کۆچی قڕژاڵێک کە گرێنگترین بەرھەمی کارۆش تەھایە، تا بە ئیستاکە دوو خەڵاتی وێژەییی بۆ ھێناوەتەوە:
- خەڵاتی وێژەیی ھۆھەنەمس لە وڵاتی نەمسا؛ ئەم خەڵاتە بەو نووسەرە پەنابەرانەی دەدرێت کە زمانی دایکییان ئەڵمانی نییە، بەڵام بە زمانی ئەڵمانی دەنووسن.)
- خەڵاتی وێژەیی لە ھەرێمی ڕاین - وێستفالیای باکوور[١]
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب ئاژانسی ھەواڵی فرات: نووسەرێکی کورد خەڵاتی ھۆھەنەمسی وەرگرت، نووسراو لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩؛ ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٩.