عەزیز گەردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
عەزیز گەردی
لەدایکبوونعەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا
١٩٤٧
بەحرکە، ھەولێر
مردن٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢(٢٠٢٢-٠٦-٠٦) (٧٤–٧٥ ساڵ ژیاوە)
ھەولێر
پیشەنووسەر و وەرگێڕ
زمانکوردیی ناوەندی
نەتەوەکورد

عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە عەزیز گەردی (١٩٤٧ لە بەحرکە، ھەولێر – ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ھەولێر)[١][٢] نووسەر و وەرگێڕێکی کورد بوو. عەزیز گەردی زۆر شاکاری جیھانی بۆ سەر زمانی کوردی ناوەندی وەرگێڕاوە. گەردی دەرچووی بەشی زمانی فەڕەنسی بوو لە زانکۆی بەغدا، دواتر لە ساڵانی ١٩٩٤ و ١٩٩٩ بڕواننامەکانی ماستەر و دکتۆرای بەدەست ھێنا.[٣][٤]

عەزیز گەردی جگە لە فەڕەنسی ئەوا زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی لەگەڵ دیالێکتە جیاوازەکانی کوردی زانیوە.[٥] ئەو کۆمەڵێک شاکاری ئەدەبیی جیھانی وەرگێڕاوە لەوانە داغستانی من، کۆمێدیای یەزدانی، بەرھەمەکانی تۆلستۆی و ئۆریانا فالاچی وەرگێڕاوە.[٦]

ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، عەزیز گەردی لە شاری ھەولێر بەھۆی سستبوونی گورچیلە کۆچی دواییی کرد.[٦]

ژیاننامە[دەستکاری]

عەزیز گەردی لە ساڵی ١٩٤٧ لە بەحرکەی سەر بە پارێزگای ھەولێر لەدایک بووە.[٧] قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی ھەر لە بەحرکە تەواو کردووە. ئەو بڕوانامانەی کە لە ژیانیدا بەدەستیھێناون بریتین لە: بەکالۆریۆس لە بەشی زمانی فەڕەنسی زانکۆی مووسڵ، ماستەر لە ئەدەبی کوردی لە ساڵی ١٩٩٤ و دکتۆرا لە ئەدەبی کوردی لە ساڵی ١٩٩٩.[٨] بڕوانامەی دکتۆرای دووەمی لە کۆلێژی زمان لە زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٠٩ بەدەستھێناوە.[٩]

کارنامەی ڕۆشنبیریی و ئەکادیمی[دەستکاری]

  • لە ساڵی ١٩٧٠وە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردە.
  • لە ساڵی ١٩٧٦ ئەندامی ڕۆژنامەنووسانی عێراق بووە.
  • لە ساڵی ١٩٨٤ ئەندامی کۆمەڵەی وەرگێڕان بووە.
  • لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین مامۆستا بووە.
  • سەرپەرشتی و ئەندامی ھەڵسەنگاندنی چەندان نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرای کردووە.
  • پلەی زانستی پڕۆفیسۆرە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • ڕەوانبێژی لە ئەدەبی کوردی دا، ھەولێر، ١٩٧٢.
  • ئەدەب و ڕەخنە، بەغداد، ١٩٧٤.
  • ئەدەبی بێگانان، بەغداد، ١٩٨٢.
  • جووتیارێکی زیرەک.
  • پیاوێک.
  • سەروا، ھەولێر، ١٩٩٩.
  • کێشی شیعری کلاسیکیی کوردی، ھەولێر: وەزارەتی ڕۆشەنبیری، ١٩٩٩.
  • ڕەوانبێژی (ڕوونبێژی، جوانکاری، واتاناسی)، وەزارەتی پەروەردە، ٢٠٠٢.
  • ڕابەری کێشی شیعری کلاسیکی لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، سلێمانی، ٢٠٠٣.
  • گەردەلولی مەرگ، ھەولێر، ٢٠٠٨.
  • کێشناسیی کوردی، ٢٠١٤.
  • سێ دەرمان: ھەقایەتی کوردەواری، کۆکردنەوەی عەزیز گەردی.

وەرگێڕان[دەستکاری]

  • چیرۆکی بەر ئاگردان، ١٩٧٨.
  • چیرۆکەکانی ئیزۆپ یان لەناو گیانداران دا، نووسینی ئیزۆپ.
  • لۆرکا: سێ تراژیدی، ١٩٨٤.
  • (چرا)یەک لەسەر مادیان کۆ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
  • بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
  • لاوەچ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
  • ئێمە ئەم شیعرەمان نوسیوە.
  • ئەفسانەی ئەرمەنی، نووسینی چارڵز دونیتگ.
  • ئەفسانەی ئەفریقی.
  • ئەفسانەی سلاڤی.
  • ئەفسانەی کوردی، نووسینی م ب ڕودێنکۆ.
  • ئەفسانەی ەورکیایی.
  • بەرکوتێکی ژیانم، نووسینی یەڤجینی یەڤتوشینکۆ.
  • ئافرەت ڕەگەزی بێکەڵک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • پەنەلۆپە لە جەنگدا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • پیاوێک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • حەفت گفتوگۆ، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • ژیان و جەنگ و ھیچی تر…، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • گفتگۆ لەگەڵ مێژوودا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەلە نێرینەی کە ھەرگیز لەدایک نەبوو، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • ئەگەر خۆر بمرێت، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • چیرۆکەکانی کریلۆڤ.
  • حاجی مراد، نووسینی تۆلستۆی.
  • خەڵک بەچی دەژی، تۆلستۆی.
  • کەوێەی دامەنەاری، سلێمانی، ٢٠٠٤.
  • کاریگەریی گۆرانی لەسەر کوردیی ناوەڕاست، نووسینی میشێل لیزینبێرگ، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٤.
  • درەختی چل داستان، لەنووسینی کەلیموڵڵا تەوەحودی، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٧.
  • داستانی حوسێنی کورد و چەند ھەقایەتێکی تر، لەفارسییەوە لەنووسینی ئەحمەد ئازەر ئەفشار، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨.
  • زارا عەشقی شوان، نووسینی محەممەد قازی، سلێمانی.
  • ڕۆمیۆ و جوولێت.
  • یەک چیای گەوھەر: کۆمەڵە چیرۆکێکی ئەفسانەیی گەلان.
  • کۆمیدیا، سێ بەرگ: دۆزەخ، بەرزەک، بەھەشت، لەنووسینی دانتێ ئەلیگیێری.
  • داغستانی من.
  • قۆڵبر، نووسینی عەزیز نەسین.
  • قوتیل، نووسینی ئەلفۆنیس دۆدی.
  • مەسەلەک، ھێنری ئەلیک.

مردن[دەستکاری]

عەزیز گەردی گرێیەکی شیرپەنجە لە گورچیلەیدا ھەبوو، بەو ھۆیەوە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٢ نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدراوە و دواتر دۆخی تەندروستی باش بووەتەوە. بەھۆی سستبوونی گورچیلەکانییەوە، عەزیز گەردی چووەتە دەرەوەی وڵات، لەوێ دوای چارەسەر یەکێک لە گورچیلەکانی بۆ دەردەھێنن و دوای گەڕانەوەی بۆ ھەولێر بە چەند ڕۆژێک، تاکە گورچیلەکەی دیکەی تووشی ئازار دەبێت. لە سەرەتای ئەم مانگە بەھۆی سستبوونی گورچیلەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی ژین لە شاری ھەولێر کراوە.[١٠] گەردی لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢، لە نەخۆشخانەی تایبەتی ژین کۆچی دواییی کرد.[١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "د. عەزیز گەردی کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-06.
  2. ^ "عەزیز گەردی كۆچی دواییكرد". تۆڕی میدیایی خەڵک. 2022-06-06. Retrieved 2022-06-06.
  3. ^ "عەزیز گەردی؛ نووسەر و وەرگێڕە 'بێهاوتاکەی' کورد". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-06.
  4. ^ کوردپێدیا[بەستەری مردوو]
  5. ^ "نوسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد". VOA. Retrieved 2022-06-06.
  6. ^ ئ ا "د. عەزیز گەردی کۆچی دواییکرد". Mewda Media. Retrieved 2022-06-06.
  7. ^ "نوسەر و وەرگێر مامۆستا عەزیز گەردی كۆچی دوایی كرد". ina.iq. 2022-06-06.
  8. ^ "عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد". metroo.org. 2022-06-06.
  9. ^ "عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد". kurdistan24.net. 2022-06-06.
  10. ^ "نووسەرێکی گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد". nrttv.com. 2022-06-06.
  11. ^ "مردنی عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد ڕاگەیەندرا". xendan.org. 2022-06-06.