لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرۆک کۆماری سووریا (بە عەرەبی: رئيس سوريا) سەرۆکی دەوڵەت و باڵاترین کەسایەتی کۆماری عەرەبیی سووریایە. سەرۆک کۆماری سووریا مافێکی زۆری ھەیە و دەتوانێت جێگری سەرۆک کۆمار و ئەندامەکانی دیکەی ئەنجومەنی وەزیران (کابینە) و ھێزە چەکدارەکانی سووریا لەسەر کار دانێت و لاببات.[٢] بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری بیستەم و ئێستای سووریایە. بەشار کوڕی سەرۆک کۆماری پێشوو، حافز ئەسەدە کە ٢٩ ساڵ لەسەر کار بوو و لە ھەموو سەرۆک کۆمارەکانی دیکە خزمەتی زۆرتری کرد. بەشار ئەسەد لە ئێستادا و لە دوای باوکی دووەمین سەرۆک کۆماری سووریایە کە درێژترین سەردەمی سەرۆکایەتی بەڕێوە بردووە. بەشار ئەسەد لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٠ ھاتە ناو کار و بیستەمین ساڵی سەرۆکایەتی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێپەڕ کرد.
سەرۆک کۆمارەکان[دەستکاری]