پرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پردێک لە ژاپۆن

پرد یان پێڵ (بە ئینگلیزی: bridge) پێکھاتەیەکە کە بۆ تێپەڕین لە کۆسپ یان بەربەستێکی فیزیکی وەکوو چۆم یان شیو دروست دەکرێ. داڕشتن و دروست کردنی پرد کاری ئەندازیاریی شارستانی و بە تایبەت ئەندازیاریی پێکھاتەییە. لەبەر ئەوەی کە تەمەنی پردەکان لە پێکھاتە ئاساییەکان زیاترە و باری سەریشیان زۆرتر و مەترسیدارترە پردەکان پێویستیان بە بەڕێوەبەرایەتی و پاراستنێکی تایبەت ھەیە کە ناوەرۆک و باسی بەڕێوەبەرایەتیی سامان و بە وردیی زیاترەوە بەڕێوەبەرایەتیی پردە. یەکێ لە شێوازە ھەرە نوێکانی چاودێری و بەڕێوەبەرایەتیی پرد کە لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە کار دێت تەکنیکی چاودێریی ساخیی پێکھاتەیە.

جۆرەکانی پرد[دەستکاری]

بە پێی جۆری بنیات نان پردەکان دابەش دەکرێن بە چەن جۆری جیاوازەوە وەکوو:

  • پردی تیری
  • پردی ھەڵواسراو
  • پردی یەکسەر جێگر یان کۆنسوول
  • پردی کەوانی
  • پردی کابلی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Sandak, Cass R. Bridges. An Easy-read modern wonders book. New York: F. Watts, 1983.
  • Wenzel, H. (2009), Health monitoring of bridges, 1st Ed, John Wiley and Sons, Ltd, New York.