لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەمریکای لاتین
|
ئەمریکای لاتینی (América Latina) ئەو ناوچەیە کە لە ھەردوو کیشوەری ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشووردا ھەیە کە زمانە ڕۆمانسییەکان تێیدا بەکاردێت کە لە زمانی لاتینییەوە وەرگیراوە، ئەم ناوچەیە ٢٠ وڵات لە خۆ دەگرێ، لە گەڵ چوار ناوچەی وابەستە. ڕووبەری گشتی ئەمریکای لاتینی دەگاتە نزیکەی ٢١٠٦٩٥٠١ کم٢، و ژمارەی دانیشتووانیش ٥٤٨ میلیۆن و نیو ملیونە. زمانە سەرەکییەکان لە ئەمریکای لاتینی ئەمانەن: فەڕەنسی وئیسپانی وپورتوگالی.
زیاتر...
ناوی تەواوی ڕۆبێرتۆ کارلۆس داسیلڤا ڕۆچا (Roberto Carlos da Silva Rocha)یە لەبەرواوی ١٠ی ئابی ساڵی١٩٧٣ لە ناوچەی گارچا لە ڕۆژاوایی شاری ساوپاولۆ لە وڵاتیب ەڕازیل هاتۆتە دنیاوە، لەگەڕێکی هەژار نشین و لە کێلگەیەکدا گەورە بووە کە یارمەتی دایک و باوکی دەدا، لەساڵی ١٩٨١ کارلۆس و خانەوادەکەی ڕوویان کردە ناوچەی کۆردێریۆپۆلیس کە شارێکی بچووکی سەر بە ساوپاولیە، لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە ڕۆبێرتۆ کارلۆس ڕفێنرا کەچی ئەوەی سەیر بوو تەنها بەلێ سەندنی کاتژمێرەکەی دەستی و تەلەفۆنەکەی وازیان لێ هێنا.
زیاتر...
کیپ ھۆڕنیانتۆپکی ھۆڕن (بەھۆڵەندی: Kaap Hoorn) (بەئیسپانی: Cabo de Hornos) دواھەمین بەشی خوارەوەی ئەمەریکای باشورە، لەبەشی ژێرەوەی چیلی.پ فیلم شۆتین دەریاوانی ھۆڵەندی ناوی ھۆڕنی لێنا ئەمەش بەھۆی ناوی ئەوشاڕۆچکەوە کەخۆی تێدا لەدایک بوو لە ھۆڵەندا لەساڵی ١٦١٦ز، بەشێکی زۆڕ ڕووبەری کیپ ھۆڕن دەڕوانێتە دەریا، وە بەرزایی و چاڵی زۆڕ تێدایە بەجۆرێک ھەندێک ناوچەی دەگاتە بەرزی ١٨٠ بۆ ١٥٠ مەتر.
بەھۆی خراپی کەشە کەوە ڕێژەیەکی کەم ڕوەکی لێ دەڕوێت، زریانی گەورەی ھەیە، لەگەڵ ئەوەش دەریاوانان ڕووی تێدەکەن لەڕێگای نۆکەندی پەنەما وە، بەھۆی ئەوەی کیپ ھۆڕن خاڵی بەیەک گەیشتنی ھەردوو ئۆقیانوسی گەورەی جیھان ئەتلەسی و ھێمنە بوەتە جێگای درووستبوونی و بەریەک کەوتنی شەپۆڵە مەزنە زەریای یەکان.
زیاتر...
دەڤەر و شارەکانی ئەمریکای لاتین
ساوپاولۆ یەکێک لە شارەکانی بەڕازیل و گەورەترین شاری ئەم وڵاتە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە. ئەم شارە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی بەڕازیل ھەڵکەوتووە. ساوپاولۆ بەپێی ژمارەی دانیشتووان، بووەتە چوارەمین شاری گەورەی جیھان.
زیاتر...
وێنەیەک لە ئەمریکای لاتینەوە
ئەلدۆڕادۆ (ئیسپانی:El Dorado)(بە واتای زێڕینگر دێت) ناو یان نازناوی یەکێک لەسەرۆک ھۆزە ھیندیەکانی ئەمەریکای لاتینە، ئەم ھۆزە کاری دەرھێنان و دروستکردنی زێڕیان دەکرد، سەرۆک ھۆزەکە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لەتوانای دا ھەیە سەراپای جەستەی بەزێڕ دابپۆشێت، دواتر بۆ ڕێچکەیەکی ئاینی گۆڕدرا پێگەکەی دەکەوێتە ناوچەی سانتا لە دێ بۆگۆتا، لەنزیک شارێکی ئەفسوناوی زێڕینە کە بە مانۆوە یاخود ئۆمۆوە ناوی دەھێنن (مەبەستیان کانی زێڕینی ژێڕزەوی بوو) ئەم شارە پڕە لە زێڕ و بەردی بەنڕخ.
زیاتر...
پاپا فرانسیس کاردینال (خۆرخێ ماریۆ بێرگۆ) کە بەناوی (پاپا فرانسیس)ەوە ناودەبرێت، خۆرخێ لەدایک بووی ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ لە بوێنس ئایریسی پایتەختی ئارجەنتین. فرانسیس کەسایەتی کریستیانی ئەمریکای لاتینییە ویەکەمین کەسی ئەمریکای لاتینییە لە مێژووی ڤاتیکان دا کەسێک لە ئەمریکای لاتین بە ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ھەڵبژێردرێ، فڕانسیس لە ڕۆژی ١٣ی ئازاری ٢٠١٣ بە پاپا ی ڤاتیکان ھەڵبژێردرا و جێگەی پاپا بێنێدیکتی شازدەیەمی گرتەوە کەناوبراو لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٣ دەستی لەکارکێشابۆوە، ئەمەش دوای ئەوەی سێجار لەسەر نشووستی ھێنا بۆ بوون بە پاپای ڤاتیکان، فرانسیس خاوەن پلەی ماستەرە لە بواری فەلسەفە و خواناسیدا لە زانکۆی بۆینس ئایریسی ئارجەنتین ھاوکاتیش خاوەن ماستەرە لە زانستی کیمیا لە ھەمان زانکۆدا.
زیاتر...
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.
|
|