بیابانی ئاتاکاما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بیابانی ئەتەکاما بە ڕەنگی زەڕد دیاری کراوە٫لەگەڵ ناوچە نیمچە بیابانیەکانی دەورو پشتی کە بە ڕەنگی پرتەقالی خۆی نیشان دەدات.

بیابانی ئاتاکاما (ئیسپانی: Desierto de Atacama) ناوچەیەکی نالەباری زەویە کە باڕانی بیابانی و کەشێکی وشک و ساردی ھەیە کەوتۆتە باکوری چیلی، لەنێوان زەڕیای ھێمن لەخۆڕئاوای و چیاکانی ئەندێز لەبەری خۆڕھەڵاتی، ناوچەیەکی نیمچە شاخی بەبیابانبوی ووشکە بەدرێژی ١٠٠٠ کم ھەڵکەوتوە لەباکورەوە بۆ باشور، لەنێوان پیڕۆ و چیلی.

کەش و ھەوا[دەستکاری]

بیابانی ئەتەکاما یەکێکە لەناوچە ھەرە ووشکەکانی جیھان، کە لەباکورەوە دڕێژدەبێتەوە تاوەکو دەگاتە ناوچەی سنوری جەمسەری باشوور دوای ئەوەی بە چەندین دۆڵ و کەندەڵان و تەپۆڵکە دا دەڕوات، ڕەنگە لەساڵێکدا تەنھا یەک ملیم باڕان بباڕێت، یەکێکە لەوناوچانەی مێژوو کە بۆماوەی چەندین ساڵ بارانی تێدا نەباریوە.

ئەتەکاما بڕیتیە زەویە بیابانیە تەشیلەییەکانی کیشوەری ئەمەریکای باشوور کە دەڕواتێتە زەڕیای ھێمن بایەکی ووشک و سارد بەناوی ھەمبۆلێت لەچینە بەرزەکانی ئاسمانی ھەیە بەم ھۆیەوە چینێکی ساردی کەشی ھەیە و ڕێگانادات باڕان لە وشکانیەکەی بباڕێت لەبڕی ئەمە لەزەڕیا دەباڕێت، ھەربەھۆی ئەم بارە نالەبارەی بیابانەکەوە کەشێکی شێداری شەوانەی ھەیە ڕووەکە بیابانیەکانی پێوە دەژین.

ڕووەک و ئاژەڵەکانی[دەستکاری]

پێگەیشتن و ڕواندنی ڕووەک لە بیابانی ئەتەکاما بەھۆی شێ وەیە، کۆمەڵە ڕوەکێکی لێ دەڕوێت کە پێیان دەڵێن (Tillandsia)ئەم ڕووەکانە تەنھا بەھۆی ئەم کەشە شێدارەی بیابانەوە ئاویان چەنگ دەکەوێت بۆ گەشەیان.

ئەم کەشە تایبەتیەی بۆتە ھۆی گەشەکردنی چەندین جۆڕ بەکتریا و مێشولە، لەگەل ھەندێ قاڕچکی بیابانی، لەبارەی ئاژەلیشەوە زۆڕ دەگمەن بەرچلاو دەکەون کەتەنھا ڕێوی بیابانی ھەیە، بەڵام لەکەناڕاوە ئاویەکەی دەتوانڕێت جۆڕەھا باڵندەی ماسی خۆڕ و بالندەی پەنگوینی و قازی کۆچڕەو و قولینگ ببینڕێت.

سامانە سروشتیەکانی[دەستکاری]

بیابانی ئەتەکاما ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانە سروشتیەکان بەتایبەت مس و ئاسن و زێڕ و زیو یۆد و خوێی بەردین، زۆڕترین ڕێژەی عەمبارکراوی نیتراتەکان لەجیھان لەم بیابانە کۆبۆتەوە.

مێژوو[دەستکاری]

خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەتەکاما خاوەنی ڕۆشەنبیریەکی تایبەتی خۆیانن کە جیاوازە لەگەڵ دانیشتوانی باکوور و باشووری چیلی.

لەساڵی ١٨٠٠ بۆ یەکەمجار سامانە سروشتیەکانی بیابانەکە ئاشکرا کران، کە بوە ھۆی سەرھەڵدانی ململانێیەکی توند لەنێوان چیلی و پۆلیڤیا، زۆڕینەی دانیشتوانەکەی لە لایەنگرانی پۆلیڤیاو پیڕۆن بەڵام لەلایەن پیشەسازی چیل یەوە بەھاوکاری بەریتانیا دەستی بەسەردا گیراوە، ئەمیش دوای سەرکەوتنی چیلی لە جەنگی زەڕیای ھێمن (١٨٨٣-١٨٧٩)و دەست بەسەرداگرتنی بیابانەکە.

شوێنەوارە مێژوویەکانی[دەستکاری]

زیاتر لە ٥٠٠٠ پارچەی شوێنەوار لە بیابانەکە دۆزراونەتەوە، لەماوەی لێکۆلینەوە و ھەڵکۆلینەکانی سی ساڵی پێشوو، کە تەمەنی ھەندێ لەپارچەکان بۆ ساڵانی ٦٠٠ تاوەکو ١٥٠٠ زاینی دەگەڕێتەوە، ئەم پارچانە جیاواز و فڕە چەشنن بریتین لەپارچەی نەخشدار و پاشماوەی کەلوپەلی مڕۆڤ و ئاژەڵەکانیان، کە بۆ ماوەی ساڵەکانی پێش کۆڵۆمبۆس دەگەڕێتەوە.

ڕوانینگەی ئاسمانیەکانی[دەستکاری]

ئەتەکاما ناوەندی سەرەکی ڕوانینگە ئاسمانیەکانی جیھانە بۆ زانستی بۆشایی ناسی و ئەستێرەزانی. 

  • پاڕاناڵ تەلەسکۆبێکی ھاوێنەیی چاڵاکە، لەلایەن ڕوانگەی باشووری ئەورووپا بۆ ڕوانینگە ئاسمانیەکان دامەزراوە، لەفیلمی میوانخانەی لۆبین کە جیمس بۆند ڕۆڵی تێدا بینیوە، دەتوانی دیمەنێکی ببینی.
  • ئەتەکامای مەزن، بڕیتیە لەگەورەترین تەلەسکۆبی ھەموو جیھان، بەھاوێنەیەک کاردەکات  دەتوانی ڕووبەری ١٦ کم بۆشایی ئاسمان ببینێت کە ١٦ دەڕوازەی کرانەوەی ھەیە.
Eso-paranal-51.jpg
ALMA, 8 November 2011.jpg

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ئەمانەش بزانە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]