بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە
ھیبت الله اخوندزاده لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٥٨ ساڵ)
Panjwayi District (شانشینی ئەفغانستان) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەفەرمانڕەوا، سەرۆکێکی ڕۆحی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبتاڵیبان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەAmir al-Mu'minin of the Taliban (٢٠١٦)، Supreme Leader of Afghanistan (٢٠٢١) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankفەرماندەی گشتی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقArmed Forces of the Islamic Emirate of Afghanistan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە (بە پەشتۆ: ھیبت الله اخوندزاده؛ لەدایکبووی ١٩٦١)[١] ڕێبەرێکی سیاسی و مەزھەبییە کە سێیەمین سەرکردەی تاڵیبانە.[٢] لەلایەن تاڵیبانەوە نازناوی ئەمیری ئیماندارانی پێدراوە.[٣]

ئاخوندزادە لە ساڵی ١٩٦١ لەدایکبووە. بەپێی ژیاننامەیەکی خۆی کە لە ماڵپەڕی فەرمیی تاڵیبان بڵاوکراوەتەوە، لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ لە گوندی سیپروان لە ناوچەی پەنجوایی لە ویلایەتی قەندەھار لە شانشینی ئەفغانستان لەدایکبووە. باوکی، محەممەد ئاخوند یان «حاجی دین محەممەد»، زانایەکی ئایینی و پێشنوێژی مزگەوتی مالوک بووە لە گوندی سەفد ڕەوان. خێزانەکەی ھیچ پارچە زەوییەکیان نەبووە و پشتیان بەو پارە و بەشە بەرھەمە کشتوکاڵییە بەستووە کە نوێژخوێنان بە باوکیان داوە. کوڕێکی خۆکوژی ھەبووە کە لە ساڵی ٢٠١٧ گیانی لەدەستداوە. لەکاتێکدا برا بچووکەکەی، «حافز ئەحمەدوڵڵا»، لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ لە تەقینەوەیەکدا لە مزگەوتێک لە نزیک کوێتە لە باشووری ڕۆژاوای پاکستان کوژرا و چەند کەسێکی تری خزمەکانی بریندار بوون. خێزانەکەی دوای داگیرکاریی سۆڤیەت بۆ ئەفغانستان لە ساڵی ١٩٧٩، کۆچیان کرد بۆ ھەرێمی بەلوچستان لە پاکستان. لە یەکێک لە قوتابخانە ئایینییەکان لە پاکستان خوێندوویەتی و نازناوی «شێخ ئەلحەدیس»ی بەدەستھێناوە. بەپێی وتەی تاڵیبان، لە حیزبی ئیسلامی (خاڵس) دژی سۆڤیەتەکان شەڕی کردووە.

چالاکیی بزووتنەوە

[دەستکاری]

کاتێک تاڵیبان لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بەسەر کابولی پایتەختدا گرت و میرنشینەکەیان دامەزراند، مەولەوی ئاخوندزادە سەرۆکایەتیی دادگا شەرعییەکانی لە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان دەکرد. بەوە ناسرابوو کە بەرپرسی زۆربەی فەتواکانی تاڵیبان و چارەسەرکردنی کێشە ئایینییەکانی نێوان ئەندامانی بزووتنەوەکە بووە. پێچەوانەی پێشینەکانی کە لە پاکستان خوێندبوویان، وا بڕوا دەکرێت کە ھیبەتوڵڵا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١–٢٠١٦ لە ئەفغانستان ژیاوە بەبێ ئەوەی ھیچ تۆمارێکی گەشتی ھەبێت.

سەرکردایەتیی تاڵیبان

[دەستکاری]

مەلا مەنسوور لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٠٥ وەک جێگری خۆی لەگەڵ سیراجەددین حەقانی دای نا. کاتێک مەلا مەنسوور لە مانگی ئایاری ٢٠١٦ تیرۆر کرا، لە ھەمان مانگدا لەلایەن ئەنجومەنی شوورای بزووتنەوەکە، کە لە زانا ئایینییە دیارەکان و گەورە دادوەرە شەرعییەکانی بزووتنەوەکە پێکھاتبوو، وەک میری نوێی میرنشینی ئیسلامی و بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان ھەڵبژێردرا.

لەژێر سەرکردایەتیی ئاخوندزادەدا، تاڵیبان لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ لە قەتەر ڕێککەوتنێکی ئاشتیی مێژوویی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان واژوو کرد. ئاخوندزادە ڕێککەوتنەکەی وەک «سەرکەوتنێکی گەورە» بۆ گرووپەکە وەسف کرد.

گرتنەدەستی دەسەڵاتی ئەفغانستان

[دەستکاری]

دوای ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١ کۆنترۆڵی کابولی پایتەختی کرد، ھێزەکانی تاڵیبان چوونە ناو کۆشکی سەرۆکایەتی دوای ھەڵھاتنی سەرۆکی پێشوو، ئەشرەف غەنی، لە ١٥ی ئاب. جیھان لە چاوەڕوانیی دەرکەوتنی ئاشکرای ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، سەرکردەی تاڵیباندا بوو، کە بووە فەرمانڕەوای نوێی ئەفغانستان؛ بەڵام یەکەم دەرکەوتنی ئاشکرای ئاخوندزادە ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بوو، نەک لە کابولی پایتەخت، بەڵکو لە کۆبوونەوەیەکدا بوو لە قوتابخانەیەکی قورئانی لە قەندەھار لە باشووری وڵات، کە یەکەم دەرکەوتنی ئاشکرای بوو لەدوای دەستنیشانکردنی لە ساڵی ٢٠١٦.

نازناوی فەرمیی سەرکردەی تاڵیبان، ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، بووە «أمیر المؤمنین» (ئەمیری باوەڕداران)، بەپێی ئەوەی کە یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕای گەیاندووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Afghan Taliban announce successor to Mullah Mansour». BBC News. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٦. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. Staff writer (٢٦ی ئایاری ٢٠١٦). «Profile: New Taliban chief Mawlawi Hibatullah Akhundzada». BBC News. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. «Statement by the Leadership Council of Islamic Emirate regarding the martyrdom of Amir ul Mumineen Mullah Akhtar Muhammad Mansour and the election of the new leader». Voice of Jihad. میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٦. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]