بازاڕەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازاڕەک
بازارک
کاربەدەستان سەردانی قەزای بازاڕەک دەکەن لە ٢٠١١
کاربەدەستان سەردانی قەزای بازاڕەک دەکەن لە ٢٠١١
بازاڕەک is located in Afghanistan
بازاڕەک
بازاڕەک
ناوچەیەک لە ئەفغانستان
پۆتانەکان: 35°18′46″N 69°30′57″E / 35.31278°N 69.51583°E / 35.31278; 69.51583پۆتانەکان: 35°18′46″N 69°30′57″E / 35.31278°N 69.51583°E / 35.31278; 69.51583
شارئەفغانستان
ھەرێمپەنخشێر
بەرزایی
١٩٩١ مەتر (٦٬٥٣٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٥)[١]
 • پایتەختی کاتی٢٤٬٧٢٣
 • شاری
٢٤٬٧٢٣
ناوچەی کاتیUTC+٤:٣٠ (کاتی ستانداردی ئەفغانستان)
Control تاڵیبان

بازاڕەک (فارسی: بازارک) پایتەختی پارێزگای پەنجشێرە، لە دۆڵی پەنجشێری باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان و لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ەوە پایتەختی کاتیی کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستانە. ھەریەک لە گوندەکانی خانێز، جەنگیلەکە، مەلاسپە، پاراندھ و ڕەحمانخێڵ سەر بەم شارەیە، گۆڕی ئەحمەد شاھ مەسعود ناسراو بە «شێری پەنجشێر» دەکەوێتە ئەم شارەوە. بازاڕەک شارێکی بچووکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٥دا ٢٤٬٧٢٣ کەس بووە و تەنھا ٣ قەزای پۆلیسی ھەیە (نەھیاس). کۆی ڕووبەری زەوی شاری بازاڕەک ٩ ھەزار و ١٢٢ ھێکتارە، لەکاتێکدا ٢٬٧٤٧ خانووی گشتی لەو شارەدا ھەیە.ھەتا ڕێکەوتی ٢٠١٥[١] دوای ھێرشی ساڵی ٢٠٢١ی تاڵیبان، بازاڕەک بووەتە تاکە پایتەختی پارێزگایەک کە نەکەوتبێتە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبانەوە و لە ئێستادا لەلایەن بەرخۆدانی دووەمەوە کۆنترۆڵکراوە.[٢]

مێژوو[دەستکاری]

لە سەردەمی حوکمی تاڵیبانی ئەفغانستاندا، بازاڕەک و ناوچەی دۆڵی پەنچشێر قەڵایەک بوو بۆ گرووپی دژە تاڵیبانی و ھاوپەیمانی باکووری موجاھیدینی پێشوو، شارۆچکەی ڕەسەنی ئەحمەد شا مەسعودە. کە بە گوندێکی شارستانی پۆلێن کراوە، دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان زەوییە پێشکەوتووەکان وەک نیشتەجێکردن و دامەزراوەکان و کشتوکاڵ بە درێژاییی ڕووباری پەنجشێر ھەڵکەوتوون و زەوییە تاپۆکراوەکانی بە نزیکەی ٣٠٪ی ڕووبەری زەوی بنیات نراوە، بەڵام زۆرینەی زۆری زەوییە بێ تاپۆکان رێژەی ٨٤٪ە.[٣] لە تەمووزی ٢٠١١دا، بریکارێکی ئاسایشی نیشتیمانی تەقەی لە دوو ئەمریکی کرد و بووە ھۆی مەرگیان، یەکێکیان ئەندامی ھێزی چەکداریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، لەکاتێکدا ئەوەی تریان بەڵێندەرێکی مەدەنی بوو، ھێرشبەرەکە لە بنەڕەتدا خەڵکی ناوچەی دەرھی سەر بە پارێزگای پەنچشێر بوو، بەڵام لە کابول کاری دەکرد ھەروەھا لە ڕووداوەکەدا لەلایەن کارمەندانی سوپای ئەمریکاوە کوژرا.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "The State of Afghan Cities Report 2015, volume 1". Archived from the original on 31 October 2015. Retrieved 21 October 2015.
  2. ^ "State of Afghan Cities report 2015 (Volume-II) by UN-HABITAT". web.archive.org. 2015-10-31. Retrieved 2021-08-23.
  3. ^ Qaim, Ahmad (2011-07-09). "Afghan agent kills NATO soldier and civilian in Panjshir". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-23.
  4. ^ "Afghan Kills 2 NATO Soldiers". RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-23.