لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێیت بۆ دەروازەی ئێران!
|
|
ئێران (بە فارسی: ایران، بە پاڵەوی: Ērān، ئێران) وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناویندا. ناوە فەرمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و پایتەختەکەی تارانە (بە فارسی: تهران). پانتایی ئەم وڵاتە ١٬٨٧٣٬٩٥٩ کیلۆمەتر دووجا(١٧ھەم لە دونیادا) یە و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ (١٣٩٠ی کۆچی ھەتاوی) ژمارەی دانیشتووانەکەی ٧٦٬٠٩١٬٠٠٠ کەسە و ھەر ساڵ یەک میلیۆن کەس لە دانیشتووانی وڵات زیاد دەبێت. لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمەنستان، و تورکەمەنستان؛ لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان؛ و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و کۆماری فێدراڵی عێراقدا سنووری زەمینیی ھەیە. ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای کاسپیەن (خەزەر) و لە باشوورەوە لە کەنداوی فارس و دەریای عەمماندا ھەیە. ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی دونیا بۆ دەرھێنانی نەوت و گازن.
شیعە یان مەزھەبی شیعە، بە دووەم تائیفەی گەورەی موسڵمانان ئەوترێت، کە عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی لە فاتیمەی ھاوسەری و کچی پێغەمبەر محەممەد بە پێشەوا دادەنێن و مل کەچی بۆیان بە پێویست ئەزانن بە پێی دەقی ئاسمانی و بە مەڕجەعی سەرەکی موسڵمانانیان دادەنێن لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر، و ناوی پێشەوا یان ئیمامیان پێ ئەڵێن و شوێنکەوتنیان بە پێویست دادەنێن بە پێی فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەممەد کە لە چەند کتێبێکی ھەندێک لە تائیفە ئیسلامیەکاندا ھاتووە.
شیعە لە بنەڕەتدا لە زمانی عەرەبیدا بە مانای شوێن کەوتن دێت، و لە مێژووی ئیسلامیدا، زاراوەی شیعە بۆ زۆر لە بزوتنەوە ئیسلامیەکان بەکارھاتووە وەک شیعەی عوسمان و شیعەی معاویە و ئەوانی تر، بەڵام وشەی شیعە بە تەنھا بە کاردێت بۆ شوێنکەوتووەکانی عەلی، و شیعە لەو بڕوایەدان کەوا ناونانە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا ھاتووە لە وەڵامی پرسیارێکی عەلیدا؛ کێ باشترین کەسی سەر زەوییە؟، وەڵامی ئەداتەوە؛ «أنت وشيعتك»، واتە؛ تۆ و شوێنکەوتووەکانت. لەبەرئەوە شیعە لەو بڕوایەدان کە شیعە لە دوای وەفاتی پێغەمبەر دەرنەکەوتووە بەڵکو شیعە خۆی ئیسلامی ڕاستەقینەیە، و ئەم فەرموودەیە بە گێڕانەوەی جیاواز لە ھەندێک لە کتێبەکانی شیعە و مەزھەبەکانی تردا ھاتووە.
زیاتر
- ...کە زۆرترین دانیشتووی شیعە لە جیھاندا لە ئێران دەژین؟
- ...کە کۆنترین نیشانەی شەراب لە ئێران بە ٧٠٠٠ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە؟
- ...کە ناسرەدین شا چوارەمین پاشای بنەماڵەی قاجاڕ، ٨٣ گرێبەستی لەگەڵ وڵاتان بەست و لە ھەموواندا ئێران زیانی بینی؟
- ...کە ناسرەدین شا ١٨٣ ھاوسەری ھێنا و ئەو دەمەی کە کوژرا ٨٥ ھاوسەری ھەبوو؟
من کۆیلەداریم لابرد. بە بێچارەییی ئەوان کۆتاییم ھێنا. فەرمانم دا کە گشتی خەڵک لە پەرستنی خوای خۆیان ئازاد بن و ئەوان ئازار نەدەن. فەرمانم دا کە ھیچ کەسێک خەڵکی شار لەوەی کە ھەیە تێکنەدات. مەردووک لە کرداری چاکی من خۆشحاڵ بوو.
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
|
|
|
|