دەروازە:ئەندازیاریی شارستانی
|
دەروازەکان → تەکنۆلۆژیا → نژیاروانی → ئەندازیاریی شارستانی
ئەندازیاریی شارستانی چییە؟ئەندازیاریی شارستانی یان ئەندازیاری ئاوەدانی (بە ئینگلیزی: Civil Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە کاری داڕشتن، نەخشەکێشان و بنیاتنان بۆ پێکھاتە فیزیکی و سروشتییەکان دەکات. بۆ نموونە داڕشتن و دروستکردنی ڕێگاکان، پردەکان، نۆکەندەکان، بەنداوەکان و بیناکان. ئەندازیاریی شارستانی کۆنترین جۆری ئاندازیارییە لە دوای ئەندازیاریی سەربازی. ئامانجی ئەندازیاریی شارستانی ھەوڵدانە بۆ کەڵکوەرگرتنی باشتر لە سەرچاوە سروشتییەکان و پەرەسەندنی بەردەوام. ئەندازیاریی شارستانی چەن شاخەی جیاوازی ھەیە کە بریتین لە: وتاری ھەڵبژێردراوتونێل (بە ئینگلیزی: Tunnel) بە کوردی ڕێبرک ڕێگایەکی ژێرزەمینی یاخود ژێر ئاویە کە لە ھەردوو سەرییەوە کراوەیە بۆ ھاتوچۆ. بە کونکردن و ھەڵکەندنی خاکی شوێنەکە و پاشان داپۆشینەوەی بەشە بڕاوەکان دروست دەکرێت، بەڵام ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو (ڕێبرک) تونێلی بۆری نوقمکراو ھەیە وەک تەکنیکێکی تر. (تەواوی وتار...) بەکارھێنانەکانی تونێل زۆرن. زۆربەی جار بۆ پێداڕۆشتنی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر دروست دەکرێت و ھەندێک جار بۆ پێداڕۆشتنی پیادەڕەو و میترۆ و ھێڵی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت و ئاوەڕۆ دروست دەکرێت. یان بەکاردێت وەک تونێلێکی فرە مەبەست. ھەندێک جار بۆ مەبەستی نھێنی دروست دەکرێت بە تایبەت لە کاتی جەنگەکاندا، یاخود بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان لە چەک و شەڕ دروست دەکرێت، ھەندێک جۆری زۆر تایبەتیشی ھەیە کە بۆ پاراستنی گیانی ئاژەڵی کێوی دروست دەکرێت لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا. (تەواوی وتار...) ئایا زانیوتە؟
وێنەی ھەڵبژێردراونژیاروانینژیاروانی یان تەلارسازی یان بیناسازی بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت. ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک نژیاروانیی تایبەتی خۆی ھەیە کە نیشاندەری چاند، ئایین و باوەکانی ئەو کۆمەڵە یان سەردەمەیە. پۆلەکان
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |



