پردی گلینیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

دیمەنێکی پردی گلینیک لە باخچەی بابێلس بێرگ کە هەردوو بەشی بەرلین و پۆتسدام بەیەک دەبەستێتەوە.

پردی گلینیک (بە ئەڵمانی:Glienicker Brücke) پردێکە لەسەر ڕووباری ھاڤێڵ دڕووستکراوە لە ئەڵمانیا،ناوچەکانی وانسێ و بەرلین وبرادنبێرگی ھەرێمی پۆتسدام بەیەکەوە گڕێ دەدا،ناونانی بە گلینیک بۆ کۆشکی گلینیک دەگەڕێتەوە کە لەنزیکیەوە بونیات نڕا،ئەم پردە لە ساڵی۱۹۰۷ بەم شێوەی ئێستای دڕووست کرا(پردی پۆڵایین). لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم خاپوور کرا،لەکاتی جەنگی ساردا بۆ چەند جاڕێک نۆژەن کرایەوە،ئەم پردە گرنگیەکی زۆڕی ھەبوو چونکە کەوتبوە سەر ڕووباری ھاڤێڵ کە سنووری نێوان ئەڵمانیای خۆڕھەڵات و بەرلینی خۆڕئاوا بوو،لەسەر ئەم پردە چەندین کاری سیخوری و ئالوگۆڕی بەندیەکان ڕێکخڕاوە ،ھەر بەم ھۆیەوە بە پردی سیخورەکان دەناسرێت.

ھەڵکەوتەکەی[دەستکاری]

دیمەنێکی پردی گلینیک لەبەری  خۆڕئاوایەوە دەڕوانێتە بەری خۆڕهەڵاتی.

پردەکە دەکەوێتە سەر گەڕووی ھاڤێڵ ،نێوان دەریاچەی ژونگفێرنسێ لەبەشی باکوری و دەریاچەی گلینیک لەبەشی باشوری،ھێڵی خێڕای Bundesstrße 1 بەسەری دا ڕەت دەبێت ،کە ھەریەکە لە کۆشکی گلینیک و و بەرلین و ناوچەکانی دەورووبەری بەیەک دەبەستێتەوە.

مێژووی[دەستکاری]

پردی گلینیک ،بەپەرەمووچەکانی فرانز خافێر ساندمان،۱۸٤٥.

بۆیەکەم جار لەم شوێنە پردێکی دارین درووستکرا بە ئامانجی پەڕینەوە بۆ ناوچەکانی ڕاو و لەوەرگا فراوانەکان،لەسەدەی ھەژدەھەم بەھۆی زۆرتربوونی پێویستیەکان و زۆربوونی ھاتوچۆ لەسەر پردەکە بیر لە گۆڕینی پردەکە کرایەوە لەبڕی دار،بۆیە ئەندازیاری شارستانی ئەڵمانی کاڕڵ فرێدریک شینکێڵ بناغەی پردێکی نوێتری دانا کە لە دار و لە خشت،کە لەساڵی۱۸۳٤ درووستکردنی تەواو بوو،بەڵام لەسەرەتای سەدەی بیستەم بەھۆی زیادبوونی زیاتری  ھاتوچۆ و پێویستی جولەی کەشتیەکان لە نێوان دوو دەریاچەکە،ناچار کران جارێکی تر بەشێوەیەکی ڕێکتر و بڵندتر درووستی بکەنەوە.

لەساڵی ۱۹۰٤ لەلایەن حکومەتی پرووسیان نەخشەیەکی تۆکمەتری بۆ داڕێژرا،کە پردی ئاسنینی ئەمڕۆیە ،لە ڕێکەوتی ۱٦نۆڤەمبەری ۱۹۰۷کرایەوە،ھاوبەشگای جۆھان کاسپەر ھارکۆرت نەخشە ڕێگای پردەکەی جێبەجێکرد.

لەساڵی ۱۹٤٥ ھاوبەشگای UFAی ئەڵمانی بۆ بەرھەم ھێنانی فیلم ،فیلمێکی سینەمایی وێنەگرت لەژێر ئەم پردە،ناوی فیلمەکە(Unter den Brücken)بوو،لەکۆتایی ئەپریلی ۱۹٤٥موشەکێک بەر پردەکە دەکەوێت بەڵام موشەکەکە پوچەڵ دەبێت،ئەم پردە ھیچ نۆژەنکردنەوەیەکی بەخۆیەوە نەدی تاوەکو۱۹٤۹.لەدوای درووست بوونی ئەڵمانیای خۆڕھەڵات و ئەڵمانیای خۆڕئاوا ناوی پردەکە نرا (پردی یەکبوون)لەلایەن ئەڵمانیای خۆڕھەڵاتەوە.

جەنگی سارد[دەستکاری]

لەسەرەتای ساڵانی یەکەمی جەنگی سارد ،ئەم پردە زیاتر لەلایەن ھاوپەیمانان و باڵوێزان بەکاردەھات لەگەڵ دانیشتوانی بەرلین و پۆتسدام ،جگە لە ڕەت بوونی ھێڵی ئاسنینی بەرلین-پۆتسدام بەسەر ئەم پردە،لە ۲۷مەی ۱۹٥۲ ئەڵمانیای خۆڕھەڵات ھاتوچۆی دانیشتوانی ئەڵمانیای خۆڕئاوای قەدەغەکرد،لەدوای درووستکردنی دیواری بەرلین لە ساڵی ۱۹٦۱ بەھەمان شێوە لەسەر دانیشتوانی ئەڵمانیای خۆڕھەڵاتیش قەدەغەکرا،ھاتوچۆ تەنھا بۆ کارمەندانی دیپلۆماسی و سەربازیەکان ھەبوو.

لەنێوان ھەموو خاڵەکانی پشکنینی نێوان ئەڵمانیای خۆڕھەڵات و ئەڵمانیای خۆڕئاوا،خاڵی پشکنینی پردی  گلینیک لەھەموویان سەخت تر بوو،کە زۆڕجاران لە ژێر ئەژموونی یەکێتی سۆڤیەت دابوو وەک ھاوپەیمانێکی نزیکی ئەڵمانیای خۆڕھەڵات.

لەماوەی ساڵانی حەفتاکان پردەکە بەتەواوی ماندوو بوو ،بۆیە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیەک ھەبوو،بۆیە لەساڵی ۱۹۸۰حکومەتی ئەڵمانیای خۆڕئاوا نیوەی پردەکەی لای  خۆی نۆژەن کردەوە،لەساڵی ۱۹۸٥یش حکومەتی ئەڵمانیای خۆڕھەڵات نیوەکەی تری نۆژەن کردەوە بەو مەرجەی بە شێوەیەکی فەرمی ناوی پردەکە لە "پردی گلینیک"بگۆڕدرێت بۆ "پردی یەکبوون".

لەئێوارەی ڕۆژی ۱۰ی نۆڤەمبەری ۱۹۸۹ ،واتا ڕۆژێک دوای کردنەوەی دەروازەی ھاتوچۆ لەدیواری بەرلین،ھاتوچۆی پردی گلینیکیش کرایەوە،وەک ھەنگاوێک لەپێناو یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا.

پردی سیخورەکان[دەستکاری]

لەنێوان کەلتوری خەڵک دا[دەستکاری]

Glienicker Brücke Film (9).JPG

وێنەخانە[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکیەکان[دەستکاری]