داگیرکاری ژاپۆن بۆ سەر کۆریا (١٩١٠)
داگیرکاری ژاپۆن بۆ سەر کۆریا 大日本帝國 朝鮮 چۆسێن یان چۆسۆن 朝鮮 | |||||
| |||||
| |||||
سروود سروودی نیشتیمانیی ئیمپراتۆری ژاپۆن | |||||
پایتەخت | تۆکیۆ | ||||
زمان(ەکان) | کۆری ژاپۆنی | ||||
ئایین | مەسیحیەت کۆنفووشیزم بودیزم شەمانیزم | ||||
حکوومەت | داگیرکاری | ||||
مێژوو | |||||
- دامەزراندن | ١٩١٠ | ||||
- کۆتایهاتن | ١٩٤٥ |
داگیرکاری ژاپۆن بۆ سەر کۆریا (بە ژاپۆنی: 大日本帝國朝鮮) بەو قۆناغە دەوترێت کە کۆریا لە ساڵی ١٩١٠ تا ساڵی ١٩٤٥ لە ژێر دەسەڵات و فەرمانڕەوایەتی ژاپۆنەوە بوو.
ئیمپراتۆریەتیی کۆریا بە پێی پەیماننامەی ژاپۆن و کۆریای ساڵی ١٩٠٥ کۆریا بووە پارێزگارێکی ژاپۆن و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ژاپۆن حکومڕانی کۆریای دەکرد لە ڕێگەی ژەنەڕاڵ و بەڕێوەبەرانی نیشتەجێی ژاپۆن لە کۆریا، ژاپۆن لە ڕێگەی پەیماننامەی ساڵی ١٩١٠ی ژاپۆن و کۆریا، بە فەرمی دەسەڵاتی کۆریای وەرگرت و دەستی بەسەر کۆریادا گرت بەبێ ڕەزامەندی ئیمپراتۆر و دەسەڵاتداران و بە زۆرەملێ، ژاپۆنییەکان نیمچە دوورگەی کۆریایان وەک کۆلۆنییەکی دەرەوەی ژاپۆن و خاکێکی داگیرکراوی ژاپۆن دامەزراند وەک بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنا و لەلایەن حکومەتی سەربازیەوە بەڕێوەدەبرا و لە ڕێگەی سەربازگە و بنکە سەربازییەکان و ژەنەڕاڵەکانی ژاپۆنەوە حکومڕانی دەکرا و کۆریا بە فەرمی بەتەواوەتی هەڵوەشایەوە. حکومڕانی و دەسەڵاتی ژاپۆن "بە ژاپۆنیکردنی" هەموو شتێکی کۆریای لە پێشینە دانا.[١][٢][٣]
ژاپۆن حکومەتێکی لە کۆریا دامەزراند و پۆستی پارێزگاری پڕکرایەوە کۆریا وەکو پارێزگایەکی ژاپۆنی لێهات لەلایەن ژەنەڕاڵ و دەریاوانەکان کە ژاپۆن دەستنیشانیانی کردبوون، کۆریەکان لە ئازادی ڕادەربڕین و لە کۆڕ و کۆبوونەوە و ڕۆژنامەگەری قسەکردن بێ بەش بوون و زۆرێک لە قوتابخانەکان بەهۆی ئەوەی هەندێک لە ستاندارد و یاسای ئارەزوومەندانەیان تێدا نەبووە لەلایەن ژاپۆنەوە داخران و دەستیان بەسەردا گیرا، دەسەڵاتدارەکان و حکومڕانی کۆلۆنیالیزم قوتابخانە و فێرگەکانیان وەک ئامرازێک بەکاردەهێنا بۆ ئەوەی کۆریەکان بکەن بە ژاپۆنی، ژاپۆن جەختی سەرەکی کردەوە لە فێرکردنی زمانی ژاپۆنی و دوورخستنەوەی بابەتەکانی زمانی کۆری و مێژووی کۆریا لە مەنهەجی خوێندندا. هەروەک بە تورککردن و بە عەرەبکردن.[٤][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "داگیرکاری ژاپۆن بۆ سەر کۆریا" (PDF).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "Exhibition > Permanent Exhibition > Permanent Exhibition > Seoul under Japanese Control | SEOUL MUSEUM OF HISTORY". museum.seoul.go.kr. Retrieved 2024-09-22.
- ^ ئ ا "How Japan Took Control of Korea". HISTORY (بە ئینگلیزی). 2023-07-17. Retrieved 2024-09-22.
- ^ "Korea - Japanese Occupation, Colonialism, Resistance | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). 2024-09-21. Retrieved 2024-09-22.