بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمپراتۆریەتیی کۆریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمپڕاتۆرییەتیی کۆریا
대한제국 - 大韓帝國
Flag of the king of Joseon
١٨٩٧–١٩١٠
ئاڵا ئاڕم
شوێنی ئیمپراتۆریی کۆریا
ناوچەکانی ژێر دەستی ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا
پایتەخت ھانسیۆنگ (سیئۆل)
زمان(ەکان) کۆری
ئایین کۆنفووشیزم
بوودیزم
شەمانیزم
مەسیحییەت
حکوومەت ئیمپراتۆریەتی
سەرۆک
 - ١٨٩٧–١٩٠٧ گۆجۆنگی کۆریا
 - ١٩٠٧–١٩١٠ سونجۆنگی کۆریا
مێژوو
 - دامەزراندن تشرینی یەکەمی ١٨٩٧ ١٨٩٧
 - کۆتاییھاتن ٢٢ی ئابی ١٩١٠ ١٩١٠

ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا (بە ھانگول: 대한제국، بە ھانجا: 大韓帝國) بەفەرمی بە ئیمپراتۆریەتی ھانی مەزن دەناسرێت، دەوڵەتێکی کۆری بوو دامەزرا لە دوای ڕاگەیاندنی ئیمپراتۆرییەتی لە کۆریا لە دوای شانشینی جۆسۆن لە تشرینی یەکەمی ١٨٩٧ و بەردەوام بوو تا داگیرکاری ئیمپراتۆرییەتیی ژاپۆن بۆ سەر کۆریا لە ئابی ساڵی ١٩١٠.[١][٢][٣]

لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٩٧ بەفەرمی پاشا گۆجۆنگ ئیمپراتۆرییەتییەکەی خۆی ڕاگەیاند و بوو بە ئیمپراتۆڕ، ئیمپراتۆرییەتی کۆریا گەشەسەندن و پێشکەوتنێکی زۆری بە خۆیەوە بینی لە ڕووی ئابووری و سەربازی و سیستەمی پەروەردە و خوێندن و بونیادنان و پیشەسازییەوە[٤][٥] شۆڕشی پیشەسازی لە کۆریا دەستیپێکرد و لە ھەموو ڕوێکەوە ھەوڵدرا کۆریا پێشبخرێ و کۆریا مۆدێرنبکرێ و کۆریا بە ڕۆژاوایی بکرێت[٦] بەڵام ئیمپراتۆرییەتی ژاپۆن ئەمەی بە مەترسی زانی و بە مەترسی بۆ سەر پلانەکەی دانا ھەربۆیە پلانی داگیرکارییەکەی بۆ سەر نیمچە دوورگەی کۆریا و رۆژھەڵاتی ئاسیا خێراتر کرد و لە ٢٢ی ئابی ١٩١٠ ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا لەلایەن ژاپۆنەوە داگیرکرا[٧] و ئیمپراتۆریی کۆری ھەڵوەشایە و ژاپۆن توانی دەست بەسەر ھەموو خاکی کۆریا و ئیمپراتۆرییەتیی کۆری دا بگرێ و کۆتایی بە دەوڵەتەکە بھێنێت.[٨][٩]

مێژوو

[دەستکاری]

دروستبوون

[دەستکاری]

لەو کاتانەی کە شانشینی جۆسۆن و نیمچە دوورگەی کۆریا کەوتبووە ژێر دەستی ئیمپراتۆریەتیی چینگ ناڕەزایەتی و دژایەتی کردنی ژێردەستە بوونی کۆریا لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی چینگ (ھێرشی ئیمپراتۆرییەتیی چینگ بۆ سەر جۆسۆن) و لکاندنی کۆریا بۆ سەر چینگ زۆر بوو و و لەگەڵ ئەوەشی کە ئیمپراتۆریەتیی مینگ جێگای گیرایەوە لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی چینگ.[١٠]

بەڵام دوای سەرکەوتنی ژاپۆن بەسەر چین لە یەکەم جەنگی چین و ژاپۆن شانشینی جۆسۆن و خەڵکی کۆریا سەربەخۆیی خۆیان لە ئیمپراتۆریەتیی چینگ وەرگرتەوە و توانیان دووبارە کۆریا بگرنەوە دەست شانشینی جۆسۆن بگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات بەڵام لەلایەن سیاسەتمەداران و کاربەدەستان و خەڵکی کۆریا ڕاگەیاندنی ئیمپراتۆریەتی لە کۆریا و دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێ و دانانەوەی سەرلەنوێی کۆریا بە باشتر دەزانرا و بە باشتر زانرا بۆ پاراستنی قەوارە و سەربەخۆیی لە کۆریا، دوای گەڕانەوەی پاشا گۆجۆنگ لە دەرەوە و ھەڵھاتن و دەربەدەرییەکەی، پاشا گۆجۆنگ درکی بەوە کرد و دانی بەوە دانا کە کۆریا پیویستی بە دەوڵەت و یاسا و دەستورێکی نوێ ھەیە و پێویستی بە چاکسازی و بەڕێوەبردنێکی باشتر ھەیە و سیاسەتمەدار و کاربەدەستان داوایان لێ کرد کە دەوڵەتێکی نوێ و ئیمپراتۆرییەتییەکی نوێ ڕابگەیەنێت لە کۆریا بۆ پاراستن و پتەوکردنی کۆریا و دامەزراندنی قەوارەیەکی باشتر بۆ کۆریا، پاشا گۆجۆنگ ئیمپراتۆرییەتییەکی نوێی دامەزراند و توانی دەوڵەتێکی نوێ بۆ کۆریا دابمەزرێنێت و لە ساڵی ١٨٩٨ دەستووری نوێی کۆریا دانرا و ھەموو دەسەڵات بە ئیمپراتۆر بەخشرا.[١١][١٢]

دوای دژایەتی کردنێکی زۆر و ڕای نەرێنی وڵاتانی بیانی و دەوروبەر و دژایەتی کردنێکی زۆر لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی چینگ، زۆربەی وڵاتان دانیان بە دەوڵەتی نوێی کۆریا و ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا دانا و درکیان بە ئیمپراتۆرییەت و دەسەڵاتەکەی گۆجۆنگی کۆریا کرد.[١٣][١٢]

لەناوچوون

[دەستکاری]

دوای سەرھەڵدانی جەنگی ڕووسیا و ژاپۆن لە ساڵی ١٩٠٤ تا ١٩٠٥، پێگەی ئیمپراتۆرییەتی کۆریا کەم بوویەوە، چونکە ژاپۆن دەستی بەسەر کاروباری نێودەوڵەتی وڵاتەکەدا گرت و دەستوەردانی دەکرد لەناو ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا و حکومەت و بەڕێوەبەرایەتی و حکومی کۆرییەکان لە ئیمپراتۆریی کۆریا و تێکدان و دەستبەسەرداگرتنی کۆریا، لە ساڵی ١٩١٠ دا ژاپۆن بە زۆری و بە زۆرەملێیانە سەروەری نەتەوەکەی ھەڵوەشاندەوە و حکومی ئیمپراتۆرییەتیی کۆریایان ھەڵوەشاندانەوە و ئیمپراتۆرییەتیی کۆریایان لەناوبرد و بە زۆرەملێ و ھەڕەشە و دەستوەردان لە ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا و ڕازیکردنی زۆرەملێی ڕێککەوتننامە، ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا نەما و ھەڵوەشایەوە و ئیمپراتۆرییەتیی ژاپۆن کۆنترۆڵی ھەموو کاروباری نیشتمانیی دووپاتکردەوە و سەردەمی کۆلۆنیالیزمی ژاپۆن لە کۆریا دەستیپێکرد لە ساڵی ١٩١٠ تا شکستی ئیمپراتۆرییەتیی ژاپۆن لە جەنگی جیھانی دووەم بەرامبەر ھاوپەیمانان لە ساڵی ١٩٤٥.[١٤][١٥]

عەقیدێکی کۆری

ھێزە چەکدارەکانی ئیمپراتۆرییەتیی کۆڕیا (대한제국군)

[دەستکاری]

لە دوای چاکسازی گوانگمو و ڕێکخستنەوە و بنیادنانەوەی کۆریا ھێزە چەکدارەکانی کۆریا ڕێکخرایەوە کە لەدوای سوپای جۆسۆن و ھێزی دەریایی جۆسۆن دێت، ھێزی سەربازی و دەریایی ڕێکخرایەوە و ھێزی سەربازی مۆدێرن کرا ھەروەک شێوازی ڕۆژاوایی، کە شێوازی مەشق و جل و بەرگی فەرمییان گۆڕدرا و چاکسازییەکی گەورە لە ھێزە چەکدارەکان و سوپا کرا.[١٦]

وەزارەتی سەربازی

[دەستکاری]

بەشێک بوو لە حکومەتی ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا کە سەرپەرشتی کاروباری سەربازی دەکرد. لە ساڵی ١٨٩٥دا حکومەت وەزارەتی بەرگری و سەربازی دامەزراند و یەکەم وەزیری سەربازی چۆ ھوی-یۆن بوو.[١٧]

ڕاھێنان و مەشق

[دەستکاری]
مەشقی سەربازانی شاهانەی کۆری لە ئیمپراتۆریەتی کۆریا

ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا ٤٤ سەربازگە و بنکەی سەربازی و مەشقی ھەبوو، کە مەشقی چەک و شەڕیان پێ دەکرا و ئەفسەرە بیانییەکان بەتایبەتی ئەفسەرە ڕووسەکان کە یارمەتییەکی زۆری سەربازگەکانییان دەدا و خۆبەخشانە ڕاھێنان و مەشقییان پێدەکردن، و مەبەست لە مەشق و ڕاھێنانەکان ئەوە بوو کە سەربازەکان لە بەرەکانی شەڕدا سوودی زیاتریان ھەبێت، ھەروەھا مەشق و ڕاھێنیان لە زۆر ژینگە و شوێنی جیاواز و شێواز و ڕێگای جیاواز ئەنجام دەدرا بۆ ئەوەی سەربازەکان بەھێزتر و شارەزاتر و گونجاوتربن بۆ شەڕ و جەنگ.[١٨]

و لە ساڵی ١٨٩٦دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (یۆنموگۆنگون دامەزراند کە ئەکادیمیایەکی سەربازی بوو بۆ مەشق و ڕاھێنان بە سەربازانی ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا، ھێزە چەکدارەکانی ئیمپراتۆری لە سوپای ئیمپراتۆری کۆریا و ھێزی دەریایی ئیمپراتۆری کۆریا پێکھاتبوون. لەگەڵ سوپای ناوەڕاست و پارێزگاکان، ئیمپراتۆرییەتی کۆریا گەشەیەکی بێئەندازەی کرد و پێش ساڵی ١٩٠٧ گەیشتە ٢٨ ھەزار کەس.[١٩]

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان

[دەستکاری]

پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان وڵاتان و ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا و ئەو ساڵانەی کە کۆریا پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ھەبووە.

پێڕستی پاشاکان

[دەستکاری]
ناو ماوەی دەسەڵات ڕێکەوتی مردن ڕێکەوتی لەدایکبوون تێبینی وێنە
پاشا گۆجۆنگی کۆریا ١٨٩٧–١٩٠٧ ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ ٨ی ئەیلوولی ١٨٥٢[٢٠][٢١] یەکەم پادشا و

دامەزرێنەری ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا بوو

پاشا سونجۆنگی کۆریا ١٩٠٧–١٩١٠ ٢٤ی نیسانی ١٩٢٦ ٢٥ی ئازاری ١٨٧٤[٢٢] دووەم پادشا و

کوڕی پادشا کوجۆنگی کۆریا بوو

Sunjong of the Korean Empire

پێشانگا

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ئیمپراتۆرییەتی کۆریا».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «Korean Empire». NamuWiki (بە ئینگلیزی). ٢١ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: soft hyphen character لە |ناونیشان= لە 37 (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  3. ^ «Recording the Brief History of the Korean Empire - الفنون والثقافة من Google». Google للفنون والثقافة (بە عەرەبی). لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Gwangmu Reform». NamuWiki (بە ئینگلیزی). ٧ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ Rowe، Peter G.؛ Fu، Yun؛ Song، Jihoon (٢ی ئابی ٢٠٢١)، «Consolidation of Power towards the Gwangmu Reforms»، Korean Modern: The Matter of Identity (بە ئینگلیزی)، Birkhäuser، لاپەڕە ٥٦–٦٠، doi:١٠.١٥١٥/٩٧٨٣٠٣٥٦٢٢٦٢١-٠٠٦/pdf?licensetype=restricted، ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣٥٦-٢٢٦٢-١، لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  6. ^ «About: Timeline of the Gwangmu Reform». dbpedia.org. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ «How Japan Took Control of Korea». HISTORY (بە ئینگلیزی). ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ «داگیرکاری ژاپۆن بۆ سەر کۆریا» (PDF). {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  9. ^ «Korea - Japanese Occupation, Colonialism, Resistance | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. ^ «About: Qing invasion of Joseon». dbpedia.org. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  11. ^ «ئیمپراتۆری کۆریا» (PDF).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  12. ^ ئ ا «ئیمپراتۆرییەتیی کۆریا».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  13. ^ «مێژووی کۆریا».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  14. ^ «پەیجی فەرمیی کۆریا».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  15. ^ Service (KOCIS)، Korean Culture and Information. «The Fall of Joseon: Imperial Japan's Annexation of Korea: Korea.net: The official website of the Republic of Korea». www.korea.net (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  16. ^ Seth، Michael J. (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠). A History of Korea: From Antiquity to the Present (بە ئینگلیزی). Rowman & Littlefield Publishers. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٢٥-٦٧١٧-٧.
  17. ^ Seth، Michael J.؛ Seth، Michael J. (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠). A History of Korea: From Antiquity to the Present. Rowman & Littlefield Publishers. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٢٥-٦٧١٧-٧.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  18. ^ «Korean Empire»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤، لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  19. ^ «Imperial Korean Armed Forces»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  20. ^ «Gojong | Biography, Joseon Dynasty, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  21. ^ «Gojong (Korean Empire)». NamuWiki (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: soft hyphen character لە |ناونیشان= لە 46 (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  22. ^ «Sunjong (Korean Empire)». NamuWiki (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: soft hyphen character لە |ناونیشان= لە 44 (یارمەتی)[بەستەری مردوو]