عومەر کوڕی عەبدولعەزیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عومەری کوڕی عەبدول عەزیزەوە ڕەوانە کراوە)
عومەری کوڕی عەبدو عەزیز
(٧١٧–٧٢٠) زایینی
لە دایک بوونی ٦٨٢ زایینی
شوێنی لەدایکبوون مەدینە، حیجاز
بنەماڵەی دەسەڵاتدار ئەمەوییەکان
ئایین موسڵمان، سوننە
کۆچی دوایی ٧٢٠ زایینی
ھۆکاری مردن ژەھراوی بوون
شوێنی مردن دێرسمعان، مەعرە نەعمان، وڵاتی شام
ھاوسەر فاتیمەی کچی عەبدولمەلیک (کچ مامی)

لەمیسی کچی عەلی کوڕی حاریسە.

دایکی عوسمان کچی شعێب کوڕی زەیان.

باوکی عەبدول عەزیزی کوڕی مەڕوان کوڕی حەکەم
دایکی لەیلای کچی عاسم
لە پێش دەسەڵاتی سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک
لە پاش دەسەڵاتی یەزیدی کوڕی عەبدول مەلیک

عومەری کوڕی عەبدول عەزیز کوڕی مەروانی کوڕی حەکەم کوڕی دەبوو عاس کوڕی ئومەیییە، ھەشتەم خەلیفەی ئەمەوییەکان، و پێنجەم خەلیفەی ڕاشدینە بەپێی تێڕوانینی سوننە.[١] ونەژادی لە دایکییەوە دەچێتەوە سەر عومەری کوڕی خەتاب کە دایکی لەیلای کچی عاسم کوڕی عومەری کوڕی خەتتاب بووە، بەمەش خەلیفە عومەری کوڕی خەتتاب دەبێتە باپیرەی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز، لە دایک بووە لە مەدینە، وزانست وئوسوڵی ئایینی خوێندوە لەسەر دەستی ساڵح کوڕی کیسان لە مەدینە وزۆر سوودی وەرگرتووە لە زانایانی، پاشان مامی خەلیفە عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان بانگی دەکات بۆ دیمەشق پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی وفاتمەی کچی کردە ھاوسەری وە کردی بە میر لەسەر ئیمارەیەکی بچووک لە نزیک حەلەب کە ناوی (دەیر سەمعان) بوو وبە والی ئەوێ مایەوە تا ساڵی ٨٦ کۆچی.

شوێنە زانستییەکەی والی مەدینە[دەستکاری]

ناونراوە بە پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین لەبەر ئەوەی ڕێگەی خەلیفەکانی ڕاشدینی گرتووە، خەلافەتی گرتە دەست دوای سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک لە دیمەشق ساڵی ٩٩ک وناونرا بە خەلیفەی دادپەروەر لەبەر دادپەروەرییەکەی لە حوکمدا، لە ساڵی ٨٧ک خەلیفە وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک کردی بە والی مەدینە، پاشان ویلایەتی تائیفی خستە سەر لە ساڵی ٩١ک بەوەش بووە والی ھەموو حیجاز، وگرنگترین ئیشەکانی عومەر ئەوە بوو کە مەجلیسی ڕاوێژی دامەزراند کە لە دە کەس لە زاناکنی مەدینە پێک ھاتبوو، پاشان خەلیفە سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک کردی بە وەزیر لە سەردەمی خۆیدا.

وسوفیانی سەوری دەربارەی وتویەتی وەک پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین (خەلیفەکان پێنج کەسن، ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی وعومەری کوڕی عەبدول عەزیز).

لە سەردەمی وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک[دەستکاری]

کاتێک وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک خەلافەتی گرتە دەست، عومەری کوڕی عەبدول عەزیزی کردە والی مەدینە لە ساڵی ٩٢ تا ٩٣ک.

کاتێک بووە والی مەدینە دە کەسی بانگ کرد لە زاناکانی مەدینە ومەجلیسێکی شورای بۆ دروستکردن داوای لێکردن کە ھاریکاری بکەن لە بە جێ گەیاندنی داد وحەقدا.

ولایەتەکەی فراوان بوو ھەموو حیجازی گرتەوە، وئاسایش ودادی بڵاو کردەوە لە نێو خەڵک، ھەروەک تامی بەزەیی وئارامی دەروونی پێ چەشتن، ستەمکار وخراپەکارەکانی سەردەمەکەی دوور دەخستەوە وبەرپەچی چاونەترس ولادەرەکانیانی دەکرد و لە سەروو ھەموویانەوە (حەجاجی کوڕی یوسف سەقەفی)، وعومەر زۆر ڕقی لێی بوو بەھۆی خراپەکاری وزوڵمەکانییەوە، لە یەکێک لە ساڵەکاندا نوێنەر بوو بۆ حەج عومەر ناردی بۆ لای وەلید وداوای لێکرد کە نەیەڵێت حەجاج بە مەدینە بڕوات لەگەڵ ئەوەی کە دەیزانی حەجاج جێگەیەکی تایبەتی ھەیە لای خەلیفە ئەمەوییەکان، وەلید داواکەی جێبە جێکرد، کە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی حەجاج بەدگۆیییەکی زۆری کرد بەرامبەر وەلید کە بووە ھۆی لابردنی لە خەلافەت.

وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک دەیویست کە سولەیمانی برای لابات وکوڕەکەی دابنێ لە جێگەی خۆی بۆ وەرگرتنی خەلافەت، زۆریان گوێڕایەڵی بوون، بەڵام عومەری کوڕی عەبدول عەزیز ڕێگەی نەدا وتی (بەیعەتدان بە سولێمان لە گەردنماندایە).

لە سەردەمی سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک[دەستکاری]

لە سەردەمی سولەیماندا فرسەت کرایەوە لە بەردەم عومەری کوڕی عەبدول عەزیزدا وکاریگەری دەرکەوت لە زۆر ڕووەوە، سولەیمان لەگەڵ خەلافەتی گرتە دەست عومەری لە خۆی نزیک کردەوە وبوارێکی فراوانی خستە بەردەمی، کردی بە وەزیر وڕاوێژکاری خۆی لە مانەوە و لە سەفەرەکانیدا، وسولەیمان وا دەیبینی کە پێویستی بە عومەرە لە ھەموو شتێکی گەورە وبچوکدا، وەکو وتویەتی، ھەر کە ئەم پیاوەم لێ ون بێت ھیچ کەسێک نادۆزمەوە لیم تێ بگات.

خەلافەتی[دەستکاری]

ناوچەکانی ژێر دەستی موسڵمانان، لەسەردەمی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز

موبایەعەی خەلافەتی پێدرا دوای مردنی سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک بەڵام خۆی حەزی پێ نەئەکرد، خەڵکی ھەموو کۆکردەوە لە مزگەوت وپێی وتن کە من تووش بووم بەم ئیشەوە کە نە ڕام لەسەرییەتی ونەداوام کردووە وڕاوێژ بە موسڵمانان نەکراوە، لەبەر ئەوە داوای لێکردن کە خەلیفەیەک بۆ خۆیان ھەڵبژێرن، بەڵام خەڵکەکە بە یەک دەنگ ھاواریان کرد، تۆمان ھەڵبژاردووە ئەی پێشەوای باوەڕداران. بەم شێوەیە موبایەعەی پێدرا لە دیمەشق ساڵی ٩٩ک لە مزگەوتی ئەمەوی.

دوای ئەوە عومەر گەڕایەوە ماڵەکەی وچوە جێگەکەی، لەو کاتە عەبدول مەلیکی کوڕی کە ئەوکاتە تەمەنی ١٧ ساڵ بوو، وھات بە باوکی وت، ئەوە چی دەکەیت ئەی پێشەوای باوەڕداران؟، عومەر وتی ئەمەوێت کەمێک بخەوم وزە لە لەشما نەماوە، عەبدول مەلیک وتی، دەخەویت پێش ئەوەی حەقەکان بگەڕێنیتەوە یۆ خەڵکەکەی ئەی پێشەوای باوەڕداران؟، عومەر وتی دوێنێ شەو نەخەوتم لەبەر سولەیمانی مامت، وکە نیوەڕۆ ھات نوێژ بە خەڵک دەکەم وناحەقییەکان دەگەڕێنمەوە بۆ خەڵکەکەی، عەبدول مەلیک وتی، کێ دەڵێت تا نیوەڕۆ دەژیت؟!، عومەر ھەستا کورکەی لە باوەش گرت وتی، سوپاس بۆ خوا کە کوڕێکی وای پێداوم کە ئاگادارم بکاتەوە بۆ ئایین.

نموونە لەسەر دادپەروەرییەکەی[دەستکاری]

ماوەی خەلافەتی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز ناسراوە بە دادپەروەری و خۆشگوزەرانی لە ھەموو دەوڵەتی ئیسلامیدا، بە شێوەیەک کە پیاوێک زەکات دەردەکات بە دوای ھەژاردا دەگەڕێت بەڵام کەس نابینێتەوە کە پێویستی پێی بێت.

سادەیی ولە خواترسی[دەستکاری]

عومەر حەز لە سێو دەکات، دەڵێت

.

سیاسەتی ناوخۆی[دەستکاری]

عومەر پیاوێکی لە خواترس بوو وبەرپرسیاری دەوڵەتە گەورەکەی ھەڵگرت بوپەڕی ھەوڵ وتێکۆشانەوە، ویستێکی ڕاستگۆی ھەبوو لە پەیڕەوکردنی دادپەروەری وپارێزگاری لە ھەوڵ وکات کرد وسووربوو لەسەر ماڵی گشتی، ئەوانەی تیابوو کە وا لە خەڵک بکات بە چاوی ڕێز وخۆشەویستییەوە سەیری بکەن.

والییەکانی ھەڵئەبژارد دوای لێوردبوونەوەیەکی ورد، وناسینی ھەموو ڕەوشت وتواناکانیان، کەس پایەی لەلای وەرنەئەگرت ئەگەر توانا وزانست وئیمانی نەبوایە، وئەگەر سەیری ناوی ئەوانە بکەیت کە ھەڵی بژاردو بۆ والی، دەبینیت زانای ئایینی و سیاسی بەتوانا وسەرکردەی فەتحەکان بوون. وعومەر بە باشی ھەڵبژاردن کۆڵی نەئەدا، بەڵکو بەدواداچوون وچاودێری دەکردن، وچاودێری کردنەکەی چاودێری تۆمەتبار نەبوو، بەڵکو چاودێری جێبەجێکردنی سیاسەتە گشتییەکەی دەکرد کە بۆ دەولەتەکەی دای نابوو.

وەک ئەوەی بۆ خۆی زۆر توند وڕەق بوو بەڵام بۆ والییەکانی وای نە دەکرد، بەڵکو زۆری پێ دەبەخشین، وموچەی زۆر باشی بۆ دانابوون تا دووریان خاتەوە لە ھەوڵدان بۆ ڕزق وسەرگەرمی کاروباری موسڵمانان ببن، وڕێگەی لێگرتن کە بازرگانی بکەن، وئازادی کردن لە بەڕێوەبردنی کاروباری ویلایەتەکانیان، ڕاوێژیان پێ نەئەکرد لە کارە گەورەکاندا نەبێت، وبێزار دەبوو لە والییەکان ئەگەر بۆ کاروباری بچووک پێیان بوتایە، ویەکەم کەس بوو کە بەخششەکانی بەنی ئومەیەی وەستاند و بەخششەکانی شاعیرەکانی ڕاگرت.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

خەلیفەی ئەمەوی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز کۆچی دواییی کرد ساڵی ١٠١ک ونێژرا لە ناوچەی دەیر سەمعان لە نزیک حەلەب لە سووریا، وھەندێک لە مێژوونوسان دەڵێن، عومەر بە شاراوی بوون شەھید لەسەر دەستی ھەندێک لە بەرپرسەکانی بەنی ئومەیە دوای ئەوەی بەخششەکانی ڕاگرتن ودەسکەوتەکانی گێڕانەوە بۆ ماڵی موسڵمانان، خەلافەتەکەی ماوەیەکی کەم بەردەوام بوو، نزیکەی دووساڵ ونیو بوو، پاشان گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگاری بە دادپەروەری لە نێو خەڵکدا کە بە فەرمانی خوا ئیشی کرد لە نێوانیان، وکاتێک کۆچی دوایی کرد یەک پیاو نەبوو لە بەندیخانەکانیدا، ولە سەردەمەکەید زانست بڵاوبوویەوە ومزگەوتەکان زۆر بوون لە ھەموو لایەکی دەوڵەتی ئەمەوی، ولە ماوە کورتەکەیدا جەنگ وەستا لەگەڵ دراوسێکانی وچالاکییەکانی لە ناوخۆی دەوڵەتەکەی فراوان بوو، شەقام وڕێگا وڕێڕەوی ئاسایشی بنیاتنا لە دیمەشق و حەلەب و حومس و شارەک[میسر]] وشارە ئیسلامییەکانی تر وخوێندگەکانی لە ھەموو لایەک کردەوە وکتێبەکان لێیان گیرایەوە وەرگێڕان وزانستی گواستەوە وزۆر چاکسازی تر بە شێوەیەک کە مێژوونوسان بە پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین ناوی دەبەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • عمر بن عبد العزیز ومعالم التجدید والأصلاح الراشدی علی منھاج النبوة - د. علی محمد الصّلابی
  • سیرة عمر بن عبد العزیز - عفت وصال حمزة
  • سیرة عمر بن عبد العزیز- لابن الجوزی
  • عمر بن عبد العزیز - صالح العلی
  • عمر بن عبد العزیز- عبد الستار الشیخ
  • عمر بن عبد العزیز- د. وھبة الزحیلی
  • عمر بن عبد العزیز- للشرقاوی
  1. ^ بەھۆی ئەو کردەوە باشانەی، کە ئەنجامی داوون، بە پێنچەم خەلیفەی ڕاشدین دادەنرێت