خولی پاڵەوانەکانی ئەفریقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا (چامپیۆنزلیگی ئەفریقا)، بە هۆکاری ڕیکلام و سپۆنسەر پێی دەوترێت خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف تۆتاڵ ئینێرجی (Total Energies)[١] و پێشتر پێی دەوترا جامی ئەفریقای یانە پاڵەوانەکان، پاڵەوانێتیەکی ساڵانەی تۆپی پێی یانەکانە کە ڕێکدەخرێت لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا و پێک دێت لە یانە ئاست بەرزەکانی خوولەکانی کیشوەری ئەفریقا، براوەی پاڵەوانێتیەکە دەستنیشان دەکرێت لەڕێگەی قۆناغی کۆمەڵەکان و دواتر بۆ قۆناغی دەرکردنی دوو یاری، و دواتر یەک یاری کۆتایی. یەکێکە لە بەنرخترین پاڵەوانێتیەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا و بەنرخترین پاڵەوانێتی یانەکانە لە تۆپی پێی ئەفریقا ، یانەی ئەلئەهلی میسڕی لە ئێستادا پاڵەوانی خوولەکەیە کە وەرزی ڕابڕدوو توانی لە یانەی ویدادی مەغریبی بیباتەوه.

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا(چامپیۆنزلیگی ئەفریقا)
دامەزراندن١٩٦٤ (گۆڕانکاری لە ١٩٩٧)
شیاو بۆجامی سوپەری ئەفریقی جامی جیهانی یانەکانی فیفا
کۆتا پاڵەوانئەلئەهلی (١١یەمین نازناو)
سەرکەوتووترین یانەئەلئەهلی میسڕی (١١ نازناو)
ماڵپەڕی فەرمیوێبگەی فەرمی

براوەی پاڵەوانێتیەکە ڕاستەوخۆ وەك پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەفریقا سەردەکەوێت بۆ جامی جیهانی یانەکانی فیفا، پاڵەوانێتیەک کە پێکدێت لە یانە پاڵەوانەکانی هەر شەش کۆنفیدراسیۆنی کیشوەرەکان، و هەروەها ڕوبەڕوی براوەی جامی کۆنفیدراسیۆنی کاف دەبێتەوە لە وەرزی دواتری جامی سوپەری کاف. یانەکانی کە دووەم ئەبن لە خولەکانی ناوخۆیان، و سەرناکەون بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان، دەتوانن لە ئاستی دووەمی پاڵەوانێتیەکەدا بن کە بریتیە لە جامی کۆنفیراسیۆنی ئەفریقی

یانەکانی میسڕ زۆرترین ژمارەی بردنەوەیان هەیە بە (١٦ نازناو)، بەدوایدا مەغریب دێت بە ٧ نازناو. مەغریب، میسڕ، تونس و جەزائیر زۆرترین ژمارەی براوەیان هەیە، کە هەر یەکەیان سێ یانە نازناوەکەی بردۆتەوە. پاڵەوانێتیەکە لەلایەن ٢٦ یانەوە براوەتەوە، ١٢ یان زیاتر لە جارێک بردویانەتەوە. ئەهلی سەرکەوتووترین یانەی مێژووی پاڵەوانێتیەکەیە، کە پاڵەوانێتیەکەی ١١ جار بردۆتەوە و ڕیکۆردی زۆرترینە. یانەکانی میسڕ زۆرترین بردنەوەیان بەدەست هێناوە کە ١٦ نازناوە.

مێژووی چامپیۆنزلیگی ئەفریقا[دەستکاری]

١٩٦٤ – ١٩٩٧ : سەرەتا بۆ بەناوبانگ بوون و گەشەی پاڵەوانێتیەکە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٤ دروستکرا وەک جامی ئەفریقا بۆ یانە پاڵەوانەکان، یەکەم یانە کە نازناوەکە بباتەوە بریتی بوو لە یانەی ئۆریکس دوالای کامیرۆنی کە لە ستەید مالیێنی وڵاتی مالی بردەوە ٢-١ لە یاری کۆتاییدا[٢].

هیچ پاڵەوانێتیەک ئەنجام نەدرا لە ساڵی دواتردا، بەڵام دوای دوو ساڵ دەستی پێکردەوە و لە ١٩٦٦، کاتێک یاری کۆتایی دوو یاری 'یاریگای خۆت و دەرەوە' دروستکرا، کە لە یاری کۆتاییدا یانەیەکی تری مالی کە بریتی بوو لە ڕیاڵ باماکۆ ڕوبەڕوی ستەید دابدانی کۆتدیڤوار بووەوە. باماکۆ یاری یەکەمی لە یاریگای خۆیدا بردەوە ٣-١ بەڵام هەموو شتێکیان لێ تێکدرا لە یاری دووەمدا لە ئابیدان و یانەکەی کۆتدیڤوار یاری دووەمی بردەوە ٤-١ و ئەنجامی کۆتایی بوو بە ٥-٤ و نازناوەکەی بردەوە[٣].

لە ١٩٦٧ کاتێک ئاسانتێ کۆتۆکۆی غانا ڕوبەڕوی مازێمبێ بووەوە کە یانەیەکی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بوو (کورتکراوەی ئینگلیزی : DRC)، هەردوو یاریەکە بە بەرامبەر بوون کۆتایی هات (١-١ و ٢-٢). کۆنفیدراسیۆنی کاف یاریەکی یەکلاکەرەوەی ڕێکخست بەڵام کۆتۆکۆ نەیتوانی بەشداری بکات[٤] و نازناوەکە بەخشرا بە مازێمبێ، کە دووبارە نازناوەکەی بردەوە لە ساڵی دواتردا[٥].

وێنەی یاریزان سەلیف کیتا ، براوەی چامپیۆنزلیگی ئەفریقا لەگەڵ ستەید مالێن و ڕیاڵ باماکۆ (١٩٦٥ و ١٩٦٦)

لەگەڵ ئەوەشدا، یانەکەی غانا توانی تۆڵەی خۆی بکاتەوە لە ١٠٧٠، کاتێک کۆتۆکۆ و مازێمبێ بۆ جارێکی تر ڕوبەڕوی یەک بونەوە لە یاری کۆتایی. بۆ جارێکی تر، یاری یەکەم ١-١ تەواو بوو، بەڵام دوور لە چاوەڕوانیەکان غاناییەکان ٢-١ بردیانەوە لە یاری دووەمدا بۆ ئەوەی نازناوەکە بەرز بکەنەوە کە سێ ساڵ پێشتر لێی بێبەش بوون[٦].

ساڵانی ١٩٧٠کان گەشەیەکی ناوازەی بینی لە سودی تۆپی پێی یانەکانی کامیرۆنی، کە سەرکەوتنی زۆر تۆمار کرا لەلایەن تۆپی پێی کامیرۆنی لە ئاستی نێودەوڵەتی تا ئێستا.

لە نێوان ١٩٧١ بۆ ١٩٨٠ تیمەکانی کامیرۆنی چوار جار جامەکەیان بردەوە، کە یانەی کانۆن یاوندی سێ جار نازناوەکەی بردەوە (١٩٧١[٧]، ١٩٧٨[٨] و ١٩٨٠[٩]) و یو ئێس دوالا یەک جار جامەکەی بەرز کردەوە لە ١٩٧٩. لە نێوان بردنەوەکانی کامیرۆنیەکان تیمێکی تر کە لە ماوەی زێڕینی خۆیدا بوو نازناوی دەبردەوە ، یانەی گینی حافیا کۆناکری، کە سێ جار نازناوەکەی لەو ماوەیەدا بردەوە (١٩٧٢[١٠]، ١٩٧٥[١١] و [١٢]١٩٧٧).

١٩٩٧ – بۆ ئێستا : گۆڕینی ناو و زیادبوونی ناوبانگ[دەستکاری]

بێ جگە لە زیاد کردنی یاسای گۆڵی دەرەوە، زۆر کەم گۆڕانکاری کراوە لە پاڵەوانێتیەکە هەتا ١٩٩٧، کاتێک کۆنفیراسیۆنی کاف لە ژێر سەرپەرشتی عیسا حایاتۆ هەنگاوێکی گەورەی نا بۆ ئەوەی بە ڕێڕەوی یوفادا بڕوات کە پێش چەند ساڵێک پاڵەوانێتیەکی کۆمەڵەکان/خولی دروست کرد و ناوەکەی گۆڕی بە خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ( کە هەمان شێوازە لەگەڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی یۆفا). کاف هەروەها خەڵاتی پارەی بۆ بەشداربووان دانا بۆ یەکەم جار و خەڵاتی سەرەتایی ١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ براوە و ٧٥٠،٠٠٠ دۆلار بۆ دووەم بوون، کە وای کرد ئەم گۆڕانکاریانە پاڵەوانێتیەکە بکات بە دەوڵەمەندترین پاڵەوانێتی یانەی ئەفریقی لەو کاتەدا.

لە شێوازە تازەکەدا، پاڵەوانی خول لە وڵاتەکانی ئەندامی کاف دەڕۆن بەناو چەند قۆناغێکی پاڵاوتن تا دەگەنە قۆناغی ١٦. ٨ براوەکە دواتر بەر یەک دەکەون لە نێوان دوو گروپدا و هەر گروپێک ٤ یانە لە خۆدەگرێت، هەر یەکێکیان ڕوبەڕوی یەکتر دەبنەوە بە دوو یاری. لە کۆتایی قۆناغی خولەکەدا، دوو یانە لە هەر گروپێکدا دوو یانە سەردەکەون بۆ قۆناغی پێش-کۆتایی، و براوەکانیان سەردەکەون بۆ یاری کۆتایی.

محمد ئەبوتریکە، براوەی ٥ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا (کاف) لەگەڵ ئەهلی
وێنەی یاریزان مەحمەد ئەبوتریکە ، براوەی پێنج نازناوی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا لەگەڵ ئەهلی

لە سەرەتایی وەرزی ٢٠٠٩، خەڵاتی پارەکان زیاد کران بۆ ١.٥ ملیۆن دۆلار بۆ پاڵەوان و ١ ملیۆن دۆلار بۆ دووەم بوون. لەوکاتەوەی گۆڕانکاری لە پاڵەوانێتیەکە کرا لە ١٩٩٧، یانەکانی باکوری ئەفریقا زاڵبوون بەسەر پاڵەوانێتیەکە و ڕیکۆردەکاندا بە تەواوی. ڕەجا کاسابلانکای مەغریبی دوو پاڵەوانێتی یەکەمی بردەوە لە سێ پاڵەوانێتی[١٣]، بەڵام ئەهلی بوو بە سەرکەوتوو ترین یانەی مێژووی پاڵەوانێتیەکە، کە ڕکابەریەکەی بردەوە لە ٢٠٠١[١٤]، ٢٠٠٥[١٥]، [١٦]٢٠٠٦، ٢٠٠٨[١٧] و ٢٠١٢[١٨]. لە کاتێکدا ئەلزەمالكی میسڕی توانی ببێ بە پاڵەوان لە ٢٠٠٢[١٩]. یانەکانی تونسی خۆیان بکەن بە پاڵەوانی نازناوەکە وەک ئیتۆیل دو ساهێل، کە لە ٢٠٠٧ کە بە پاڵەوان ڕاگەیەندرا لە دوای ئەوەی گەیشتبووە کۆتایی لە ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥[٢٠]. ئێسپێرانس دی تونس توانی دووەم نازناوی کیشوەری بباتەوە لە ٢٠١١ لە دوای ئەوەی یاری کۆتایی دۆڕاندبوو لە ساڵەکانی ١٩٩٩، ٢٠٠٠، ٢٠١٠ و ٢٠١٢[٢١].

سەرباری زاڵبونی ڕونی یانەکانی ئەفریقای باکور، لە ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤، یانەی نێجیری ئنیمبا دوو نازناوی پاڵەوانێتی بردەوە لە مێژووی خۆیدا[٢٢][٢٣]. میمۆساسی کۆتدیڤواری و ئاکرا هێرتس لە غانا دوو پاڵەوانێتی تریان زیاد کرد بۆ ئەفریقای ڕەش. لە ٢٠١٠، مازێمبێ لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات بوو بە یەکەم یانە کە دوو جار لەسەر یەک ببێت بە پاڵەوان لە دوو کاتی جیاوازدا، کە یەکەم دوو بردنەوەی لە ١٩٦٧ و ١٩٦٨ بوو[٢٤][٢٥]. دواتر دوبارەی کردەوە لە ٢٠٠٩ و ٢٠١٠[٢٦][٢٧]. لە ٢٠١٧، ژمارەی کۆمەڵەکان زیاد کران لە ٢ کۆمەڵەی ٤ یانەیەی بۆ ٤ کۆمەڵەی ١٦ یانە، کە وای کرد یەک قۆناغی دەرکردن زیاد ببێت.

وەرزی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ یاری کرا بە بێ ئامادەبوونی هاندەر بەهۆی پەتای کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لە ئەفریقا بە هەمان شێوازی پاڵەوانێتی و خولەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەهلی ڕوبەڕووی ڕکابەرە ناوخۆیەکەی بووەوە کە ئەلزەمالیك بوو لە یاریەکی کۆتایی تەواو خۆماڵیانە (بۆ یەکەمجار لە مێژووی پاڵەوانێتی کاف دوو یانەی هەمان وڵات ڕکابەری دەکەن لە هەر جۆرێکی یاری کۆتایی)[٢٨]، ئەهلی توانی بیباتەوە بۆ جاری نۆیەم[٢٩]. ئەهلی بە سەرکەوتووی پارێزگاری لە نازناوەکە کرد و ڕیکۆردەکەی زیاد کرد بۆ ١٠ جار لە وەرزی دواتردا بە بردنەوە لە کایزەر شێفسی ئەفریقای باشور[٣٠].

پێکهاتە و پاڵاوتن[دەستکاری]

خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف کراوەیە بۆ هەموو براوەکانی خولە ناوخۆیەکانی پەیوەستن بە کۆنفیدراسیۆنی ئەفریقاوە، هەروەها خاوەنی نازناوەکە لە وەرزی پێشوتردا. لە وەرزی ٢٠٠٤ەوە، لەگەڵ یەکخستنی جامی کاف و جامی براوەکانی جامی کاف بۆ دروستکردنی جامی کۆنفیدراسیۆنی کاف، دووەمی خولە ناوخۆیەکانی تۆپی پێ لە ١٢ ئاست بەرزترین وڵاتەکان بەشدار دەبن لە پاڵەوانێتیەکە، کە وا دەکات پاڵەوانێتیەکە لە ٦٤ تیم پێکبێت. ١٢ وڵات ئاستەکانیان دیاری دەکرێن لەسەر بنەمای ئاستی یانەکانیان لە ٥ وەرزی پێشوتر لە پاڵەوانێتیەکە ( پێناسەی ڕونی ڕیزبەندی ٥-ساڵی کاف)[٣١].

خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف بە شێوەی سەرەکی وەک پاڵەوانێتیەکی یەکتر دورخستنەوەیە، کە لە سەرەتادا قۆناغەکانی پاڵاوتن هەیە، دواتر قۆناغی کۆمەڵەکان، دواتر قۆناغەکانی دەرکردنی دوو-یاری و ئەوکات یەک یاری کۆتایی. لە سەرەتای پاڵەوانێتیەکە، ٦٤ تیمەکەی سەرکەوتوون بەشدار دەبن لە دوو قۆناغی پاڵاوتن: قۆناغی سەرەتایی و قۆناغی یەکەم. لە دوای پاڵاوتنی قۆناغی یەکەم، تیمەکانی دەمێنن جیا دەکرێنەوە بۆ چوار گروپی ٤ تیم، کە هەر تیمێک لە یاری پێشوو دۆڕاوە دەگوازرێتەوە بۆ قۆناغی دووەمی جامی کۆنفیدراسیۆنی کاف بە هیوای ئەوەی سەر بکەوێت بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان. براوە و دووەمی هەر گروپێک سەردەکەوێت بۆ قۆناغی یەکتر دەکردنی دوو یاری بە هیوای ئەوەی سەر بکەوێت بۆ یاری کۆتایی و هەلی ئەوەی هەبێت کە نازناوەکە بۆ وڵاتەکەی بەرز بکاتەوە.

سپۆنسەرەکانی پاڵەوانێتییەکە[دەستکاری]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤، ئێم تی ئێن (ئینگلیزی : MTN) پەیوەندی کرد بۆ گرێبەستێکی چوار ساڵی کە سپۆنسەری پاڵەوانێتیەکانی فیدراسیۆنی ئەفریقا بێت کە نرخەکەی ١٢.٥ ملیۆن دۆلار بوو، کە لەو کاتەدا گەورەترین گرێبەستی سپۆنسەر بوو لە مێژووی وەرزشی ئەفریقادا[٣٢].

لە ٢٠٠٨، کاف نرخی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی دانا بۆ پاکەیجی دوور مەودا و دەوڵەمەند بۆ پاڵەوانێتیەکانی کە وای کرد دەرگای کردەوە بە ڕوی سپۆنسەری نوێدا، کە دواتر کۆمپانیای بواری پەیوەندی و تەلەفوون ئۆرەینج گرێبەستێکی هەشت-ساڵی واژۆ کرد لە ساڵی دواتردا و لە مانگی تەموز، کە بەندەکانی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکران[٣٣].

لە ٢١ تەموزی ٢٠١٦، کۆمپانیای زلهێزی بواری نەوت و گازی فەڕەنسی تۆتاڵ ئێنەرجیز - Total Energies گرێبەستێکی سپۆنسەری هەشت ساڵی واژۆو کرد لەگەڵ کاف بۆ ئەوەی پشتگیری لە پاڵەوانێتیەکانی بکات، لەناویاندا پاڵەوانێتیە سەرەکیەکان وەك جامی نەتەوەکانی ئەفریقا[٣٤].لە ٢٠٢١، تۆتاڵ ناوی گۆڕا بۆ تۆتاڵ ئینێرجیس ، هەرچەندە وەک سپۆنسەری نازناوی پاڵەوانێتیەکان مایەوە[٣٥]

سپۆنسەرەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا

سپۆنسەرەکانی ئێستا

سپۆنسەری نازناوەکە سپۆنسەرە فەرمیەکان دروستکەری تۆپ
  • تۆتاڵ ئینێرجیس[٣٦]

خەڵاتەکانی پاڵەوانێتییەکە[دەستکاری]

نازناو و مەدالیاکان[دەستکاری]

هەر ساڵێک، تیمی براوە جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقای پێشکەش دەکرێت، وەشانی ئێستا کە بووە بەو نازناوە لەو کاتەی پاڵەوانێتیەکە ناوی گۆڕی لە ١٩٩٧. چل مەدالیای زێڕ پێشکەشی براوەی پاڵەوانێتیەکە و ٤٠ مەدالیای زیو پێشکەشی دووەم کراون بۆ هەر وەرزێك.

١٩٩٧-٢٠٠٨[دەستکاری]

لە ١٩٩٧، کاف خەڵاتی خەڵاتی ماددی دانا بۆ هەشت بەشدار بوو لە قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ یەکەم جار لە مێژووی پاڵەوانێتی یانەکانی تۆپی پێی ئەفریقا. ئەمەش هەتا ٢٠٠٨ی خایاند.

ڕیزبەندی کۆتایی خەڵات
پاڵەوان US$1,000,000
دووەم US$750,000
پێش کۆتایی US$427,500
سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکان US$261,250
چوارەم لە قۆناغی کۆمەڵەکان US$190,000

٢٠٠٩ - ٢٠١٦[دەستکاری]

لە نێوان ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٦، کاف خەڵاتەکەی زیاد کرد کە دەبەخشرێت بە ٨ یانەی سەرەوە بەم شێوەیە[٤٦]:

ڕیزبەندی کۆتایی خەڵات
پاڵەوان US$1,500,000
دووەم US$1,000,000
پێش کۆتایی US$700,000
سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکان US$500,000
چوارەم لە قۆناغی کۆمەڵەکان US$400,000

٢٠١٧ - ٢٠٢١[دەستکاری]

لە نێوان ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢١، کاف خەڵاتەکانی زیاد کرد کە دەبەخشرا بە ١٦ یانەی سەرەوە بەم شێوەیە[٤٧][٤٨][٤٩]:

ڕیزبەندی کۆتایی خەڵات
پاڵەوان US$2,500,000
دووەم US$1,250,000
پێش کۆتایی US$875,000
چارەکی کۆتایی US$650,000
سێیەم لە کۆمەڵەکان US$550,000
چوارەم لە کۆمەڵەکان US$550,000

مافی پەخشی یاریەکانی پاڵەوانێتی[دەستکاری]

ئەمەی خوارەوە خاوەنی پەخشە ڕاستەوخۆکانی یاریەکانن لە ئێستادا:

وڵات / هەرێم کەناڵ
 لێژنەی نەتەوەکانی ئاسیای باشووری ڕۆژھەڵات beIN Sports
 بێنین ORTB
 ئەورووپا Sportfive
 فەڕەنسا beIN Sports
 بورکینافاسۆ RTB
ئەمریکای لاتین ESPN
 گانا
  • GTV Sports+
  • Star Times
مینا beIN Sports
 ئەفریقای باشوور
  • Super Sport
  • SABC Sports
باڵکانسی باشور Sport Klub
 ویلایەتە یەکگرتووەکان beIN Sports
Sub-Saharan Africa
  • Canal+
  • Super Sport
  • Star Times
ئەفریقای ڕۆژهەڵات
  • TVZ
  • ZBC

ڕیکۆرد و ئامارەکانی پاڵەوانێتییەکە[دەستکاری]

ئاستەکان بە پێی نەتەوەکان[دەستکاری]

ئاستەکان بە پێی وڵاتەکان لە کۆتاییدا
نەتەوە نازناو دووەمبوون کۆی گشتی
 میسر 16 10 26
 مەغریب 7 3 10
 توونس 6 7 13
 کۆنگۆ 6 6 12
 جەزائیر 5 2 7
 کامیروون 5 1 6
 گانا 3 8 11
 گینێ 3 2 5
 نێجیریا 2 5 7
 ئەفریقای باشوور 2 3 5
 کۆتدیڤوار 2 2 4
 Congo 1 0 1
 مالی 0 2 2
 ئووگاندا 0 2 2
 سوودان 0 2 2
 تۆگۆ 0 1 1
 زامبیا 0 1 1
 زیمبابوی 0 1 1

ئاستەکان بە پێی ناوچەکان[دەستکاری]

فیدراسیۆن (ناوچە) یانەکان نازناوەکان
UNAF (ئەفریقای باکور) ئەلئەهلی(١١), زەمالك(٥), ئی ئێس تونس(٤) ئەلڕەجا(٣), ئەلویداد(٣) , ویفاق ستیف(٢), کابیڵەی(٢), کڵەب ئەفڕیکن(١), ئەلساحڵ(١), ئەلڕیبات(١), ئەلئیسماعیلیە(١), ئەلجەزائیر(١) ٣٥
UNIFFAC (ئەفریقای ناوەڕاست) تیبی مازیمبی(٥) , یاوەندی ئۆڕێکس(٣) ، بڕازاڤیڵ(١) ، یونیەن(١) ، دواڵا(١) ، ڤیتا کڵەب(١) ١٢
WAFU (ئەفریقای ڕۆئاوا) حەیفا(٣), ئەسانتی کوکو(٢), ئەنیمبا(٢), ئەسیك میموزا(١), هاڕتس ئۆف ئۆك(١), ستاد ئەبیجان(١) ١٠
COSAFA (ئەفریقای باشور) ئۆڕڵاندۆ پایڕتس(١)


مامیڵۆدی سەنداونز(١)

٢
CECAFA (ئەفریقای ڕۆژهەڵات)

گۆڵکارانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا[دەستکاری]

ساڵ یاریزان یانە ژمارەی گۆڵ
١٩٩٧ تۆگۆ کۆسی نوتسجود گانا ئۆباسی گۆڵدفیڵدس ٧
١٩٩٨ ئیتیۆپیا ئەیسگد تیسفای

مەغریب ڕەزا ئێرایی

ئیتیۆپیا ئیسپویاین کۆفی

مەغریب ئەلڕەجاء

٦
1999 میسر Hossam Hassan [[یانەی وەرزشی ئەھلی|میسر ئەهلی]] 6
2000 گانا Emmanuel Osei Kuffour گانا Hearts of Oak 10
2001 کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ Kapela Mbiyavanga ئەنگۆلا Petro Atlético 9
2002 میسر Ahmed Belal

کۆتدیڤوار Antonin Koutouan مەغریب Hicham Aboucherouane

میسر ئەهلی

کۆتدیڤوار ASEC Mimosas مەغریب Raja Casablanca

7
2003 مالی Dramane Traoré میسر Ismaily 8
2004 مالی Mamadou Diallo جەزائیر USM Alger 10
2005 میسر Mohamed Barakat

گانا Joetex Frimpong

میسر ئەهلی

نێجیریا Enyimba FC

7
2006 میسر Mohamed Aboutrika میسر ئەهلی 8
2007 کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ Trésor Mputu کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ TP Mazembe 9
2008 نێجیریا Stephen Worgu نێجیریا Enyimba FC 13
2009 کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ Dioko Kaluyituka کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ TP Mazembe 8
2010 نێجیریا Michael Eneramo توونس Espérance de Tunis 8
2011 زیمبابوی Edward Sadomba سوودان Al-Hilal 14
2012 گانا Emmanuel Clottey گانا Berekum Chelsea 12
2013 کامیروون Alexis Yougouda Kada کامیروون Coton Sport 7
2014 جەزائیر El Hedi Belameiri

توونس Haythem Jouini کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ Ndombe Mubele تانزانیا Mrisho Ngasa

جەزائیر ES Sétif

توونس Espérance de Tunis کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ AS Vita Club تانزانیا Young Africans

6
2015 سوودان Bakri Al-Madina

تانزانیا Mbwana Samatta

سوودان Al-Merrikh

کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ TP Mazembe

7
2016 نێجیریا Mfon Udoh نێجیریا Enyimba 9
2017 توونس Taha Yassine Khenissi

ئیتیۆپیا Saladin Said

توونس Espérance de Tunis

ئیتیۆپیا Saint George

7
2018 توونس Anice Badri توونس Espérance de Tunis 8
2018–19 لیبیا Moataz Al-Mehdi لیبیا Al-Nasr 7
2019–20 کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ Jackson Muleka کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ TP Mazembe 7
2020–21 میسر Mohamed Sherif میسر ئەهلی 6
2021–22 بەڕازیل Tiago Azulão ئەنگۆلا Petro de Luanda 6

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Football, CAF-Confedération Africaine du. "CAFOnline.com". CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-18.
  2. ^ "African Club Competitions 1964/65". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  3. ^ "African Club Competitions 1966". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  4. ^ "Classic club: The great Porcupines of Africa - FIFA.com". web.archive.org. 2014-01-06. Retrieved 2022-06-18.
  5. ^ "African Club Competitions 1967". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  6. ^ "African Club Competitions 1970". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  7. ^ "African Club Competitions 1971". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  8. ^ "African Club Competitions 1978". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  9. ^ "African Club Competitions 1980". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  10. ^ "African Club Competitions 1972". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  11. ^ "African Club Competitions 1975". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  12. ^ "African Club Competitions 1977". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  13. ^ "African Club Competitions 1997". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  14. ^ "African Club Competitions 2001". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  15. ^ "African Club Competitions 2005". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  16. ^ "African Club Competitions 2006". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  17. ^ "African Club Competitions 2008". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  18. ^ "African Club Competitions 2012". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  19. ^ "African Club Competitions 2002". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  20. ^ "African Club Competitions 2007". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  21. ^ "African Club Competitions 2011". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  22. ^ "African Club Competitions 2003". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  23. ^ "African Club Competitions 2004". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  24. ^ "African Club Competitions 1967". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  25. ^ "African Club Competitions 1968". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  26. ^ "African Club Competitions 2009". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  27. ^ "African Club Competitions 2010". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-18.
  28. ^ Football, CAF-Confedération Africaine du. "Zamalek v Al Ahly - Head to Head in CAF Champions League | Total CAF Champions League 2021/22". CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-18.
  29. ^ Football, CAF-Confedération Africaine du. "Ahly down Zamalek to win record extending ninth Champions League crown". CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-18.
  30. ^ Football, CAF-Confedération Africaine du. "Al Ahly secure 'Al Ashra' with victory over 10-man Chiefs | Total CAF Champions League 2021/22". CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-18.
  31. ^ "The 8th MTN CAF Champions League 2004". web.archive.org. 2005-03-18. Retrieved 2022-06-18.
  32. ^ "Caf signs sponsorship deal" (بە ئینگلیزی). 2004-10-21. Retrieved 2022-06-18.
  33. ^ "Orange signs deal to sponsor African soccer competitions". Reuters (بە ئینگلیزی). 2009-07-28. Retrieved 2022-06-18.
  34. ^ AfricaNews. "Total to sponsor CAF competitions for the next eight years". Africanews (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  35. ^ "Total is Transforming and Becoming TotalEnergies". TotalEnergies.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-18.
  36. ^ "Total, Title Sponsor of the Africa Cup of Nations and Partner of African Football". web.archive.org. 2021-02-06. Retrieved 2022-06-18.
  37. ^ "Orange signs new eight-year partnership with CAF". web.archive.org. 2020-07-24. Retrieved 2022-06-18.
  38. ^ "QNET announces Sponsorship of Total CAF Champions League, Total CAF Confederation Cup, Total CAF Super Cup". web.archive.org. 2018-03-01. Retrieved 2022-06-18.
  39. ^ "1xbet Arabic" (بە ئینگلیزی). 2021-04-08. Retrieved 2022-06-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  40. ^ "1xBet - Official sponsor of the Confédération Africaine de Football (CAF) tournaments". web.archive.org. 2019-05-25. Retrieved 2022-06-18.
  41. ^ "TikTok signs one-year CAF sponsorship, Umbro inks technical deal". SportBusiness (بە ئینگلیزی). 2022-01-06. Retrieved 2022-06-18.
  42. ^ "TikTok unites African football fans through partnership with Confederation of African Football". Newsroom | TikTok (بە ئینگلیزی). 2019-08-16. Retrieved 2022-06-18.
  43. ^ "TikTok signs one-year CAF sponsorship deal". www.soccerex.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-18. ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ Football, CAF-Confedération Africaine du. "BUILDING AFRICAN FOOTBALL TOGETHER: UMBRO AND CAF ENTER INTO MULTI-YEAR PARTNERSHIP". CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-18.
  45. ^ "Umbro pens down sponsorship deal with CAF". SportsMint Media (بە ئینگلیزی). 2022-01-06. Retrieved 2022-06-18.
  46. ^ "CAF Executive Committee decisions - CAN U-17 2009 - CAF". web.archive.org. 2009-12-27. Retrieved 2022-06-18.
  47. ^ "CAF Executive Committee decisions - CAN U-17 2009 - CAF". web.archive.org. 2009-12-27. Retrieved 2022-06-18.
  48. ^ "Prize money for CAF competitions effective 2017". web.archive.org. 2016-11-12. Retrieved 2022-06-18.
  49. ^ Football, CAF-Confedération Africaine du. "2020-21 TotalEnergies CAF CL Final – What you should know | Total CAF Champions League 2021/22". CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-18.