لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی جیھانیی یانەکان - فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA Club World Cup) پاڵەوانێتییەکی ساڵانەی تۆپی پێی جیھانییە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیھانییەوە (فیفا) ڕێکدەخرێ و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٠ بەناوی پاڵەوانێتی جیھانیی یانەکانی فیفا FIFA Club World Championship بەڕێوەچوو ، بەڵام لە ٢٠٠٥ بەدواوە ناوەکەی گۆڕا بۆ جامی جیھانیی یانەکان - فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA Club World Cup) کە تیایدا ھەریەک لە براوەی پاڵەوانانی ئەو ساڵەی هەریەك لە چامپیۆنزلیگ - چامپیۆنزلیگی ئاسیا - خوولی ڕۆشنی سعوودی - چامپیۆنزلیگی ئەفریقا - جامی لیبەرتادۆریس - چامپیۆنزلیگی ئۆقیانووسیا - پاڵەوانێتی یەکێتی کۆنکاکاف ڕووبەڕووی یەکتری ئەبنەوە.[١]لە ئێستادا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی پاڵەوانە کاتێ لە یاری کۆتاییدا توانی لە یانەی فڵوومێنسی بەڕازیلی بباتەوە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا.
گشت یانەکانی جامی جیھانی یانەکان
[دەستکاری]
بڕی خەڵات بە دۆلار (USD)
پاڵەوان
|
$٥ ملیۆن
|
دووەم
|
$٤ ملیۆن
|
سێیەم
|
$٢٫٥ ملیۆن
|
چوارەم
|
$٢ ملیۆن
|
پێنجەم
|
$١٫٥ ملیۆن
|
شەشەم
|
$١ ملیۆن
|
حەوتەم
|
نیو ملیۆن
|
ھاوبەشەکان و سپۆنسەڕەکانی فیفا
ئامار و ڕاستییەکانی جامی جیھانی یانەکان
[دەستکاری]
″
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە میانەی یاریکردن لە ڕیاڵ مەدرید و دەرکەوتنی هێما تایبەتەکەی براوەی
جامی جیھانی یانەکان لە ناوەڕاستی جلەکەی کە بەڕەنگ قاوەیی کراوە ئەوە ئاماژەیە بۆ براوەی پاڵەوانییەتییەکە ′′ساڵی ٢٠١٥″
تۆنی کرووس شەش جار نازناوی جامی جیھانی یانەکانی بەدەستھێناوە لە ڕووی زۆرترین بردنەوەی جامەکە وەك یاریزان [٣]
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش خاوەن و هەڵگری نازناوی گۆڵکاری مێژوویی جامەکەیە بە تۆمارکردنی (٧ گۆڵ) هەتا ئەم ساتە ، محەممەد ئەبو تریکە - حوسام ئاشوور - وائیل گووما خاوەنی زۆرترین یاریکردن لە جامەکەدا کە ھەریەکەیان ١١ یارییان ئەنجامداوە.
|
---|
ساڵانی ٢٠٠٠ | |
---|
ساڵانی ٢٠١٠ | |
---|
ساڵانی ٢٠٢٠ | |
---|