جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جامی جیھانیی ٢٠١٠ی فیفاەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 26°14′5.27″S 27°58′56.47″E / 26.2347972°S 27.9823528°E / -26.2347972; 27.9823528 (Soccer City)

جامی جیھانیی فیفا ٢٠١٠
جامی جیھانی فیفا ٢٠١٠
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ ئەفریقای باشوور
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٢ / ٦ / ٢٠١٠ - ١١ / ٧ / ٢٠١٠
ژمارەی بەشداربووان٣٢
ژمارەی یاریگا١٠ (لە ٩ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئیسپانیا (جاری یەکەم)
پلەی دووەم ھۆلەند
پلەی سێیەم ئەڵمانیا
پلەی چوارەم ئوروگوای
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)دییگۆ فۆڕلان ، ویسڵی شنایدەر ، تۆماس مۆڵەر ، دەیڤد ڤیا (٥ گۆڵ)
باشترین یاریکەرئوروگوای دێیگۆ فۆڕڵان
٢٠٠٦

جامی جیھانیی فیفا ٢٠١٠ یاخود مۆندیالی ٢٠١٠ نۆزدەیەمین جامی جیھانیی بوو کە.[١][٢][٣] لە وڵاتی ئەفریقای باشوور[٤][٥] کرا ، لە حوزەیران تا ١١ی تەممووزی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو داواکاری بۆ میوانداری کردنی ئەم خوولەی پاڵاوانییەتیەکە تەنها بۆ وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا بوو دوای پێشکەشکردنی داواکان لە ساڵی ٢٠٠٤ فیفا باشووری ئەفریقای هەڵبژارد لە نێوان میسڕ و مەغریب بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم وڵاتی ئەفریقی کە میوانداری جامی جیهانی بکات ، یارییەکان له ١٠ یاریگا لە ٩ شاری جیاوازی ئەفریقای باشوور ئەنجامدرا و یەکەم یاری خوولەکە لە نێوان هەڵبژاردای ئەفریقای باشوور و مەکسیک لە یاریگای سۆکەر ستی لە جۆھانسبێرگ گەورەترین شاری وڵاتەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٤ هەزار هاندەر بەڕێوەچوو.

سی و دوو هەڵبژاردە لەم خوولە بەشدارییان کرد کە لە یاریی کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر هەڵبژاردەی ھۆڵەندا بباتەوە دوای ئەوەی ئەندرێس ئەنیێستا لە خولەکەی ١١٦ ی کاتی زیادکراو گۆڵێکی تۆمارکرد و ئیسپانیای کردە براوە[٦][٧][٨] لەپاڵ ئەوەدا ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەبردنەوە لە ئۆڕگوای بە ئەنجامی ٣ - ٢ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و پلەی چوارەمیش ئۆڕگوای.[٩][١٠][١١]

هەڵبژاردنی میواندار بۆ مۆندیالی ٢٠١٠[دەستکاری]

ئاھەنگگێڕانی گەیشتنی جامی جیھانی فیفا ٢٠١٠ لەلایەن ھەوادارانەوە

لەنێو پێنج وڵاتی کیشوەری ئەفریقا ئەفریقای باشوور ھەڵبژێردرا بۆ میوانداریکردنی جامەکە کە ئەفریقای باشوور لەم ووڵاتانەی بردەوە :-

لەدوای بڕیارێکی فیفا بە ڕێنەدان بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی لە دوو وڵات وڵاتی توونس لە ھەڵبژاردنەکە کشایەوە و فیفا بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی لیبیا، لەبەر ئەوەی ھەموو مەرجەکانی میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکەی تێدا نەبوو پاش اش ئەنجامدانی خولێکی دەنگان، براوەی ھەڵبژاردنەکە لەلایەن سەرۆکی ففا، سپل بلاەوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە ١٤ی ئایاری ٢٠٠٣ لە زوریچ ئاشکرا وباشووری ری ئەفریقا مامیوانداریکردنیدنی راێدا.[١٢]

ئەنجامەکانی دەنگدان
وڵات دەنگەکان
 ئەفریقای باشوور ١٤
 مەغریب ١٠
 میسر ٠

هەڵبژاردە بەشداربووەکان[دەستکاری]

ئاستی ١ (خانەخوێ & تۆپ سێڤن) ئاستی ٢ (AFC, CONCACAF & OFC) ئاستی ٣ (CAF & CONMEBOL) ئاستی ٤ (UEFA)

 ئەفریقای باشوور
 بەڕازیل
 ئیسپانیا
 ھۆلەند
 ئیتاڵیا
 ئەڵمانیا
 ئەرژەنتین
 ئینگلتەرا

 ئوسترالیا
 ژاپۆن
 کۆریای باکوور
 کۆریای باشوور
 ھۆندووراس
 مەکسیک
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 نیوزیلاند

 جەزائیر
 کامیروون
 گانا
 کۆتدیڤوار
 نێجیریا
 چیلی
 پاراگوای
 ئوروگوای

 دانمارک
 فەڕەنسا
 یۆنان
 پورتوگال
 سڕبیا
 سلۆڤاکیا
 سلۆڤێنیا
 سویس

پلەکانی پاڵەوانیەتیەکە[دەستکاری]

پلەی یەکەم: ھەڵبژاردەی ئیسپانیا

پلەی دووەم: ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا

پلەی سێیەم: هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

پلەی چوارەم: ھەڵبژاردەی ئۆرۆگوای

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠١٠
 ئیسپانیا یەکەم (پاڵەوان)
 ھۆلەند دووەم
 ئەڵمانیا سێیەم
 ئوروگوای چوارەم
″پاڵەوانی جامی جیھانی ٢٠١٠ - ھەڵبژاردەی ئیسپانیا″

گۆڵکاری جامی جیھانی ٢٠١٠[١٣][دەستکاری]

ھەریەکە لە داڤێد ڤیا و تۆماس مۆلەر و دیێگۆ فۆڕڵان و وێسڵی شنایدەر بە ٥ گۆڵ بوون بە گۆڵکاری پاڵەوانییەتییەکە ، بەڵام بە ھۆکاری دروست کردنی سێ گۆل تۆماس مۆڵەر بوو بە گۆلکاری جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٠ دا

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠١٠
ڕ ن. ی ن. ھـ ژ. گ
١ تۆماس مۆلەر  ئەڵمانیا ٥
٢ داڤید ڤییا  ئیسپانیا ٥
٣ دێیگۆ فۆرلان  ئوروگوای ٥
٤ ویستلی شنایدەر  ھۆلەند ٥
٥ گوانزالۆ ھیگواین  ئەرژەنتین ٤

خەڵاتەکان[دەستکاری]

خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین گۆڵپارێز باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
ئەڵمانیا تۆماس مۆلەر ئوروگوای دیێیگۆ فۆرلان ئیسپانیا ئیکەر کاسیاس ئەڵمانیا تۆماس مۆلەر ئیسپانیا ئیسپانیا

ئامارەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠[دەستکاری]

  • ١٤٢ گۆڵ کرا لەسەجەم یاریەکان کە ٦٤ یاری بوون.[١٤][١٥]
  • ٢٩ ناوبژیوان یاریەکانیان بەڕێوەبرد.[١٦]
  • ٢٦٠ کارتی زەرد بە ڕووی یاریزانەکاندا بەرزکرانەوە.
  • ١٧ کارتی سوور بە ڕووی یاریزانەکاندا بەرزکرانەوە.
  • یەکەمجار بوو چوار یاریزان ببن بە گۆڵکاری جامی جیھانی.

یاریگاکان[دەستکاری]

ئەم پاڵەوانیەتیە لە چەندەھا یاریگا بەڕێوە چوو لەوانە:[١٧]

  • سۆکەر ستی لەشاری جۆھانس بێرگ
  • ئەلیس پاڕک لە جۆھانس بێڕگ
  • کێپ تاون لەشاری کێپ تاون
  • مۆزێز مابێدا لەشاری دیربان
  • نێڵسۆن ماندێلا لەشاری پۆڕت ئیلزابێس

لەگەڵ چەندەھا یاریگای تر

تۆپی ڕەسمی جامی جیهانی ٢٠١٠[دەستکاری]

تۆپی ڕەسمی جامی جیهانی ٢٠١٠ ناوی جابۆلانی بوو[١٨]کە لە لەلایەن کۆمپانیای وەرزشی جیھانی ئەدیداسەوە بەرھەم ھێنرابوو کە تۆپێکی سووک و بەھێز و جوان بوو بەڵام تووشی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە لەلایەن یاریزانان و ڕاھێنەر و چاودێرانی وەرزشیەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "World Cup | South Africa". www.myenglishpages.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-24.
  2. ^ "South Africa 2010 World Cup Football". www.topendsports.com. Retrieved 2021-08-24.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 24ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 24ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ http://www.topendsports.com/events/worldcupsoccer/hosts/south-africa-2010/
  6. ^ http://www.youtube.com/watch?v=1rbPEIcNHfk
  7. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/2010_FIFA_World_Cup_Final
  8. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/2010_FIFA_World_Cup_knockout_stage#Final
  9. ^ "2010 FIFA World Cup Final", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-08-07, retrieved 2021-08-24
  10. ^ Murray, Scott (2010-07-10). "World Cup 2010 third-place final: Uruguay v Germany - as it happened". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2021-08-24.
  11. ^ "2010 FIFA World Cup knockout stage", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-07-27, retrieved 2021-08-24
  12. ^ "Soccer world cup in South Africa". www.kapweine.ch. Retrieved 2021-08-24. ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ https://archive.today/20140324114758/www.mtnfootball.com/international/fifa-world-cup-2010/top-goal-scorers/
  14. ^ http://garcia-aranda.com/esp/wp-content/pdf/FWC2010_Report.pdf ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ https://archive.today/20140324114758/www.mtnfootball.com/international/fifa-world-cup-2010/top-goal-scorers/
  16. ^ http://www.fifa.com/mm/document/tournament/competition/01/20/63/22/refereesandassistantrefereesforfifa.com27.5.2010.pdf ٤ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ ناوی یاریگاکان، "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 26ی Aprilی 2014. Retrieved 24ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٦ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 24ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.