ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆریای باکوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆریای باکوور (بە کۆری :조선민주주의인민공화국 축구 국가대표팀)نوێنەری وڵاتی کۆریای باکوورە لە پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ ساڵی ١٩٤٥ یەکێتی تۆپی پێی کۆریای باکور دامەزرا یەکەم یاری نێودەوڵەتی بەرامبەر ھەڵبژاردەی چین ساڵی ١٩٦٤ بوو بە ئەنجامی (١–٠)یارییەکەی بردەوە. دووجار بەشداری جامی جیھانی فیفا (مۆندیال) کردووە یەکەم بەشداری بۆ ساڵی ١٩٦٦ دەگەرێتەوە. ھەروەھا ساڵی١٩٨٠ بۆیەکەم جار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای کرد. گەرەترین بردەنەوەی بەرامبەر ھەڵبژاردەی گوام بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ کە بە ئەنجامی (٢٢–٠) یارییەکەی بردەوە. گەرەترین شکستی بەرامبەر ھەڵبژاردەی پورتوگال لە ساڵی ٢٠١٠ بوو کاتێک بە ئەنجامی (٧–٠)یارییەکەی دۆراند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]