جەنگی جیھانیی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

Jump to navigation Jump to search
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
 
== ڕووداوەکان ==
دەتوانرێت بووترێت جەنگەکە لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ بە ھێرشی [[ئەڵمانیا]] بۆ ھەر یەکێک لە [[پۆڵەندا]] و [[سلۆڤاکیا]]، و ڕاگەیاندنی شەڕ بەسەر ئەڵمانیادا لەلایەن [[فەڕەنسا]] و [[بەریتانیا]] و موستەعمەرەکانیان دەستی پێکرد. ئەڵمانیا دەستی کرد بە بنیاتنانی ئیمپڕاتۆریەتێکی گەورە لە [[ئەورووپا]]دا، لە ماوەکانی نێوان کۆتایییەکانی ١٩٣٩ و سەرەتاکانی ١٩٤١دا ئەڵمانیا لە ڕێگەی کۆمەڵێک ھەڵمەت و ھاوپەیمانییەوە توانیی دەست بگرێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ئەوروپادا. لە حوزەیرانی ١٩٤١ [[وڵاتەکانی تەوەر]] لە [[ئەورووپا]] ھەستان بە ھێرشی [[یەکێتیی سۆڤیەت]] کە ئەمەش گەورەترین کرداری شەڕە لە میژوودا، ئەم ھێرشە زۆربەی ھێزەکانی تەوەری بەکاربرد، و لە کانونی یەکەمی ١٩٤١ [[ژاپۆن]] ھێرشی کردە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بەمە [[ئەمریکا]] کێش کرایە ناو شەڕەکەوە. [[وڵاتەکانی تەوەر]] دەستیانکرد بە شکست خواردن لە ساڵی ١٩٤٢ لە دوای شکستی [[ژاپۆن]] لە کۆمەڵێک شەڕی دەریاییدا و شکانی ھێزەکانی تەوەری ئەوروپی لە [[باکووری ئەفریقا]] و [[ستالینگراد]]، لە ساڵی ١٩٤٣ و دوای چەند شکانێک کە بەسەر ئەڵماندا ھات لە [[ئەورووپای ڕۆژھەڵات]] و غەزوویڕاماڵینی وڵاتەکانی ھاوپەیمانی بۆ [[ئیتاڵیا]] و سەرکەوتنی ئەمریکی لە ئۆقیانووسی ھێمندا، [[وڵاتەکانی تەوەر|تەوەر]] دەستیان بە کشانەوە کرد لە زۆربەی بەرەکانەوە. لە ساڵی ١٩٤٤ ھاوپەیمانەکان گەیشتنە [[فەڕەنسا]] و [[یەکێتیی سۆڤیەت]] توانیی ھەموو خاکەکانی بگێڕێتەوە کە ئەڵمان گرتبوویان. شەڕ لە [[ئەورووپا]]دا کۆتاییی ھات بە دەستگرتنی ھێزەکانی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر [[بەرلین]] و خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لەلایەن ئەڵمانەوە لە ٨ی ئایاری ١٩٤٥، و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەریاییە ژاپۆنییەکانیان شکاند و دوورگەکانی ژاپۆن کەوتنە ژێر ھەڕەشەوە.
 
== سەرچاوەکان ==
٣

دەستکاری

مێنۆی ڕێدۆزی