وێرانکردنی ھێرۆشیما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێرانکردنی هێرۆشیما
شاری هێرۆشیما دوای بۆمبارانەکە
ڕێکەوت ٦ی ئابی ١٩٤٥
شوێن هێرۆشیما، ژاپۆن
ئەنجام خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن
شەرکەرەکان
 ویلایەتە یەکگرتووەکان  ژاپۆن


وێرانکردنی هێرۆشیما ١٩٤٥، بە ئینگلیزی the annihilation of Hiroshima تەقینەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی بوو لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە شاری هێرۆشیما لە ژاپۆن لە میانەی شەڕی جیهانی دووەمدا لە ٦ی ئابی ١٩٤٥.

هۆکارەکان[دەستکاری]

لە میانەی شەڕی جیهانی دووەمدا و بە هۆی خۆڕاگری و کۆڵنەدانی جەنگاوەرە ژاپۆنییەکان و خۆنەدانیان بەدەستەوە کە بوو بووە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی لە ڕیزەکانی سەربازە ئەمریکییەکاندا، لەبەر ئەوە ئەمریکا ویستی پەیامێک بنێرێت بۆ شکاندنی ئەم کۆڵنەدانە و پەیامە ئەمریکییەکەش بریتی بوو لە بۆمبی هێرۆشیما و بەڵام ژاپۆنییەکان چۆکیان دانەدا تا دوای بۆمبی ناگازاکی، پاشان ژاپۆن ناچار بوو بێ مەرج مل کەچ بکات.

هەڵبژاردن[دەستکاری]

پێش ئەوەی دوو بۆمبە ئەتۆمییەکە بتەقێنرێنەوە دەزگای زانیاری ئەمریکی لیستێک لە ئامانجەکانی دا بە کۆشکی سپی کە بە ئامانجی زیندوو دادەنران، ئەوانیش؛ کیۆتۆ، هێرۆشیما، یۆکوهاما، کوکورا، نیگاتا، و لە نێو ئەو لیستەشدا شاری هێرۆشیما هەڵبژێردرا و شاری تۆکیۆیان گۆڕی بە ناگازاکی و هەڵیانبژارد بۆ تەقینەوەکە، لەبەرئەوەی هەریەک لەو دوو شارە (هێرۆشیما و ناگازاکی) ناوەندی پەیوەندی جوڵەی سوپای ژاپۆنی بوو و هەروەها لەبەرئەوەی هیچ بەندیخانەیەکیان لە خۆ نەئەگرت کە بەندە ئەمریکییەکانی تێدا بێت هاوکات ئەم شارانەی کارگەی سەربازی یان سەربازگەی گەورەی ژاپۆنی تێدا نەبوو.

دروستکردنی بۆمب[دەستکاری]

هەردوو بۆمبەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستکران و بە هاوکاری زاناکانی شانشینی یەکگرتوو و کەنەدا لەگەڵ زانا ئەمریکییەکانیاندا لە دروستکردنی بۆمبەکاندا، ناوی نهێنی پڕۆژەکە پڕۆژەی مانهاتن بوو و یەکەم بۆمب تاقی کرایەوە لە ناوچەی ئالامۆگۆردۆ لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ لە وڵاتە یەکگرتووەکان.

بڕیاری وەشاندنی بۆمبەکان دەرکرا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکی ئەو کاتە هاری ترۆمان.

جێبەجێکردن[دەستکاری]

فڕۆکەوان پۆل تبیتس Paul Tibbets کە فڕۆکەیەکی لە جۆری B-29 دەبرد بەڕێوە ڕاسپێردرا بە وەشاندنی بۆمبی ئەتۆمی ناونراو بە (کوڕی بچووک) لەسەر شاری هێرۆشیما، و بە پێی سەرچاوە ئەمریکییەکان فڕۆکەوانەکە نەیزانیوە کە بۆمبی ئەتۆمی هەڵگرتووە. بڕیاری دانانی ئەو فڕۆکەیە لە مۆزەخانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکادا لەلایەن زۆربەی لایەنەکانەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە.

ئەو فڕۆکەیەی بۆمبە ئەتۆمیەکەی وەشاندە سەر هێرۆشیما

ناوەندی سەرەکی پەیوەندییەکان لە تۆکیۆ زانی کە کێشە هەیە لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ هێرۆشیما کە هەموو پەیوەندییەکانیان پچڕابوو لەگەڵ شارەکە، سەرکردایەتییەکی ژاپۆنی نارد لە کۆمەڵێک فڕۆکە پێک هاتبوون تا بزانن چی ڕوویداوە دوای ٢٠ خوڵەک، فڕۆکەوانە ژاپۆنییەکان هەورێکی چڕیان بینی لەسەر شارەکە لە دووری ١٦٠کم و سەرکردایەتی ژاپۆنی درێژەی ڕووداوەکەیان نەزانی تا دوای ١٦ سەعات کاتێک سەرۆکی ئەمریکی هاری ترۆمان وتاری دا لەسەر وەشاندنی بۆمبە ئەتۆمیەکە لەلایەن کۆشکی سپیەوە.

دەرەنجامەکان[دەستکاری]

  • وێرانبوونی %٩٠ی بینا و دامەزراوەکانی شارەکە.
  • زیاتر لە ٨٠،٠٠٠ کەس کوژران، و ٩٠،٠٠٠ کەسی تر بریندار بوون، و بە دەیان هەزار کەس بێ جێگە و شوێن مانەوە (ساڵی ١٩٤٥ ژمارەی دانیشتوانی شارەکە ٣٥٠،٠٠٠ کەس بووە).
  • نزیکەی ١٤٠،٠٠٠ کەس بە هۆی بۆمبەکە و کاریگەرییەکانی دواتری بوونە قوربانی.
  • %٩٥ قوربانییەکان خەڵکی مەدەنی بوون.

کاردانەوەکان[دەستکاری]

  • شارەزایان جیاوازبوون لە هەڵسانگاندنی ئەم ڕەفتارە ئەمریکییەدا، هەندێکیان لایەنگری بۆچوونی ئەمریکییان کرد بۆ خێرا کۆتایی هینان بە جەنگی جیهانی دووەم.
  • ئەوانی تر ئەوە تەنها بە بەهانەیەکی نا لۆژیکی دادەنێن، وای دەبینن کە جەنگەکە گەیشتبووە کۆتاییەکانی، و ماوەکەی لەوە زیاتر درێژ نەدەبوویەوە، و ئەوەی ئەمریکا پێی هەستاوە تەنها دەرخستنی پاڵەوانێتی بوو بۆ ئەوەی هێزی خۆی دەربخات و بۆ دەستگرتن بەسەر جیهاندا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]