گەواھیدەرانی یەھوە
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه یه‌کێکه له ڕێچکه‌کانی ئاینی کریستیانی (فه‌له) که دان به مه‌زهه‌ب و ڕێچکه‌کانی تر دانانێت و خۆیان به دروست ترین و باشترینی کریستیانه‌کان داده‌نێن؛ که ته‌واو په‌یره‌وی په‌رتوکی پیرۆز ده‌که‌ن له ژیانیان دا ٫سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له ویلایه‌تی په‌نسڵڤانیا ی ئه‌مێریکی له‌سه‌ر ده‌ستی (تشارلز تاز ڕاسڵ) که به گروپ و کۆمه‌ڵه‌ی بچوک هه‌نگاویان نا بۆ خوێندن و لێکۆڵینه‌وه له په‌رتوکی پیرۆز پاشان ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه گه‌وره‌بوون و بوون به «قوتابیانی په‌رتوکی پیرۆز» ئه‌ندامانی گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه که هیچ جیاوازیه‌ک ناکان له نێوان نه‌ته‌وه‌کان و زمانه‌کان و ڕه‌گه‌زه‌کان وه به‌بێ کۆشش له ده‌رگای هه‌موو ماڵێک و ده‌زگایه‌ک ده‌ده‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌یان و کاره بانگه‌وازیه‌که‌یان بۆ خوێندن و په‌یره‌وکردنی په‌رتوکی پیرۆز که به خۆڕایی په‌رتوک و چاپه‌مه‌نیه‌کان له ماڵه‌کان دابه‌ش ده‌که‌ن. گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه باوه‌ڕیان به جه‌ژنه‌کانی سه‌ری ساڵ و یادکرنه‌وه کریستیانیه‌کان نیه. وه ناچنه خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی هیچ وڵاتێک به په‌یره‌وی وان جه‌نگ قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێت مرۆڤی له خوا ترس به‌شداری هیچ شه‌ڕێک بکات وه به‌شداری حکومه‌ت و کاری ڕامیاری و په‌ڕڵه‌مان ناکه‌ن به په‌یره‌وی گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه خاچ حه‌رامه و ناچنه ناو کلێساوه باوه‌ر به‌و نه‌ریتانه ناکه‌ن که له کڵێسا‌کان پيشکه‌ش ده‌کرێن وه‌ک خواردنی شه‌راب و دووکه‌ڵ و شیرینی. گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه باوه‌ڕیان به ئاگری دۆزه‌خ نیه وه له‌و بڕوایه‌ن که خوا زۆر له‌وه گه‌وره‌تره مرۆڤ ئازار بدات به ئاگر٫وه له‌وبڕوایه‌دان که خودا ته‌نها به‌هه‌شتی دروست کردوه و ئه‌م به‌هه‌شته‌ش له‌سه‌ر زه‌ویه که دواتر خودا له ڕۆژی هه‌ستانه‌وه زه‌وی ده‌گۆڕێت به به‌هه‌شت وه که‌سانی سته‌م کار و بێ باوه‌ر هه‌ڵناسنه‌وه بۆ ئه‌م به‌هه‌شته.
گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه. دڵنیان له‌وه‌ی که خوا ناوی یه‌هوه یه که له کتێبی پیرۆز ناوی هاتوه زیاتر له ٢٧٠٠ جار به گوێره‌ی دانه ڕه‌سه‌نه‌که. به‌ڵام له‌کاتی وه‌ڕگێڕانی په‌رتوکی پیرۆز وه‌ڕگێره‌ران هه‌ستان به گۆڕینی ناوی یه‌هوه به وشه‌ی (خوا)وه گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه زۆر په‌یوه‌ستن به بنه‌ما ئاینیه‌کان و په‌رتوکی پیرۆز که هه‌میشه ئاماده‌ن له نوێژ و پاڕانه‌وه‌کانیان له خوا که له هه‌فته‌یه‌ک دووجاره له شوێنێک پێی ده‌ڵێن هۆڵی پاشایه‌تی وه ساڵانه سێ جار کۆ ده‌بنه‌وه له هۆڵ و یاریگای گه‌وره به شێوه‌ی زۆر فراوان. له‌ساڵی ١٩٣١ به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی نازناوی گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه یان له‌خۆنا.
بیر و باوه‌ڕ[دەستکاری]
گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه باوه‌ڕیان وایه که په‌رتوکی پیرۆز ووته‌ی خوایه و په‌یماننامه‌کانی په‌رتوکی پیرۆز به سروش هاتوه که له دوو به‌شی سه‌ره‌کی پێک هاتوه ئه‌وانیش په‌یماننامه عیبریه‌کان و په‌یماننامه یۆنانیه‌کان نن ٫که ده‌ڵێن کرتستیانه‌کان (فه‌له) ته‌نها به‌ناو کریستیانن و هیچ شتێک له‌باره‌ی په‌رتوکی پیرۆز نازانن وه به‌بیرورای ئه‌وان هه‌موو کریستیانێک ده‌بێت زۆربه‌باشی په‌رتوکی پیرۆز بخوێنێته‌وه و لێی تێبگات و په‌یڕه‌وی بکات هه‌ربۆیه باوه‌ڕدارانی گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه زۆر به‌قووڵی ڕووچونه‌ته ناو په‌رتوکی پیرۆز و ڕۆژانه ده‌یخوێنن له‌گه‌ڵ قوتابیه‌کانیان؛ که بانگه‌وازی ڕۆژی دوایی ده‌که‌ن به‌وه‌ی نزیکه و پاشایه‌تی خوا له‌سه‌ر زه‌وی داده‌مه‌زرێ و کۆتایی به هه‌موو ئه‌م کێشانه دێت که ئه‌مرۆ مرۆڤی سه‌رگه‌ردان کردوه. به‌ڵام له پێش هه‌موو ئه‌وانه بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی خوا و پاشایه‌تیه‌که‌یه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی.
لای گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه جگه‌ره کێشان قه‌ده‌غه‌یه به‌وه‌ی زیان به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه یارمه‌تی قوتابیه‌کانیان ده‌ده‌ن چۆن له جگه‌ره کێشان دووربکه‌ونه‌وه. وه له‌و بڕوایه‌ن هه‌رچی وڵات هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌هریمه‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت بۆیه به‌شداری تێداناکه‌ن. وه هه‌لکردن و ڕێزگرتنی ئاڵا به شێکه له ئه‌هریمه‌ن په‌رستی. به‌ڵام ڕێز له‌یاساکانی وڵاتان ده‌گرن به‌وه‌ی ڕێزگرتن له‌یاسا به‌شێکه له خوا په‌رستی.
لای گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه خوێن به‌خشین قه‌ده‌غه‌یه به‌هۆی پیرۆزیه‌که‌یه‌وه به‌و بنه‌مایه‌ی خوێن به‌شێکه له سروش (روح) وه نابێت بیڕێژین یان بیبه‌خشین. هه‌تا بۆچاره‌سه‌ریه پزیشکیه‌کانیش که بۆ ئه‌مه جێگره‌وه‌ی گونجاویان دۆزیوه‌ته‌وه.
گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه باوه‌ر به خاچ ناکه‌ن به‌وه‌ی (عیسا) به خاچ هه‌ڵنه‌واسراوه به‌لکو به‌دارێک یاخود پارجه ته‌خته‌یه‌کی ئاسایی که کاتی خۆی باو بوه. هه‌ر بۆیه خاچ هه‌ڵناواسن له ماڵه‌کانیان و شوێنه تایبه‌تیه‌کانیان. وه وێنه هه‌ڵناواسن به دیواری ماڵه‌کانیان. وه له‌و بڕوایه‌ن که عیسا کوڕی مه‌ریه‌مه وه مه‌ریه‌م جگه له عیسا منداڵی تری هه‌بووه که دوای عیسا له دایک بوون به‌گوێره‌ی دانه‌ڕه‌سه‌نه‌که‌ی په‌رتوکی پیرۆز ٫هه‌ربه‌و هۆیه‌وه لای کڵێسا جێگایان نه‌بۆته‌وه.
شوێن که‌وتوانیان[دەستکاری]
به‌گوێره‌ی ڕاپۆڕتی ساڵانه‌یان له ٢٠١٥ له‌سه‌رجه‌می ٢٤٠ وڵات ٨٫٢٢٠٫١٠٥ که‌س له شوێن که‌وتوانیان دان ٫جگه له هه‌زاران قوتابی که تاوه‌کو ئێستا له ژێر خوێندنن چونکه تاوه‌کو که‌سێک به‌تەواوی په‌رتوکی پیرۆز نه‌خوێنێته‌وه و لێی تێنه‌گات نابێته یه‌کێک له شوێن که‌وتوانیان جگه له مناڵان و ئه‌وانه‌ی ژێر ١٨ ساڵین. گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش و بێبه‌رامبه‌ر وانه به‌و که‌سانه ده‌ڵێنه‌وه که خوێنده‌واریان نیه یاخود نابینان یاخود لاڵن به گوێره‌ی ئه‌و کاته‌ی که فێرخوازه‌که ده‌یهه‌وێت٫وه ساڵانه نزیکه‌ی ١٩ میلیۆن که‌س به‌شداری ده‌کات له بۆنه‌یه‌ک که پێی ده‌ڵێن(نانی ئێواره‌ی پیرۆز).
خوله‌کان[دەستکاری]

گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه له‌هه‌ر بستێکی ئه‌م جیهانه تا بتوانن بانگه‌وازیه‌که‌یان بڵاو ده‌که‌نه‌وه. له ڕێگای چاپه‌مه‌نیه ئه‌لیکترۆنی و کاغه‌زیه‌کانیانه‌وه ٫بڵاوکراوه‌یه‌کیان هه‌یه به ناوی (Awake ڕابوون)که به ١٠٣ زمان چاپ ده‌کرێت و بڵاو ده‌کرێته‌وه ٫ته‌واوی مامه‌ته‌کانی له‌باره‌ی زانسته‌کانی په‌رتوکی پیرۆز و شانشینه‌که‌ی یه‌هوه‌یه که گۆڤارێکی مانگانه‌یه‌٫جگه له گۆڤاری (The Watchtower قوڵله‌ی چاودێری)که به ٢٥٤ زمان به ٥٩ میلیۆن دانه چاپ ده‌کرێت و بڵاو ده‌کرێته‌وه له‌نێویشیان زمانی کوردی تێدایه که له هه‌رمانگێک دوو ژماره‌ی لێ چاپ ده‌کرێت. جگه له‌چه‌ندین په‌رتوک و نامیلکه و بڵاوکراوه‌ی جۆربه‌جۆر به ٧٨٠ زمانی جیاواز له‌گه‌ڵ چه‌نین پێگه‌ی ئه‌لیکترۆنی.
دژایه‌تیه‌کانیان[دەستکاری]
هه‌ندێک له‌لایه‌ن به جوله‌که هه‌ژماریان ده‌که‌ن. هه‌ندێک که‌سیش به که‌سانی دواکه‌وتوو و نه‌زان دایان ده‌نێن. لایه‌نێکیش به کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ماسۆنی ناوزه‌ندیان ده‌که‌ن. به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی به که‌سانی خوڕه‌وشت به‌رز و ڕۆشه‌نبیر ناسراون که زۆر له‌سه‌ر خۆ و بێ کێشه‌ن که ڕێز له یاساکانی گشت وڵاتان ده‌گرن له جیهانی ئیسڵامی ته‌نها له لوبنان و سودان به ئاشکرا هه‌ن له کوردستانیش به شێوه‌ی گروپی شاراوه ئه‌رکر ئاینیه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن؛ که به پێی سه‌رژمێری ساڵی ٢٠١٣ نزیکه‌ی ٣٦٠٠ شوێنکه‌وتویان هه‌یه له لوبنان له‌گه‌ڵ ٧٠٠ که‌س له سودان.
کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه[دەستکاری]
ساڵانه سێ کۆنگره ئه‌نجام ده‌ده‌ن له یاریگا یاخود هۆڵی گه‌وره که هه‌رجاره‌و له وڵاتێک ده‌بێت بۆ نمونه کۆنگره‌ی ١٩٨٦ له نه‌مسا بوو.
له ماوه‌ی نێوان ١٨ بۆ ٢١ ی ته‌مووز له ڤییه‌ننا به به‌شداری ١١ هه‌زار که‌س به‌ڕێوه چوو بۆ شوێنکه‌وتوانی نه‌مسا و ده‌ورووبه‌ری.
ئه‌م کۆنگره گه‌ورانه که له شوێنی وه‌ها گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێت به‌م به‌رنامانه‌ی خواره‌وه به پوختی:
- دابینکردنی توانای ماددی له ڵایان خۆبه‌خش و ئه‌ندامه‌کانیانه‌وه له‌سه‌ران سه‌ری جیهان.
- یه‌کگرتوویی و یه‌ک بابه‌تی له ته‌واوی کۆنگره‌کان.
- ته‌واوی بابه‌ته‌کانی کۆنگره له‌سه‌ر خواپه‌رستی و شانشینی یه‌هوه له‌سه‌ر زه‌وی و ئاگاداربوون له‌یه‌ک تری وه‌ک خێزانێکی گه‌وره.
- ئاخاوتن له‌باره‌ی چاڵاکی و به‌رهه‌مه‌کانیان له گه‌ڵ یه‌کترناسینی ئه‌ندامان و شوێنکه‌وتوان٫
- دابین کردنی چه‌ندین برگه بۆ باسکردنی کێشه‌ی ئه‌ندامانیان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان.
- گه‌وره‌یی و خۆشحاڵی ئاماده‌بوان به‌یه‌کتری و گوێ گرتن له ئازاره‌کانی یه‌کتر.
- باس کردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ڕێگرن له‌به‌رده‌م بانگه‌وازیه‌که‌یان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌ک.
- له‌گه‌ڵ چه‌ندین بڕگه‌ی تر که هه‌ر ساڵ ده‌گۆڕێت.