یاسای زێڕین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

یاسای زێڕین بە شێوەیەکی بنچینەیی مامەڵە و ھەڵسوکەوت کردنە لەگەل بەرامبەرەکەت، بەو شێوەی کە بۆخۆت پێتخۆشە، دروشمێکە کە لە زۆربەی ئایین و کلتورەکان دەدۆزرێتەوە[١]

یاسای زێڕین ھەردوو جۆری ھەیە نەرێنی و ئەرێنی:

  • بە شێوەیەک ھەڵسوکەوت لەگەل بەرامبەرەکەت بکە کە بۆخۆت پێتخۆشە (ئەرێنی)
  • ھەڵسوکەوت لەگەل بەرامبەرەکەت مەکە، کە پێت باش نییە بەم شێوەیە مامەڵە لەگەل تۆ بکرێت.[١] (نەرێنی و شێوەی قەدەغەکردن)
  • بۆخۆت ھیوا بۆچی دەخوازی، ئاواش ھیوا بۆ ئەوانی تر دەخوازیت.[١] (ھەستکردن و کاردانەوە)

ئەم بیرۆکەیە لە بەلایەنی کەمەوە دەگەڕیتەوە بۆ ٥٥١ بۆ ٤٧٩ی پێش زایین، کە لە زۆربەی ئایینەکاندا باسی لێوەکراوە بەگوێرەش ڕەشوۆرس کێدەر کە پرۆفیسۆر و تایبەتمەندە لە بواری چینەکان: بیرۆکەی یاسای زێری لە بوودیزم، مەسییحەیەت، ئایینی ھیندۆزم، ئیسلام، جوویەتی، تاوۆیزم، زەردەشتی، و «لە زۆربەی ئایینە سەرەکییەکانی جیھان ھەیە» ١٤٣ لە سەرکردەکانی جیھانی باوەریان بە یاسای زێڕی ھەیە وەک بەشێک لە وەک بەشێک لە ئاکار و ئەتەکێتی جیھانی.[٢]

مێژووی دێرین[دەستکاری]

میسری دێرین[دەستکاری]

لە ٦٦٤ تا ٣٢٣ی پێش زایین) پاپیروس دروشمێکی یاسایی زێڕی تیایە کە تێیدا ھاتووە «ئەو شتەی پێت ناخۆشە بەرامبەر تۆ بکرێت، ئەوا تۆ بەرامبەر کەسێکی تر ئەنجامی مەدە»[٣]

ھیندی دێرین[دەستکاری]

لە دێرینی سانسکرێتەوە[دەستکاری]

لە مەھابارەتە کە کتێبێکی کۆنی ھیندییە، تێیدا باس لە بەسەرھاتی پاشا و بریھاسپاتی دانا دەکات، کە شوێن دھارما بکەوێت، کە تێگەیشتنێکی فەلسەفانەیە لە بەھا و کردارێک کە باشە و چاکەکاری دەدات بە ژیان

" کەسێک پێویستە کردارێک بەرامبەر کەسێکی تر نەکات کە بەرامبەر خۆی بە خراپی دەزانێت و ئازاری دەدات، بەشێوەیەکی کورت ئەوە دارمایە.

— مەھابارەتەوەشانی ١٣٫١١٤٫٨

ماھابھاراتە کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠٠ی پێش زایین و ٤٠٠ی زایین[٤][٥]

تامیلی دێرین[دەستکاری]

لە بەرگی ٣٢ی کتێبی ئاکاری تیروکورال کە کتێبێکی تامیلی بەبەھای تیابووی چەن دەقێکی فێرکردنە[٦]

شتێک بەرامبەر کەسێک مەکە کە دەزانیت ئەو شتە ئازاری خۆت دەدات.

— کورال 316[٧]

بۆچی کەسێک بە شتێک ئازاری کەسانێک دەدات، کە دەزانێت ئەو شتە ئازار بەخشە؟

— کورال 318[٧]

لە دەقی ٣١٢، ڤالوڤار باس لەوە دەکات کلیلی پاکی (ئاکار) ئەوەیە کە خراپ نەبیت، تەنانەت لە ھەڵوێستت بەرامبەر خراپەش، بەپێی ڤولڤار سزای گونجاو ئەوەیە کە ئەوەی خراپەکەی بەرامبەرت کردووە ھەست بە شەرمەزاری دەکات کاتێک دەبینێت ھەڵوێستی تۆ بەرامبەری میھرەبانانە و چاکەکارانەیە لەھەردوو بارودۆخەکە.[٨]

یۆنانی دێرین[دەستکاری]

لە یۆنانی دێرین یاسا زێڕین یاسای زێڕین لە شێوە نەرێنییەکەی بەناوبانگ بووە لە فەلسەفەی یۆنانی دێرێن، نموونەیەک لە بنەماکەی:

  • «دوورکەوە لە کردنی ئەو شتەی، لۆمەی ئەوانی تر دەکەیت لەسەر کردنی» – تالیس[٩]
  • «ئەو شتەی ناتەوێ بەسەر خۆت بێت، خۆتیش بەرامبەر ئەوانی تر مەیکە»[١٠]
  • ئەو شتە بەرامبەر ئەوانی تر مەکە، کە توڕە دەبیت گەر بەرامبەر خۆت بکرێت"[١١]

فارسی دێرین[دەستکاری]

لە دەقەکانی پەھلەوی ئایینی زەردەشتی (٣٠٠ی پێش زایین بۆ ١٠٠٠ی زایینی) کە سەرچاوەیەکی سەرەتایی بۆ یاسای زێڕێن: «سروشت خۆی چاکە کە دووردەکەوێتەوە لەکردنی شتێک کە بەرامبەر خۆی بکرێت باش نییە» و «ئەو شتەی کە بۆتۆ مایەی شەرمەزارییە بەرامبەر ئەوانی تر مەیکە» شایست-نا-شایست ١٣:٢٩[١٢]

ڕۆمای دێرین[دەستکاری]

سەنیکا باس لە یاسای زێڕین دەکات لە داڕشتنەکەی کە ڕەنگدانەوەی بەندەکانی ئەو کاتەیە:: «بەم شێوەیە مامەڵە لەگەل خوار خۆت بکە، کە حەزدەکەیت سەرەوەی خۆت وا مامەڵەت لەگەل بکات»[١٣]

دەقە ئایینییەکان[دەستکاری]

ئایینە ئیبراھیمییەکان[دەستکاری]

جوویەتی[دەستکاری]

«”تۆڵە مەستێنەوە و قین لە دڵ مەبە بەرامبەر کوڕی گەلەکەت، بەڵکو نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت. من یەزدانم.

— لێڤییەکان 19:18[١٤]

ھیلیلی بەتەمەن (١١٠ی پێش زایین تا ١٠ی زایینی)[١٥] ئەم دەقەی وەک گرنگترین بەش لە وانەکانی بەکارھێناوە

ھەرشتێک ناخۆشە بۆتۆ، بۆ بەرامبەرەکەشت مەیکە، ئەمە تەواوی تەوراتە، ئەوانی تر ڕوونکردنەوەن، بڕۆ و فێربە

ئەگەر نامۆیەک ھاتە خاکەکەتان، ستەمی لێ مەکەن، وەک ھاووڵاتییەک ڕەفتاری لەگەڵ بکەن، وەک خۆتت خۆشبوێت، چونکە ئێوەش لە خاکی میسر نامۆ بوون، من یەزدانی پەروەردگارتانم.

— لێڤییەکان 19:34[١٧]

مەسیحییەت[دەستکاری]

ئامۆژگاری لەسەر کێو، تابلۆ لەلایەن کارل بلۆچ ساڵی (١٨٧٧)

«یاسای زێڕین» لەلایەن یەسووعی کوری مریەم[١٨] لەکاتی ئامۆژگارییەکەی لەسەر کێو، و ئامۆژگارییەکە وەک دەستووری مەزن پێناسەکراوە. «بەم شێوەیە ھەڵسوکەوت لەگەڵ ئەوانی تر بکە، کە پێت خۆشە ئەوان ئاوا ھەڵسوکەوتت لەگەڵ بکەن».[١٩] چەندین وتەی زێڕینی تر ھەیە کە ژمارەیەک لەوان لە پەیمانی کۆن باسکراوە «تۆ نابێت تۆڵەسەندنەوە، یاخوود ڕق و قین لەدڵت بێت بەرامبەر مناڵی خەڵک، بەڵکو پێویستە ھاوسێکەت وەک خۆتان خۆشبوێت، من یەزدانم»[٢٠] ھەروەھا دەستووری مەزن ببینە؛ و لێڤییەکان بەشی ١٩ ئایەتی ٣٤ «وەک ھاووڵاتییەک ڕەفتاری لەگەڵ بکەن، وەک خۆتت خۆشبوێت، چونکە ئێوەش لە خاکی میسر نامۆ بوون، من یەزدانی پەروەردگارتانم.»[٢١]

پەیمانی کۆن لێڤییەکان کتێبەکانی تۆبیا و سیراخ کە لەلایەن کاتۆلیک و ئۆرسۆدۆکسییەکانی ڕۆژھەڵات پەسەندکراوە، باس لە یاسایییەکی زێرێینی نەرێنی دەکات:

"ئەوشتەی بۆخۆت پێت ناخۆشە لەگەڵ ئەوانی تریش مەیکە"

— تۆبیا ٤:١٥

"بزانە ھاوسێکەت وەک تۆ ھەستی ھەیە، ناخۆشییەکانت لەبەرچاو بگرە"

— Sirach 31:15

دوو ئایەتی پەیمانی نوێی یەسووع کە باس لە یاسای زێڕین دەکەن:

چۆن دەتانەوێ خەڵکی ھەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن، چونکە ئەمەیە پوختەی تەورات و پەیامی پێغەمبەران.

— مەتا بەشی ٧ ئایەتی ١٢

چۆن دەتانەوێ خەڵکی ھەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن.

— لۆقا بەشی ٦ ئایەتی ٣١[٢٢]

ئایەتەکە بەردەوام دەبێت و یەسووع وەڵام دەداتەوە "ھاوسێکەم کێیە؟" کە لە ساتی ئامۆژگارییەکەی لە کێوەکە باسی دەکات بەگوێرەی لێکدانەوەی جۆن وێسلی بە مانای ئەوە دێت "ھاوسێکەت ھەر کەسێکە" کە پێویستییەکی ھەبێت[٢٣]

یەسووع لەکاتی فێرکردندا ئاماژە بە شێوەیەکی یاسای زێرێ نەرێنی دەکات و باس لەوە دەکات «ئەو ھەڵسوکەوتە نەکات کە پێی ناخۆشە کەسێکی تر بەرامبەری بیکاتەوە» و باس لە شێوە یاسا زێرێیە ئەرێنییەکەی دەکات کە «بەم شێوەیە ھەڵسوکەوت بکات کە پێی خۆشە کەسێکی تر بەم شێوەیە ھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکاتەوە»[٢٤]

ئیسلام[دەستکاری]

نیمچە دوورگەی عەرەبی بەوە ناسراو بوون کە ھێشتا پراکتیز و ھەستیان بە یاسای زێڕی نەکردبوو پێش ھااتنی ئایینی ئیسلام، بەگوێرەی ئیمێل ھۆمێرن «عەرەبەکانی پێش ئیسلام ھۆزەکی بوون، و پەیوەندی خوێنییەوە بەیەکەوە بەسترابوون»[٢٥] ھۆمێرن بەردەوام دەبێت و باس لەوە دەکات:

نموونە نزیکەکانی یاسای زێڕین لە فەرموودەکانی پێغەمبەر محەممەد دەدۆزرێنەوە فەرموودە لە ئیسلامدا وەک وتەی پێغەمبەر لێک دەدرێتەوە و دەوترێت، و بە شێوەیەکی دێرین موسڵمانەکان فەرموودە وەک دووەم و دروسترین ڕێنمویی لەدوای قورئانەوە وەردەگرن و باوەری پێدەکەن و کاری پێدەکەن.[٢٦]

کەس لە ئێوە ئیمان و بیروباوەڕی تەواو نابێت تا چی بۆخۆی پێخۆشە بۆ براکەشی پێخۆش دەبێت

— چل فەرموودەکەی ئیمامی نەوەوی 13 (p. 56)[٢٧]

چیتان بۆخۆتان پێخۆشە بۆ ئەوانی تریشتان پێخۆش بێت. بەم شێوەیە ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن

— Sukhanan-i-Muhammad (Teheran, 1938)[٢٨]

چیتان بۆخۆتان دەوێت بۆ ئەوانی تریشتان بوێت.[٢٨]

چاکترین کەس ئەو کەسەیە کەوا چی بۆخۆی بە چاک دەزانێت بۆ ئەوانی تریشی بە چاک بزانێت، چی بۆخۆی بە خراپ دەزانێت بۆ ئەوانی تریشی بە خراپ بزانێت.[٢٨]

عەلی کوڕی ئەبوو تاڵیب (چوارەم خەلیفەی ئیسلام، و یەکەم ئیمامی شیعە) دەڵێت:

کوڕەکەم دادپەروەر بە (لە مامەلە کردن) لەنێوان خۆت و ئەوانی تر، پێویستە ئەو شتە بۆ ئەوانی تر پێخۆش بێت کە بۆخۆتت پێخۆشە، و ئەو شتەت بۆ ئەوانی تر پێێناخۆش بێت کە بۆخۆتت پێناخۆشە، دژایەتی مەکە وەک ئەوەی خۆت پێت ناخۆشە دژایەتی بکرێیت، بە شێوەیەک چاکە لەگەڵ ئەوانی تر بکە کە پێت خۆشە بەم شێوەیە چاکەت لەگەڵ بکرێت، ئەو شتە بۆخۆت بە خراپ بزانە کە بۆ ئەوانی تریشی بە خراپ دەزانیت، ئەو جۆرە مامەڵە و ھەڵسوکەوتە پەسەند بکە لەوانی تر ھەروەک ئەوەی حەز دەکەیت ئەوانی تریش ئەو مامەڵە و ھەڵسوکەوتە پەسەند بکەن لەتۆ، شتێک مەڵێ بە کەسانێک کە پێت ناخۆشە بەخۆت بوترێت.

— Nahjul Balaghah, Letter 31[٢٩]

ئایینی ھیندۆس[دەستکاری]

ئایینی ھیندۆزم[دەستکاری]

کەسێک پێویستە ھەرگیز ئەو شتە بەرامبەر ئەوانی تر نەکان کە دەزانێت ئازاردەرە، بەشێوەیەکی کورت ئەوە دارمایە

— Brihaspati، Mahabharata 13.113.8 (Critical edition)[٣٠]

وا مامەڵە لەگەل ئەوانی تر بکە، کە مامەڵە لەگەڵ خۆت دەکەیت.[٣١]

ھەروەھا

श्रूयतां धर्मसर्वस्वं श्रुत्वा चाप्यवधार्यताम्।
आत्मनः प्रतिकूलानि परेषां न समाचरेत्।।

ئەگەر بێت و تەواوی دارما لەچەن وشەیەکی پوخت کورت بکەینەوە، ئەوا دەلێین ئەو شتەی بۆخۆمان بە چاکی نازانین، لەگەڵ ئەوانی تریش نایکەین

— Padmapuraana, shrushti 19/357–358داڕێژە:Fv

بوودیزم[دەستکاری]

گاوتاما بوودا (سیدھارتا گاوتاما، ٦٢٣ بۆ ٥٤٣ی پێش زایین)[٣٢][٣٣]

خۆی بەراورد بکات بە ئەوانی تر بەچەن بنەمایەک وەک «وەک ئەوەی من منم ئەوانیش ئەوانن، وەک ئەوەی ئەوان ئەوانن منیش منم» ئەو نابێت کەس لەناو ببات یاخوود وا لەوانی تر بکات لەناوبردن بکەن

— Sutta Nipata 705

ئەو کەسەی، کەوا خۆشبەختی بۆخۆی دەخوازێت، ڕێگری لە خۆشبەختی ئەوانی تر دەکات، ئەوا بە خۆشبەختی ناگات.

— Dhammapada 10. Violence

ئازاری ئەوانی تر مەدە بە شێوەیەک کە بۆخۆت بە ئازاری دەزانیت.

— Udanavarga 5:18

خۆت بخەرە شوێنی کەسێکی تر، ھیچ کەسێک نابێت کەسێک لەناوببات یان وا لە کەسێکی تر بکات لەناوبردن ئەنجام بدات.[٣٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Antony Flew, ed. (1979). "golden rule". A Dictionary of Philosophy. London: Pan Books in association with The MacMillan Press. p. 134. ISBN 978-0-330-48730-6.
  2. ^ W.A. Spooner, "The Golden Rule," in James Hastings, ed. Encyclopedia of Religion and Ethics, Vol. 6 (New York: Charles Scribner's Sons, 1914) pp. 310–12, quoted in Rushworth M. Kidder, How Good People Make Tough Choices: Resolving the Dilemmas of Ethical Living, Harper, New York, 2003. ISBN 0-688-17590-2. p. 159
  3. ^ "A Late Period Hieratic Wisdom Text: P. Brooklyn 47.218.135", Richard Jasnow, p. 95, University of Chicago Press, 1992, ISBN 978-0-918986-85-6.
  4. ^ Cush, D. , Robinson, C. , York, M. (eds.) (2008) "Mahābhārata" in Encyclopedia of Hinduism. Abingdon: Routledge, p 469
  5. ^ van Buitenen, J.A.B. (1973) The Mahābhārata, Book 1: The Book of the Beginning. Chicago, IL: Chicago University Press, p xxv
  6. ^ Pillai, 1994.
  7. ^ ئ ا Sundaram, P. S. (1990). Tiruvalluvar Kural. Gurgaon: Penguin. p. 50. ISBN 978-0-14-400009-8.
  8. ^ Aiyar, V. V. S. (2007). The Kural or the Maxims of Tiruvalluvar (1 ed.). Chennai: Pavai. pp. 141–142. ISBN 978-81-7735-262-7.
  9. ^ Diogenes Laërtius, "The Lives and Opinions of Eminent Philosophers", I:36
  10. ^ "The Sentences of Sextus".
  11. ^ Isocrates, Nicocles or the Cyprians, Isoc 3.61 (original text in Greek); cf. Isoc. 1.14, Isoc. 2.24, 38, Isoc. 4.81.
  12. ^ Thomas Firminger Thiselton-Dyer (2008). Pahlavi Texts of Zoroastrianism, Part 2 of 5: The Dadistan-i Dinik and the Epistles of Manuskihar. Forgotten Books. ISBN 978-1-60620-199-2.
  13. ^ Lucius Annaeus Seneca (1968). The Stoic Philosophy of Seneca: Essays and Letters of Seneca. Norton. ISBN 978-0-393-00459-5.
  14. ^ کتێبی پیرۆز, Leviticus 19:18
  15. ^ Jewish Encyclopedia: Hillel: "His activity of forty years is perhaps historical; and since it began, according to a trustworthy tradition (Shab. 15a), one hundred years before the destruction of Jerusalem, it must have covered the period 30 BCE–10 CE"
  16. ^ Shabbath folio:31a
  17. ^ کتێبی پیرۆز, Leviticus 19:34
  18. ^ Matthew 7:12; see also Luke 6:31
  19. ^ Vaux, Laurence (1583). A Catechisme / or / Christian Doctrine. Manchester, England: The Chetham Society, reprinted by The Chetham Society in 1885. p. 48. (located in the text just before the title, "Of the Five Commandments of the Church." Scroll up slightly to see a section saying: "The sum of the ten Commandments does consist in the love towards god, and our neighbor. (Bible, Ephe. 4. , Matt. 7) In the first Table be three Commandments: which take away and forbid sin and vice against the worshipping of God. They forbid idolatry, apostasy, heresy, superstition, perjury, blasphemy, and move us to the pure and true worshipping of God in heart, word and deed. In the Second table be seven Commandments, which command us to give reverence and honor to every man in his degree, to profit all, and hurt none: to do unto others, as we would be done to ourselves.") | url = http://www.aloha.net/~mikesch/vaux.htm#48 }}
  20. ^ Leviticus 19:18
  21. ^ Leviticus 19:34
  22. ^ Luke 6:31
  23. ^ "John Wesley's Explanatory Notes on Luke 10". Christnotes.org. Retrieved 12 September 2013.
  24. ^ Moore: Judaism in the First Centuries of the Christian Era; Cambridge, Harvard University Press, 1927–1930; Vol. 2, p. 87, Vol. 3, p. 180.
  25. ^ Th. Emil Homerin (2008). Neusner, Jacob, ed. The Golden Rule: The Ethics of Reciprocity in World Religions. Bloomsbury Publishing. p. 99. ISBN 978-1-4411-9012-3.
  26. ^ Th. Emil Homerin (2008). Neusner, Jacob, ed. The Golden Rule: The Ethics of Reciprocity in World Religions. Bloomsbury Publishing. p. p. 102. ISBN 978-1-4411-9012-3.
  27. ^ Wattles (191), Rost (100)
  28. ^ ئ ا ب [English title: Conversations of Muhammad]
    Wattles (192)
    Rost (100)
    Donaldson Dwight M. 1963. Studies in Muslim Ethics, p. 82. London: S.P.C.K.
  29. ^ Muḥammad ibn al-Ḥusayn Sharīf al-Raḍī & ʻAlī ibn Abī Ṭālib (eds.), Nahj Al-balāghah: Selection from Sermons, Letters and Sayings of Amir Al-Muʼminin, Volume 2. Translated by Syed Ali Raza. Ansariyan Publications ISBN 978-9644383816 p. 350
  30. ^ "Mahabharata Book 13". Mahabharataonline.com. 13 November 2006. Retrieved 12 September 2013.
  31. ^ tasmād dharma-pradhānéna bhavitavyam yatātmanā | tathā cha sarva-bhūtéṣhu vartitavyam yathātmani ||

    तस्माद्धर्मप्रधानेन भवितव्यं यतात्मना। तथा च सर्वभूतेषु वर्तितव्यं यथात्मनि॥|title = Mahābhārata Shānti-Parva 167:9)
  32. ^ ""Gautama Buddha (B.C. 623-543)" by T.W. Rhys-Davids, The World's Great Events, B.C. 4004–A.D. 70 (1908) by Esther Singleton, pp. 124–135". Unz.org. 28 November 2012. Retrieved 12 September 2013.
  33. ^ "The Buddha (BC 623–BC 543) – Religion and spirituality Article – Buddha, BC, 623". Booksie. 8 July 2012. Retrieved 12 September 2013.
  34. ^ Detachment and Compassion in Early Buddhism 21 December 2007 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. by Elizabeth J. Harris (enabling.org)