شەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئۆپەراسیۆنی باھۆزی ئەقساەوە ڕەوانە کراوە)

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 251:attempt to index field 'datavalue' (a nil value).

شەڕی ئیسرائیل و حەماس، لە فەلەستین ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی لافاوی ئەقسا (بە عەرەبی: عملية طوفان الأقصى‎) و لە ئیسرائیل ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی شمشێرە ئاسنینەکان (بە عیبری: מבצע חרבות ברזל‎) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی درێژخایەنە کە لەلایەن لایەنە بەرھەڵستکارە فەڵەستینییەکانەوە لە کەرتی غەززە بە سەرۆکایەتیی بزووتنەوەی حەماس لەڕێگەی قۆڵی سەربازییەوە کە لیواکانی شەھید عیزەدین قەسامن، دەستی پێ کردووە. لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فەرماندەی گشتیی کەتیبەکان بەناوی محەممەد زەیف، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی وەک وەڵامێک بۆ «پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و ھێرشی دانیشتوانی ئیسرائیل بۆ سەر ھاووڵاتییانی فەڵەستینی لە قودس و کەناری ڕۆژاوا و ناوخۆی داگیرکراو» ڕاگەیاند.[١]

ئۆپەراسیۆنی لافاوی ئەقسا بە ھێرشێکی مووشەکیی بەرفراوانی لایەنەکانی بەرخۆدان دەستی پێ کرد، ھەزاران مووشەک ئاراستەی شار و شارە جۆربەجۆرەکانی ئیسرائیل کران لە دیمۆنا لە باشوورەوە تا ھوود ھەشارۆن لە باکوور و قودس لە ڕۆژھەڵات، ئەم مووشەکانە ھاوکات بوو لەگەڵ ھێرشێکی زەمینی لەلایەن جەنگاوەران بە بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلی چوار تایە و ماتۆر و فڕۆکەی چارۆکەدار و کۆنتڕۆڵی ژمارەیەک شوێنی سەربازییان کرد، بەتایبەتی لە شاری سدێرۆت و گەیشتنە ئۆفاکیم و ھێرشیان کردە سەر نێتڤۆت و لە سێ نیشینگەدا شەڕی توندیان کرد و لە نیشینگەی دیکە. ھەروەھا ژمارەیەک سەربازیان گرت کە کشێندرانەوە بۆ غەززە، ئەمە جگە لەوەی دەستیان بەسەر کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئیسرائیلدا گرت.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]