شاباک
دەزگای پاراستنی ئیسرائیل שירות הביטחון הכללי Sherut haBitaẖon haKlali جهاز الأمن العام | |
ناوبڕ | ISA |
---|---|
ناسراوە بە | شاباک |
دروشم | "قەڵغانە نەبینراوەکان" |
دامەزران | ٨ی شوباتی ١٩٤٩ |
شوێنی دامەزران | ئیسرائیل |
ئۆفیسی سەرەکی | پارکی یارکۆن، تێل ئەڤیڤ |
خاوەنەکان | سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل |
وێبگە | www.shabak.gov.il |
دەزگای پاراستنی ئیسرائیل (بە عیبری: שֵׁירוּת הַבִּיטָּחוֹן הַכְּלָלִי, romanized: Sherut haBitaẖon haKlali؛ بە عەرەبی: جهاز الأمن العام, romanized: jihāz al'amn al`ami)، زیاتر بە شاباک یان شەباک ناسراوە (بە عیبری: שב״כ؛ بە عەرەبی: شاباک) یان شین بەت (لە زمانی عیبری بۆ خزمەتگوزاری پاراستن یان ئاسایش بەکاردێت)، دەزگایەکی ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتی ئیسرائیلە. بارەگای سەرەکی دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای تێل ئەڤیڤ، لە باکووری پارکی یارکۆن.[١][٢]
یەکێکە لە سێ ڕێکخراوە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی ھەواڵگریی ئیسرائیل، لەگەڵ ئامان (ھەواڵگری سەربازی)[٣] و مۆساد (دەزگای ھەواڵگری گشتی).[٤][٥]
ئەرک و خزمەت
[دەستکاری]ئەرکەکانی شاباک بریتییە لە پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت، ئاشکراکردنی شانە تیرۆریستییەکان، لێکۆڵینەوە لە گومانلێکراوانی تیرۆر، دابینکردنی زانیاری ھەواڵگری بۆ ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە، دژە سیخوڕی دەرەکی، پاراستنی بەرپرسانی باڵا، پاراستنی ھێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و باڵیۆزخانەی وڵاتان.[٦][٧]
مێژوو
[دەستکاری]لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، شاباک وەک لقێک لە ھێزی بەرگری ئیسرائیل دامەزرا و سەرەتا لەلایەن ئایسێر ھارێل (باوکی ھەواڵگری ئیسرائیل کە دواتر سەرۆکایەتی مۆسادی کرد) سەرۆکایەتی دەکرا. دواتر بەرپرسیارییەتی چالاکییەکانی شاباک لە وەزارەتی بەرگری گواسترایەوە بۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیران. لە کاتی شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، بەرپرسیارییەتی شاباک تەنھا لە کاروباری ئاسایشی ناوخۆ بوو. لە شوباتی ساڵی ١٩٤٩ (ماوەیەکی کەم پێش کۆتایی ھاتنی شەڕ) بەرپرسیارییەتییەکانی درێژکرایەوە بۆ دژە سیخوڕی.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Shin Bet | Israeli agency | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «A little history of Shin Bet». Engelsberg ideas (بە سویدی). لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ www.idf.il https://www.idf.il/en/mini-sites/directorates/military-intelligence-directorate/military-intelligence-directorate/. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «Israeli Intelligence Agencies». irp.fas.org. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Military Intelligence | Israeli intelligence agency | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «UNHCR Web Archive». webarchive.archive.unhcr.org. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Israel's national airline El Al is an intelligence front for the Shin Bet». Mondoweiss (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شاباک تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- Infoboxes without native name language parameter
- Pages using Lang-xx templates
- ئیسرائیل
- ڕێکخراوە ھەواڵگرییەکان
- ڕێکخراوەکان، دامەزرانی ١٩٤٨
- دەزگای ھەواڵگری بەپێی وڵات
- دامەزرانەکانی ١٩٤٩ لە ئیسرائیل