ئەنۆنیمۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئه‌نۆنیمۆسەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئه‌نۆنیمۆس (بێناو)(بە ئینگلیزی: Anonymous) گرووپێکە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، لە ڕووی ھاککردنەوە بە بەھێزترین و بەتواناترین گرووپی ھاک دادەنرێـت. لەم ساڵانەی دواییدا و ئەو کارانەی ئەوان کردوویانە لەوەو پێش نەکراوە و بەھێزترینیشیان ھاککردنی ماڵپەری پلەی ستەیشتن و پنتاگۆنی ئەمریکی بوو، ھەروەھا ھاککردنی ماڵپەری ئێف بی ئای بوو، ئەمە جگە لەوەی سەدان ماڵپەری تری حوکوومییان لە سەرانسەری جیھان ھاک کردووە.ئەنۆنیمۆسەکان داوای شتی وادەکەن کە ئەستەم بێ بۆنمونە داوای ئەوە دەکەن کەلە ئەمازۆن هەمووشت خۆڕایی بێ واتە ئەگەر کەسێ بیەوێ دەتوانێ یەک پاکەتی گەورەی تلیاک بکڕن بەڵام ئەنۆنیمۆسەکان دەڵێن کەسی ئاقڵ تلیاکی ناوێت ه‌. .

ھەڕەشەکردن[دەستکاری]

ئەم گرووپە تا ئێستا چەندەھا ھەڕەشەی لە دام و دەزگاکانی ئەمریکا کردووە، بەتایبەتی دوای پڕۆژە یاسای مافی بڵاوکردنەوە و داخستنی ماڵپەڕی بەناوبانگ مێگا ئەپڵۆد، چەندین ھەڕەشەی لە دەزاگاکانی ئەمریکا کرد، ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکای ھاککرد، لەساڵی ٢٠١١دا گرووپی ناوبراو ھەڕەشەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کرد کە ماڵپەڕی ناوبراو ھاکدەکەن، بەڵام دواتر بەڕێوبەری فەیسبووک ماڕک زوکوربێرک ھەستا بە دانانی پارێزگاری پاراستنی فەیسبووک لە ھاککردن بۆیە ھێرشەکانی گرووپەکەی پووچەڵ کردووە. لە ساڵی ٢٠١٣دا ئەم گروپە چەند هێرشێکی گەورەیان کردە سەر پێگە حوکوومییەکانی ئیسرائیل وە ئەنۆنیمۆس کەسانێکی زیرەکن لەبواری دۆزینەوە هەڵەی سایت و هێرشە ئەلکترۆنیەکان کە بەخێرای ٤٠گێگا بایت هێرش ئەکەن ئەمەش بە گەورەترین هێرشی ئەلکترۆنی دا ئەنرێ لە جیهان.

دروشم[دەستکاری]

گروپی ئه‌نۆنیمۆس ھەر لەسەرەتای دروستبوونیانەوە دروشمێکیان ھەیە. "ئێمە نەناسراوین. ئێمە گرووپین. ئێمە لە کەس نابورین. ئێمە ھەرگیز لەبیرناکەین. پێشبینی ئێمە بکەن" " We are anonymous, We are legion, We do not forgive, we do not forget, expect us"

گرنگترین بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • ھاککرنی ماڵپەڕ پلەی ستەیشتن
  • ھاککرنی ماڵپەڕی پنتاگۆنی ئەمریکی
  • ھاککرنی زۆرینەی دام و دەزگاکانی سووریا لەپاش خۆپشاندان و کاولکارییەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، گرووپەکە ئیمێڵی فەرمی بەشار ئەسەدیان ھاککرد.
  • ھێرشکردنە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
  • هاککردنی کاناڵە ئاسمانیەکانی ئەمریکا وەک (Fox news) لینکی ڤیدیۆ هاککردنی کەناڵی (Fox news)لەپەخشی ڕاستەو خۆ هاککردنی (Fox news)
  • هاککردنی دەزگای (Nasa)

سەرچاوەکان[دەستکاری]