موستەفای دووەم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   موستەفای دووەم
II. Mustafa.jpg
سوڵتان موستەفای دووەم
ناوی سوڵتان سوڵتان موستەفای دووەم
لە دایکبوون ١٦٦٤
مردن ١٧٠٣
پێش خۆی ئەحمەدی دووەم
دوای خۆی ئەحمەدی سێیەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک محەمەدی چوارەم
دایک ئیمەتوڵڵا سوڵتان
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە

موستەفای دووەم کوڕی محەمەدی چوارەم کوری ئیبراهیم لە نێوان ساڵانی ١٦٦٤ تا ١٧٠٣ ژیاوە، بیست و دووەم سوڵتانی عوسمانییە، خۆشنووسێکی بەهرەوەر بوو، حوکمی گرتە دەست لە دوای وەفاتی مامی ئەحمەدی دووەم ساڵی ١٦٩٥ز.

سەرکەوتنی سەربازی بەسەر ڕووسیا و پۆڵەندا[دەستکاری]

خەلیفەی نوێ ئازا و بەهێز بوو تەنها سێ ڕۆژ دوای ئەوەی خەلافەتی گرتە دەست خۆی سەرکردایەتی سوپای وەرگرت، و ئەم ئیشەش زۆر سوودمەند بوو و دیسپلینی سوپای بەرزکردەوە، پشتی بە سوپای قەوقاز بەست بۆ بۆ جەنگی پۆڵەندا و سەرکەوت بەسەریدا لە چەندین شەڕدا هەتا لە پێش بورجی لمبرج وەستا و بەروە پێش چوونی عوسمانییەکان لەو شوێنەدا وەستا، هەروەها هێزەکانی نارد بۆ کۆتایی هێنا بە گەمارۆی سەر شاری ئازوڤ لە لایەن قەیسەڕی ڕووسیاوە.

ناکۆکی سەربازی لەگەڵ ئەورووپا[دەستکاری]

سوپاکانی عوسمانی و نەمساوی بەرەو وڵاتی مەجارستان و ڕۆمانیا ڕۆیشتن، و ناکۆکی زۆر توند بوو لە نێوان دوو دوژمنەکە و عوسمانییەکان سوودیان وەرگرت لە سەرقاڵی نەمسا بە شەری فەڕەنساوە، موسڵمانان قەڵای لبایان فەتح کرد، موستەفای دووەم سەرکەوت بەسەر ژێنەڕاڵ فترانی و بە دیل گرتی لە شەڕی لوجوس، و سوپای نەمساوی توانیان شەڕێک ببنەوە لە نزیک بەلگراد بەڵام ئەمە نەیتوانی بەرەو پێشچوونی عوسمانییەکان بوەستێنێت و کشان بۆ سەرکەوتنێکی تر بەسەر حاکمی ویلایەتی ساکسۆن کە سەرکردایەتی سوپای نەمساوی ئەکرد لە شەری ئولاش.

ئەمیر ئیوجین سافویانی سەرکردایەتی سوپای نەمساوی وەرگرت و کەوتە پلان دانان بۆ ڕێگرتن لە بەرەو پێشچوونی عوسمانییەکان تا توانی لە شەری زینتا بەسەریاندا سەر بکەوێت و سەدڕی ئەعزەم و ژمارەیەکی زۆر لە موسلمانان کوژران، و هەروەها لەم قۆناغەدا بۆسنە و هەرسک داگیرکرا لە لایەن ئیمپڕاتۆڕی نەمسا و ئیوجین بوو بە پاڵەوانێک لە ئەورووپادا، و رووس فرسەتی هێنا بۆ گرتنی بەندەری ئازوڤ.

حەسەن پاشا کوبریللی دانرا بە سەدری ئەعزەم دەستی کرد بە ڕێکخستنەوەی هیزەکان و ئەمیر ئیوجینی ناچارکرد بۆسنە چۆڵ بکات بۆ عوسمانییەکان هەروەک ئەوەی دەریایی عوسمانییەکان سەرکەوت بەسەر بوندقیەدا دوو جار.

ڕێکەوتنێک بەسترا لە نیوان دەوڵەتی عوسمانی و نەمسا و بوندقیە و ڕووسیا و پۆڵەندا بە هەوڵی پاشای فەڕەنسا لویسی چواردەیەم لە سالی ١١١٠ک، و ناونرا بە پەیماننامەی کارلۆفتس، کە تیایدا دەوڵەت زۆر لە شارەکانی لە دەستدا لە بەرژەوەمدی دەوڵەتەکانی تر، کە مەجارستان و هەرێمی ترانسلڤانیای دران بە نەمسا و خەلافەت وازی لە بەندەری ئازوڤ هێنا بۆ ڕووسیا و دلماسیای دا بە بوندقیە و هەرێمی بودولیا گێردرایەوە بۆ پۆڵەندا لەگەڵ خاکێکی فراوان لە ئۆوکرانیای ئێستا، هەروەها نەمسا چووە ئاگربەستەوە لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ.

ئەوی جێگەی سەرنجە لەم ڕێکەوتنەدا هیچ کام لە دەوڵەتەکان جزیەیان نەدا بە دەوڵەتی عوسمانی، کە ئەمەش هەڵوێستی دەوڵەتەکانی ئەورووپا ڕوون دەکاتەوە لە وەستانیان بە یەکەوە لە بەرامبەر دەوڵەتی عوسمانیدا و خۆئامادەکردنیان بۆ دابەشکردنی کە لەو دوا بە کیشەی ڕۆژهەڵاتی ناسراوە.

هاتنە دواوەوەی عوسمانییەکان[دەستکاری]

پەیماننامەی کارلۆفتس یەکیک لە سەرسەختترین پەیماننامەکانە لە مێژووی عوسمانییەکاندا، و دێڕە ڕەشەکانی بە سەرەتای شکانی کشانی ئیسلامی دادەنرێت لە ئەورووپادا و سەرەتای لێک هەڵوەشانی دەوڵەتی عوسمانییە، لەو هۆکارانەی بوونە هۆی کارلۆفتس لاوازبوونی جڵەوگیری ئایینییە لای موسڵمانان و ساردییان بوو لە تیکۆشان و بەردەوام بوونی شۆڕشەکانی ئینکیشاری و بە دوایەکدا هاتنی هەڵمەتە خاچپەرستییەکان و توند بوونیان، ویەکگرتنی هێزە ئەورووپیەکان بوو لە دژی دەوڵەتی عوسمانی، و شەڕ هەڵگیرسا بوو لە سی یان چوار لاوە لە یەک کاتدا.

سەدڕی ئەعزەم هەموو هەوڵێکی دا بۆ ڕێکخستنەوەی بنیاتی دەوڵەت و چاکسازی ناوخۆیی و سەربازی و دارایی هەتا دەستی لە کار کێشایەوە لە ساڵی ١٧٠٣ و ئینکیشاری شۆڕشیان کرد لە دوای، و ڕامی محەمەد پاشا دارنرا کە لەسەر هەمان پەیڕەوی ئەو بەردەوام بوو شۆڕشیان بەسر ئەمیشدا کرد و داوایان لە خەلیفەکرد لایبات خەلیفە داواکەیانی ڕەت کردەوە لەبەرئەوە ئەوان خەلیفەیان لابرد لە سالی ١١١٥ک و ئەحمەدی سێیەمی برایان لە جیگەی دانا و چوار مانگ دواتر سوڵتان موستەفای دووەم کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی سی و نۆ ساڵیدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • میژووی دەولەتی عوسمانی – د. مەحموود فەرید بەگ
  • دەوڵەتی عوسمانی - د. عەلی سەڵابی.