محەممەدی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
   محەممەدی یەکەم
سوڵتان محەممەد چەلەبی
ناوی سوڵتانسوڵتان محەمەدی یەکەم
لە دایکبوون١٣٧٩
شوێنی لە دایکبوونئەدەرنە
مردن١٤٢١
شوێنی مردنئەدەرنە
پێش خۆیبایەزیدی یەکەم (ھەورەبروسکە)
دوای خۆیموڕادی دووەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکبایەزیدی یەکەم
دایکدەولەت خاتوون
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سوڵتان محەمەدی یەکەم یان محەممەد چەلەبی، پینجەم سوڵتانی عوسمانییەکانە، و بە نازناوی چەلەبی ناسراوە. پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی گواستەوە لە بۆرسەوە بۆ ئەدەرنە.

و ھەندێک بە دووەم دامەزرێنەری دەوڵەتی عوسمانی دادەنێن، و سەرگەرم بوو بە کێشە ناوخۆییەکانە و گێڕانەوەی میرنشینەکان و ناکۆکی لەگەڵ براکانیدا لەسەر دەسەڵات، دوای ئەوەی گیرانی سوڵتان بایەزیدی یەکەم لەلایەن تەیموورلەنگەوە و مردنی لە دیلیدا، بوو بووە ھۆی لێکھەڵوەشانی ناوخۆیی دەوڵەتەکە، پێش مردنی موڕادی کوڕی لە جێگەی خۆی دانا.

کورتەی ژیانی[دەستکاری]

سوڵتان محەمەد کوڕی بایەزیدی یەکەم ساڵی ١٣٧٩ز هاتۆتە دنیاوە، و دوای وەفاتی بایەزیدی باوکی دەسەڵاتی گرتە دەست لە ساڵی ١٤١٩ز، وکەسێکی زۆر چالاک و جەسوور بوو خاوەنی جەستەیەکی بەهێز بووە و ڕاهێنانی زۆرانبازی ئەکرد، ولە ماوەی حوکمیدا بەشداری بیست و چوار شەڕی کردوو و چل جار بریندار بووە.

تەیموورلەنگ وڵاتی ئەنادۆڵی بە جێهێشت و شەڕ کەوتەوە لە نێوان کوڕەکانی سوڵتان بایەزیدی یەکەم لەسەر دەسەڵات، و هەر یەکێک لە براکانی محەمەد چەلەبی بانگەشەی ئەوەیان ئەکرد کە شایەنی وەرگرتنی دەسەڵاتن بەڵام دەستی بەسەرداگرتن و لەناوی بردن، و بەو شێوەیە هەموو ئاسیای بچوک یان ئەنادۆڵ کەوتە ژێر دەسەڵاتیەوە.

ئیشەکانی[دەستکاری]

  1. بنیاتنانی هێزێکی دەریایی، و یەکەم کەس بوو دەستی بە ڕێکخستنی سەربازە دەریاییەکان کرد و کەشتی دروستکرد لە ئزمید و گالیبۆلی و هەندێک کەنارەکان وەکو ڕژێمی ئەوروپی.
  2. محەمەد چەلەبی ناسرابوو بە خۆشویستنی بۆ هونەر و زانست.
  3. و یەکەم سوڵتانی عوسمانی بوو کە دیارییەکی ساڵانەی ڕێکخست بینێرێت بۆ دوو حەرەمە پیرۆزەکەی ئیسلام لە عەرەبستانی سەعوودی.
  4. سەرکەوت بەسەر ئەمیری قرماندا و لێی خۆشبوو، جارێکی تر گەڕایەوە بۆ شەر لەگەڵیدا گرتی و لێی خۆشبوویەوە، و هەمان کرداری ئەنجامدا لەگەڵ ئەمیر ئیزمیردا، میهرەبان بوو لەگەڵیان.
  5. ئەمیر مستەفا کوڕی بایەزید دەرکەوت کە برای محەمەد چەلەبی بوو و دیارنەمابوو لە دوای شەڕی ئەنقەرە کە بایەزیدی باوکی تیایدا بە دیل گیرا، و داوای دەسەڵاتی لە براکەی کرد و سوپای بۆ نارد بەڵام تێکشکا و هەڵهات بۆ سالۆنیک، سوڵتان محەمەد داوای کرد بیدەن بە دەستییەوە و ئیمپڕاتۆری قوستەنتینیە ڕازی نەبوو بیدات بە دەستەوە و بەڵام بەڵێنی دا بیهێڵیتەوە لەژێر چاودێرییدا و سوڵتان ڕازی بوو و مووچەیەکی مانگانەی بۆ براکەی بڕیەوە.

شەرەکانی[دەستکاری]

فەرمانڕەوای ئەفلاق دەرچوو لە بازنە گوێڕایەڵی عوسمانییەکان ساڵی ١٤١٦ز، سوڵتان محەمەدی یەکەم لە سەری سوپاکەیدا دەرچوو و بە ڕووباری دانووبدا پەریەوە و میری ئەفلاقی مل کەچ کرد، پاشان سوپای عوسمانی پێشکەوت بۆ ناو مەجەڕ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیگمۆند لە کاروباری ئەفلاقدا، و غەزووی قەڵای سورینی کرد، و دواتر سوڵتان محەمەد گرێبەستی بەست لەگەڵ پاشای مەجەڕدا.

پاشان سوڵتان گەڕایەوە بۆ ئەدەرنە، و دەستی گرت بەسەر شەڕە ناوخۆییەکاندا و لەسەروو هەموویەوە ئاژاوەکەی قازی بەدرەددین، سوڵتان سوپایەکی بۆ نارد و دوای ماوەیەک شەڕ لە نێوان هەردوو لادا، سوپای سوڵتان سەرکەوتن و دوای بەدرەدین کەوتن و گرتیان و کوشتیان لە ساڵی ١٤١٧ز.

ڕووبەری خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی ساڵی ١٤١٣ز دا، ٦٩٤ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو، لەوەش ٣٨٦ هەزار کیلۆمەتری لە ئاسیادا بوو و ٣٧٦ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی لە بەلقاندا بوو. و لە ڕۆژانی مردنی سوڵتاندا ڕووبەری دەوڵەتەکە ٨٧٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو.

ماوەی حوکمەکەی[دەستکاری]

سوڵتان محەمەد چەلەبی کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٨٢٤ک بەرامبەر ٤ی ئایاری ١٤٢١ز، لە شاری ئەدەرنە، و دوای خۆی موڕادی دووەمی کوڕی ڕاسپارد بۆ دەسەڵات گرتنە دەست، کە لەو کاتەدا لە ئاماسیا بوو، و هەواڵی مردنی سوڵتان شاردرایەوە هەتا موڕاد گەیشتە ئەدەرنە چل و یەک ڕۆژ، پاشان سوڵتان محەمەد لە بۆرسە نێژرا.

محەمەدی یەکەم پێنج مناڵی لە دوای خۆی بە جێ هێشت، ئەوانیش ئەمیر موڕاد و ئەمیر موستەفا و ئەمیر ئەحمەد و ئەمیر یوسف و ئەمیر مەحموود بوون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]