سەلیمی سێیەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
   سەلیمی سێیەم
سوڵتان سەلیمی سێیەم
ناوی سوڵتانسوڵتان سەلیمی سێیەم
لە دایکبوون١٧٦١
مردن١٨٠٨
پێش خۆیعەبدول حەمیدی یەکەم
دوای خۆیموستەفای چوارەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکموستەفای سێیەم
دایکمیھڕیشە سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سەلیمی سێیەم کوری موستەفای سێیەم، سالی ١٧٦١ تا ١٨٠٨ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست دوای وەفاتی مامی عەبدول حەمیدی یەکەم ساڵی ١٧٨٩، و شەڕەکان بەردەوام بوون، کات و ھەولەکانی تەرخان کرد بۆ شەڕ، و یەکێک بوو لە ھیمەت بەرز و چاکسازەکانی سەردەمەکەی.

سەرەتای سەردەمەکەی[دەستکاری]

کاتێک سوپای عوسمانی لاواز بوو، سوپای ڕووسی و نەمساوی توانیان دەست بگرن بەسەر ئەفلاق و بەغدان و بساربیا، و نەمسا توانیان سربیا داگیر بکەن بە پایتەختەکەی بەلەگرادەوە، لە ئەنجامی بەردەوام نەبوونی ھاوپەیانی ڕووسی نەمساوی، نەمسا وازی لە سربیا ھینا بۆ دەوڵەتی عوسمانی سالی ١٢٠٥ تا یەک لا بیتەوە بۆ شۆڕشی فەڕەنسی کە خەریکبوو ئەورووپای ئەگرتەوە وردە وردە بە تایبەت دوای دەرکەوتنی ئەستیرەی ناپۆلیۆن بۆناپارت و تێکشکاندنی سوپای ئیتلڵی نەمساوی لە سەر دەستی یەک لە دوای یەک، بەڵام ڕووسیا بەردەوام بوو لە شەر و چەند شاریکی گرت و تاوانێکی گەورەی تیادا ئەنجام دان، ھەریەک لە ئینگلتەرا و ھۆڵەندا و بڕوسیا ھاتنە ناوەوە بۆ ڕێکخستنیان لەبەر بەرژوەندییەکانی خۆیان و ئەو ڕێکەوتنەوەش بە پەیماننامەی یاسی ناسراوە ساڵی ١٣١٤ک، کە تێیدا رووسیا بە تەواوی قرم و ئۆزی و بیسارابیای وەرگرت.

دەولەت پێویستی بە چاکسازی بوو لە ھەموو ڕوویەکەوە بە تایبەت لە ڕووی جەنگییەوە، کە لاوازبوونی دەسەڵاتی ئیستەنبوڵ ھۆکار بوو بۆ ئەوەی ھەندیک لە والیەکان شۆڕش بکەن و ئەو پارەیە نەدەن کە ریکەوتبوون لەسەر بیدەن بە خەزێنەی دەوڵەت.

چاکسازی ناوخۆیی[دەستکاری]

لە دوای ئارامی لە بەرەکانی شەڕدا خەلیفە دەستی کرد بە چاکسازی ناوخۆیی، ھەوڵیاندا بۆ پاککردنەوەی ڕێگە بازرگانییەکان، و قەڵای نوێیان بنیاتنا و چەندین کەشتی جەنگییان دروستکرد لەسەر شێوازی فەڕەنسی و ئینگلیزی، ژمارەیەکی زۆر ئەندازیاری سویدی و فەڕەنسی لێھاتوویان ھێنا بۆ داڕشتنی قاڵبەکانی تۆپخانە، و خەلیفە باڵیۆزی بەردەوامی دانا لە وڵاتە گەورەکانی ئەورووپا، و سەرقاڵبوونی ئەورووپای بە شەری شۆڕشی فەڕەنسیەوە قۆستەوە بۆ نویکردنەوەی دەوڵەت و سوپاکەی، ژمارەیەکی زۆر ئەفسەر و شارەزای فەڕەنسی ھێنا بۆ ڕاھینانی سەربازە عوسمانییەکان، کە ئەمە کاردانەوەیکی سلبی ھەبوو لەلایەن ئینکیشارییەوە.

ئیش کرا لەسەر چاکسازی خوێندنگە دەریایی و تۆپخانەکان، نووسینگەیەک دانرا بۆ خوێندنگەی تۆپخانە نوێتریین نوسراوەکانی لەسەر ھونەرەکانی جەنگ تیا دانرا، ھەروەھا سەلیمی سێیەم پلانی دانا بۆ فراوانکردنی ئاستی خوێندن لە دەولەتدا، چەندیین پەیمانگا و خوێندنگا کرانەوە، و پیاوێکی لێخۆشبوو بوو و لەوانە خۆش دەبوو کە شۆڕشیان ئەکرد لەسەر بابی عالی و لە دژی ستەم بوو ئەگەر تەنانەت لە بەرامبەر نا موسڵمانەکانیش بکرایە.

ھەڵمەتی فەڕەنسی لەسەر میسر[دەستکاری]

سالی ١٧٩٩ فەڕەنسا بە سوپاکەیەوە کە ناپۆلیۆن بۆناپارت سەرکردایەتی ئەکرد چووە میسرەوە بێ ئەوەی شەڕ بەسەر دەوڵەتی عوسمانییدا ڕابگەیەنێت، سوپای فەڕەنسی ھەزاران سەربازی شارەزا و چەندین زانا لە لێکۆڵینەوەی خاکەکانی میسری تیدابوو، ئامانج لەمەش دەستگرتن بوو بەسەر ڕێگەی بازرگانی ئینگلیزی.

ناپلیۆن میسرییەکانی خەڵەتاند بەوەی ئەو ھاوڕێی خەلیفەی عوسمانییە و ھاتووە بۆ دەرکردنی مەمالیکەکان کە خراپەکارییان ئەکرد تیاییدا، و مەمالیکەکان شکستیان خوار لە شەری ئەھرام و نەیانتوانی بەرگری بکەن لە بەرامبەر چەکە فەڕەنسییە نویکاندا، ئەدمیراڵ نیلسۆنی ئینگلیزی ھێرشی کردە سەر کەشتیگەلی فەڕەنسی و نوقمی کرد لە شەری ئەبی قیردا، کە ڕێگەی داخست لە بەردەم بەرەو پێشچوونی ھەلمەتی فەڕەنسی، ھەروەھا ھاتنی زستان و بڵاوبوونەوەی تاعوون، ناپلیۆنی ناچاری وەستان کرد لە بەردەم دیوارەکان عەککادا و گەڕایەوە بۆ میسر، دەوڵەتی عوسمانی ڕێکەوت لەگەل ئینگلتەرا و ڕووسیا بۆ دەرکردنی فەڕەنسا لە میسر، عوسمانییەکان و ھاوپەیمانەکانیان چەند ھەڵمەتیکیان برد کە فەڕەنسییەانیان ناچار کرد بە تەواوی میسر چۆڵ بکەن، ناپلیۆن ناردی بۆ لای خەلافەت لە ڕێگەی سەفیری عوسمانییەوە لە فەڕەنسا داوای گەڕاندنەوەی ھاوسۆزی نیوان دوو وڵاتەکەی کردەوە وەک ئەوەی پێش شەڕ، سولتان سەلیم رازی بوو لەبەرئەوەی ئەوە وەک گرەنتی بوو بۆ نەمانەوەی ھیزەکانی ئینگلتەرا لە میسر و ھەروەھا لەبەر بەھیزی ئەو کاتەی سوپای فەڕەنسی، و دەوڵەتی عوسمانی بەردەوام بوو لە ھینانی ئەفسەر فەڕەنسییەکان بۆ نوێکردنەوەی سوپاکەی، و ھەروەھا فەڕەنسییەکان نوێبوونەوەی تایبەتمەندییە بازرگانییەکانیان بە دەستھینا کە لە دەستیاندا بوو کاتی ھەلمەتی میسر، ھەروەھا بابی عالی ڕێگەی دا بە کەشتییە فەڕەنسییەکان ھاوبەشی بکەن لەگەڵ کەشتییە ڕووسیەکان لە گەڕان بە دەریای ڕەشدا.

کیشەکانی بەلقان[دەستکاری]

ئاژاوەیەکی گەورە ڕوویدا لە سربیا، بە ھۆی ستەمی ئینکیشاری لەسەر خەلکەکەی، سولتان سەلیم پەیمانی بە والی بەلەگرد دا کە ڕووبەڕووی ئینکیشاری بیتەوە و سزای ستەمکارەکان بدات، والی پەنای بردە بەر سەباھی و ئینکیشارییان دەرکرد لە ولات و پاشان سەربازەکانی ئینکیشاری داوای لیخۆشبوونیان کرد لە سوڵتان ئەویش لێیان خۆشبوو و رێگەی دان بگەڕێنەوە بۆ سربیا، بەڵام بە گەڕانەوەیان دەستیان کرد بە ستەم و خراپەکاری ھەتا گەیاندیانە کوشتنی والی بەلەگراد، خەلیفە فەرمانی کرد بە والی بۆسنە تا یارمەتی خەلکەکە بدات دژی ئەم کۆمەڵەیە، ڕێکەوت لەگەل سربییەکان تا بە تەواوی ئینکیشارییان دەرکرد لە سربیا.

لابردنی سوڵتان[دەستکاری]

موفتی دەولەتی عوسمانی کە لە لایەنگرانی چاکسازی بوو وەفاتی کرد یەکێک جێگەی گرتەوە کە بە پێچەوانەوە بوو و دژی ھەموو گۆڕانێک بوو و ڕێکەوت لەگەل ئینکیشارییەکان بۆ لابردنی سولتان سەلیم و ھەموو ئەوانەی کوشت کە لایەنگری ڕژێمە سەربازییە نوێکە بوون، موفتی ڕایگەیاند ھەر خەلیفەیەک دەزگا و رێگەی ڕۆژئاوایی بھێنیتە دەوڵەتەوە بۆ ویلایەت نابێت، سەلیمی سێیەمیان گرت و لایانبرد و موستەفای چوارەمیان لە جێگەی دانا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • میژووی دەوەتی عوسمانی – محەممەد فەرید بەگ