عەبدولحەمیدی دووەم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   عەبدولحەمیدی دووەم
Abdulhamit.jpg
سوڵتان موڕادی یەکەم
Abdul Hameed II Sign.svg
ناوی سوڵتان سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم
لە دایکبوون ١٨٤٢
مردن ١٩١٨
پێش خۆی موڕادى پێنجەم
دوای خۆی محەمەدی پێنجەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک عەبدولمەجیدی یەکەم
دایک تیرموژگان
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە

عەبدولحەمید کوڕى عەبدولمەجیدى یەکەم سوڵتانى سى وچوارەمە لە سوڵتانە عوسمانیەکان، ودواین سوڵتانە کە بەکردار حوکمى کرد بێت، لە دایک بووە لە ٢١ى ئەیلولى ١٨٤٢ز، و حوکمى گرتە دەست ساڵى ١٨٧٦ز، ولە تەختى دەسەڵات دوور کەوتەوە ساڵى ١٩٠٩ز، ولە ژێر نیشتەجێبوونى دیارى کراودا مایەوە تا وەفاتى کرد لە ١٠ى شوباتى ١٩١٨ز.

سوڵتان عەبدولحەمید لە کۆشکى سوڵتانى خوێندویەتى ولەگەڵ تورکیدا زمانى فارسى وعەرەبى وفەڕەنسى خوێندووە وهەروەک مێژوو وئەدەبى خوێندووە وگرنگیەکى زۆرى داوە بە شیعر.

سوڵتان ڕۆحێکى چاکسازى بڵاوکردەوە وپایەى سەدرى ئەعزەمى دا بە مەدحەت پاشا یەکێک لە سەرکردەکانى چاکسازى فەرمانى دەرکردنى دەستورى نوێی دا وئیشى پێ بکرێت، ودەستورەکە وەرگیرابوو لە دەستورى وڵاتە ئەوروپیەکان وەک بەلجیکا وفەڕەنسا وئەوانى تر.

هەندێک ئەیناسن بە (ئولو خاقان) واتە (پاشاى مەزن) ولە ڕۆژئاوا ناسراوە بە (سوڵتانى سور) بە هۆى کوشتارگەى ئەرمەن کە لە سەردەمى دەسەڵاتى ئەودا ڕوویدا.

زۆربەى موسڵمانان بە دوایین خەلیفەى تەواوى موسڵمانانى دادەنێن، کە هیمەتێکى بەرزى هەبوو لە کێشە ئیسلامیەکاندا، وپڕۆژەى سکەى ئاسنى حیجازى لێدا کە مەدینە بە دیمەشقەوە ئەبەستێت وئەیویست ئەو خەتە درێژکاتەوە بۆ هەریەک لە ئەستەنبوڵ و بەغدا.

بەشێک لە نەتەوەى عوسمانى پێشوازى گەڕانەوەى حوکمى دەستوریان کرد دواى دوورخستنەوەى سوڵتان عەبدولحەمید، لە کاتێکا زۆربەى موسڵمانان تا ئێستا ڕێز لەم سوڵتانە ئەنێن کە دەسەڵاتى لە دەست دا لە پێناو خاکى فەلەستیندا کە ڕازى نەبوو بیفرۆشێت بە سەرکردەکانى سەهیۆنیەت.

ژیانى[دەستکاری]

عەبدولحەمیدى دووەم لە دایک بووە لە ٢١ى ئەیلولى ١٨٤٢ز، کوڕى سوڵتان عەبدول مەجیدى یەکەم بوو، ولە تەمەنى ٧ ساڵیدا بووە دایکى کۆچى دوایى کردووە، عەبدول مەجید پەروەردەبوونى دایە دەستى ژنى باوکى کە گرنگى پێدا وخۆشى ئەویست وڕێگەى گەیشتن بە تەختى دەسەڵاتى پێدا لەبەر ئەوە ناسرا بە (سوڵتانى دایکى).

سوڵتان عەبدولحەمید هەردوو زمانى (عەرەبى وفارسى) فێر بوو وکتێبى ئەدەب ودیوانى شیعرى خوێندوە.

عەبدولحەمید ناسرا بوو بە وەرزش کردن وئەسپ سوارى وپارێزگارى کردن لە پەرستنەکان ودروشمە ئیسلامیەکانى ودوورکەوتنەوە لە مادە بێ هۆشکەرەکان وحەز بە تەنیایى کردن. عەبدولحەمید دارتاشێکى لێهاتوو بوو، وشوێنێکى ئیشى بچوکى لە باخچەى کۆشکەکەیدا لە ئەستەنبوڵ، وچەندین ئارەزووى جیاوازى هەبوو لەوانە وێنە گرتن وهەستاوە بە وێنەگرتنى هەموو لایەکى ئەستەنبوڵ ولە ئەلبومێکدا کۆى کردونەتەوە کە لە ١٢ بەرگ پێک هاتووە وئەلبومەکە لە کتێبخانەى کۆنگرێس لە واشنتۆن لە بەشى تورکى هەواڵى جیهاندا پارێزراوە، وهەروەک گرنگى ئەدا بە ئۆپێرا، ونوسینگەیەکى هەبوو بۆ وەرگێڕان و شەش وەرگێڕ ئیشیان تیا ئەکرد وسەرسام بوو بە چیرۆکەکانى شارلۆک هۆڵمز وشاعیر بووە وەک سوڵتانە عوسمانیەکانى تر.

ماوەى دەسەڵاتى[دەستکاری]

سوڵتان عەبدولحەمیدى دووەم خەلافەتى گرتە دەست لە ٣١ى ئابى ١٨٧٦ز، ودەسەڵات لەوپەڕى خراپیدا بوو لەو کاتانە، لە ناوخۆ ودەرەوە، لە هەمان ساڵدا دەوڵەتى عوسمانى کەوتە ئەزمەیەکى ئابوریەوە لە ماوەى حوکمى سوڵتان عەبدول عەزیز کە کۆمەڵەى ئیتیحاد وتەرەقى توانیان لایبدەن لەسەر حوکم ساڵى ١٨٧٦ز بە پیلانێک کە هەندێک لە پیاوەکانى کۆشک ڕێکیان خستبوو، ولە دواى ئەو موڕادى پێنجەم براى عەبدولحەمید دەسەڵاتى گرتە دەست، دواى ماوەیەکى کەم لادرا کە نزیکەى ٣ مانگ و٣ ڕۆژ بوو ماوەکەى، سوڵتان عەبدولحەمید حوکمى گرتە دەست دواى ئەوەى لەگەڵ کۆمەڵەى ئیتیحاد وتەرەقى ڕێکەوت لە پەیڕەوکردنى سیاسەتى عوسمانیە ئازادەکان، ومەدحەت پاشاى نەفى کرد بۆ تائیف.

خراپى بارودۆخى دەرەوە[دەستکاری]

وڵاتەکانى ڕۆژئاوا ڕێکەوتن لەسەر لەناوبردنى دەوڵەتی عوسمانی کە ناویان نا (میراتى پیاوە نەخۆشەکە)، پاشان بەشەکانى دابەش بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا یاخى بوونى بۆسنە وهەرسک ڕوویدا کە سوپاى عوسمانیان شکاند وگەمارۆیان دان لە شاخى ڕەش، وسڕب شەڕیان ڕاگەیاند لە دژى دەوڵەت بە هێزى ڕێکخراو، وتەقینەوەى شەڕى ڕوسى کە ساڵى ١٨٧٧ز دەستى پێکرد، وفشارى دەوڵەتى ڕۆژئاوا مەسیحیەکان لەسەر دەوڵەت بۆ ڕاگەیاندنى دەستور وچاکسازى لە وڵاتدا، لەگەڵ هەڵگیرسانى شۆرش لە بولگاریا بە هاندانى ڕوسیا ونەمسا.

خراپى بارودۆخى ناوخۆ[دەستکاری]

عەبدولحەمید ساڵی ١٩٠٨ز.

خەزێنەى دەوڵەت ئیفلاسى کردبوو وقەرز زۆربوو بەسەریەوە، کە قەرزەکانیان گەیشتبووە نزیکەى ٣٠٠،٠٠٠ ملیۆن لیرەى تورکى، هەروەک دەمارگیرى نەتەوەیى سەرى هەڵدا وبانگەوازە نەتەوەییەکان کە ئامانجێکى سیاسیان هەبوو دەستیان پێکرد، بە هاندانى دەوڵەتە دوژمنکارەکانى ڕۆژئاوا، بە تایبەت ئینگلتەرا، گرنگترین ناوەندى ئەو کۆمەڵانە لە بەیروت و ئەستەنبوڵ بوو، و مەسیحییەت دەورێکى گەورەى بینى لە دامەزراندنى ئەو کۆمەڵانە لە بەیروت، بەڵام کۆمەڵەکانى ئەستەنبوڵ چین وئەندامى جیاوازیان لە خۆ ئەگرت و یەهودى دەورێکى گەورەى هەبوو لە دروست بوونیان لە گرنگترین ئەو کۆمەڵانەش کۆمەڵەى تورکیاى لاوان بوو کە لە پاریس دامەزرا ولقى هەبوو لە بەرلین وئەستەنبوڵ، بەسەرکردایەتى ئەحمەد ڕەزا بەگ، کە کاریگەر بوو بە ئەوروپا وبە بیرۆکەى شۆڕشى فەڕەنسى، وئەم کۆمەڵانە بە دەستى ماسۆنى جیهانى بەڕێوەئەبران، هەر لە کاروبارە ناوخۆ خراپەکان، پیاوانێک بوون کە ڕۆڵێکى ترسناکیان هەبوو لە دەوڵەتدا کە کاریگەر بوون بەو پێشکەوتنەى لە ئەوروپا ڕوویدا بوو، کە دووربوون لە ناسینى ئیسلام، وخەلیفەکانیان تۆمەتبار ئەکرد بە حوکمى تاکە کەسى ودیکتاتۆرى وداواى دانانى دەستوریان ئەکرد بۆ دەولەت لەسەر شێوەى دەستورە ئەوروپیە مەسیحیەکان وئیشکردنیان بە شەریعەتى ئیسلامى ڕەت ئەکردەوە.

چاکسازى دەستورى[دەستکاری]

لە سەردەمى سوڵتان عەبدولحەمید سەعید نورسی زاناى کوردى و یەکێک لە دیارترین سەرکردەى ڕێگە ئاینیەکان وزۆرى تر بانگەوازى چاکسازى دەستور وفێربوونیان کرد، وکردنەوەى زانکۆ لە شارى ڤانى تورکى بۆ ڕاپەڕینى زانستى، وکاتێک سوڵتان عەبدولحەمید ئەم داواکاریانەى ڕەت کردەوە، سەرکردەى ڕێبازە ئاینیەکان پاڵپشتى کۆمەڵەى ئیتیحاد وتەڕەقیان کرد کە داواى چاکسازى سیاسى وکۆمەڵایەتى ئەکرد ودژایەتى سوڵتان عەبدولحەمیدیان ئەکردە وئەو کۆمەڵەیە ساڵى ١٩٠٨ز کودەتایەکیان کرد بەسەر سوڵتان عەبدولحەمید لە ژێر دروشمى (ئازادى، دادپەروەرى، یەکسانى) وکودەتاکارەکان بەڵێنى سنورى جیاکردنەوەیان دا لە ماف وئەرکدا لەسەر بنەماى نەژاد وئایین.

لە گرنگترین ئیشەکانى[دەستکاری]

دەروازەی زانکۆی ئەستەنبوڵ، ساڵی ١٩٠٠ز
وێستگەی حەیدەر پاشا (وێستگەی سەرەکی لەسەر هێڵی سکەی حیجاز

لە ناوەندى ئەم هەموو ئاڕاستە وشەپۆلە جیاوازانەدا سوڵتان عەبدولحەمید حوکمى کرد، ودەستى بە ئیش کرد بە پێی ئەم سیاسەتەى خوارەوە؛

  • هەوڵیدا هەندێک لەوانەى دژایەتى ئەکەن بباتە ڕیزى خۆیەوە، وهەوڵى تەواوى خۆیدا کە دایاننێت لە پایەیەکێدا کە ڕازیان بکات وەک غازى عوسمان پاشا وئەحمەد پاشا موختار.
  • بانگى هەموو موسڵمانانى جیهانى کرد لە ئاسیاى ناوەڕاست ولە هند وچین وناوەڕاستى ئەفریقا وئەوانى تر بۆ یەکڕیزى ئیسلامى، ودروشمە بەناوبانگەکەى بڵاوکردەوە (ئەى موسڵمانانى جیهان یەکگرن)، وخوێندنگەیەکى بۆ بانگەوازکارە موسڵمانەکان بنیاتنا کە دەرچووانى بڵاوبوونەوە بە هەموو لایەکى جیهانى ئیسلامیدا، بەڵام هێزەکانى دەرەوە هەستان بە ڕاپەڕین لەو بانگەوازە ودژایەتى کردنى.
  • زۆر لە زانا وکەسایەتیە موسڵمانەکانى لە خۆى نزیک کردەوە وگوێی لە ڕێنمایى وئامۆژگاریەکانیان گرت.
  • ئیشى کرد لەسەر ڕێکخستنى دادگا وئیشکرن بە پێى شەریعەتى ئیسلامى.
  • هەستا بە چەند چاکسازیەک وەک دەستگرتن بەسەر ڕەشوە وگەندەڵى بەڕێوەبردن.
  • زۆر خوێندنگە وکۆلێژ وخولى زانستى کردەوە، وگرنگى دا بە بنیاتنانى ڕۆشنبیرى هاوڵاتى عوسمانى وڕاهێنانى تا ئامادەبێت بۆ ڕاپەڕاندنى وڵات لە داهاتوو، وزۆربەى ئەو کادێرانەى لە سەردەمى ئەودا فێربوون بەشداریان کرد لە شەڕى جیهانى یەکەم.
  • مامەڵەى لەگەڵ کەمایەتى وڕەگەزە ناتورکیەکاندا ئەکرد بە مامەڵەیەکى تایبەت، تا بیرۆکە دەمارگیریەکان لاواز بکات، وچاوى داخست لە زۆر زەرەر گەیاندنەکانیان وەک ئەو ترسەى کە پیاوەکانى ئەرمەن بڵاویان ئەکردەوە، وەک هەوڵى ئەرمەن لەگەڵ یەهودا بۆ تیرۆرکردنى کاتێک لە نوێى جومعە دەرئەچێت، ئەمەش بۆ ئەوە بوو تا ڕێگە نەدات دەوڵەتە بیانیەکان دەست وەردەنە کاروبارى ناوخۆى دەوڵەتەکەى.
  • گرنگى دا بە ڕاهێنانى سوپا وبەهێزکردنى ناوەندى خەلافەت.
  • گرنگى دا بە قەرزەکانى دەوڵەت وتێکۆشا بۆ کەمکردنەوى.
  • سوور بو لەسەر تەواوکردنەى پڕۆژەى خەتى سکەى ئاسنى حیجاز کە دیمەشق ومەدینە بەیەکەوە ئەبەستێت، کە ئەم پڕۆژەیەى وا ئەبینى کە پەیوەندى نێوان موسڵمانان بەهێز ئەکات، ئەو پەیوەندیەى کە وەک بەردێکى بەهێز هەموو فێڵ وخیانەتەکانى ئینگلیزى لەسەر ئەشکێت، بە پێى بیروڕاى سوڵتان.
  • دەزگایەکى زانیارى دامەزراند وگەشەى پێدا تا بگاتە ئاستى دەزگا فەرەنسى وئینگلیزیەکان.
  • شانۆى کۆشکى ئەستێرە بە فەرمانى ئەو دروستکرا، ودواى چاکسازییە پێویستەکانى و مۆزەخانەکە کرایەوە وەک مۆزەخانەى هونەر وشانۆ.

ڕووداوی ئەرمەن[دەستکاری]

کێشەى کوشتارگەى ئەرمەن لە سەردەمى سوڵتان عەبدولحەمیدى دووەم دەستى پێکرد، ڕوسیا هەستا بە شۆڕش کردن بەو ئەرمەنە ڕوسانەى لەسەر سنورى ڕوسى عوسمانى بوون، ڕوسیا هانى دان وپارە وچەکى پێدان ولە خاکەکانى خۆى ڕاهێنانى پێکردن وکۆمەلەى چەکدارى لێ دروستکردن، وبەڕیتانیا زۆر هاریکارى ئەو ڕێکخراوانەى کرد لەبەر ئەوەى ئەیویست دەوڵەتى عوسمانى تێک بات، هەتا سەرکردەى میسرى (مستەفا کامل) لە کتێبەکەید ئەڵێت، (ئەوانەى لە ئەرمەن مردن لە ڕووداوەکانى ئەرمەندا مردن وەک نێجیرى فێڵى ئینگلیز).

وقبوڵکردنى دەوڵەتی عوسمانی بۆ دامەزراندنى دەوڵەتى ئەرمەنى لە ناوەندەکەیدا (ویلایەتى شەشەم لە ڕۆژهەڵاتى ئەنادۆڵ) ولەو ناوچانەى موسڵمانان زۆربەى دانیشتوانى پێک دەهێنن وەک کردارى خۆکوشتن بوو بۆ دەوڵەتى عوسمانى، ژمارەى ئەرمەن (بە پێى سەرژمێرى بیانى وعوسمانى) لە نێوان ملیۆنێک وسەد هەزار بۆ ملیۆن ونیوێک بوون لە هەموو خاکەکانى دەوڵەتى عوسمانى، لەبەر ئەوە سوڵتان نە گوێیدا بە فشارى دەرەوە ونە بە هەڕەشەکانى ئینگلترا وناردنى کەشتیگەلەکانى جەنق قەلعە، وئەو ڕێکخراوە چەکدارانە هەوڵى کوشتنى سوڵتانیان دا لە ساڵى ١٩٠٥ بەڵام سوڵتان ڕزگارى بوو، وتاوانبارەکە گیرا بەڵام سولتان لێى خۆش بوو.

پەیوەندیەکانى لەگەڵ یەهود[دەستکاری]

سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم

کاتێک یەهود کۆنگرە سەهیۆنیەکەى یەکەمیان بەست لە سویسرا ساڵى ١٨٩٧ز، بە سەرکردایەتى تیۆدۆر هرتزل سەرۆکى کۆمەڵەى سەهیۆنى، ڕێکەوتن لەسەر بنیاتنانى وڵاتێکى نەتەوەیى تا ببێتە بارەگا بۆ نەوەکانى بیروباوەڕەکەیان، وهرتزل سوور بوو لەسەر ئەوەى فەلەستین ئەو وڵاتە بێت، بیرۆکەى سەهیۆنى دروست بوو، وچەندین جار پەیوەندى کرد بە سوڵتان عەبدولحەمیدەوە تا ڕێگە بات بە یەهود بگوێزنەوە بۆ فەلەستین، بەلام سوڵتان ڕەفزى کرد وچەندین سەرکردەیانى ڕاسپارد تا پیى بڵێن بەڵام سوودى نەبوو، تا سەردانى سوڵتانى کرد ودواى پێشەکیەکى خەڵەتێنەرانە، وپێشکەشکردنى پارەیەکى زۆر بۆ خەزێنەى عوسمانى ودیاریەک بۆ سوڵتان کە بڕەکەى پێنج ملیۆن لیرەى ئاڵتون بوو، لەگەڵ هاوپەیمانیەکى سیاسى کە ئەو هەڵمەتانە بوەستێنن کە لە دژى دەستیان پێکرد بوو لە ڕۆژنامەکانى ئەوروپا وئەمەریکا، بەڵام سوڵتان زۆر بە توندى ڕەتى کردەوە ودەورى کردن ووتى (ئەگەر پڕ بە هەموو دنیا ئاڵتونم بدەنێ قبوڵى ناکەم، خاکى فەلەستین موڵکى من نیە، بەڵکو موڵکى نەتەوەى ئیسلامیە، وئەوەى کە موسڵمانان بە خوێنى خۆیان بە دەستیان هێناوە ناتوانرێت بفرۆشرێت، ئەگەر ڕۆژێک ئیمپراتۆریەتەکەم تیا چوو، ئەو کاتە ئەتوانن فەلەستین بێ بەرامبەر وەربگرن)، پاشان بڕیارى قەدەغە کردنى کۆچى یەهودى بۆ فەلەستین دەرکرد.

لەم کاتانە دوژمنەکانى زانیان لە بەرامبەر پیاوێکى بەهێز وخۆڕاگردان، وئاسان نیە بتوانن بیبەنە ڕیزى خۆیانەوە وناتوانن بە پارە بیخەڵەتێنن، وهەتا ئەو لەسەر تەختى دەسەڵات بێت سەهیۆنیەت ناتوانن تەماعى خۆیان لە خاکى فەلەستین بەدەست بهێنن، ودەوڵەتەکانى ئەوروپا ناتوانن تەماعى خۆیان لە دابەشکردنى دەوڵەتى عوسمانى ودەستگرتن بەسەر دەسکەوتەکانیا بە دەست بهێنن، ودەوڵەت بۆ یەهود وئەرمەن ویۆنان دروست بکەن.

لەبەر ئەوە بریاریان دا لە حوکم دوورى بخەنەوەة بۆ ئەمەش پشتیان بەست بەو هێزانەى بەڵێنیان دابوو بە پارچە پارچەکردنى وڵاتى ئیسلامى، کە گرنگترینیان ماسۆنى ودۆنمە وکۆمەڵە نهێنیەکان (ئیتیحاد وتەرەقى)وبانگەوازى نەتەوەیى تورکى (تۆرانى) بوون، ویەهودەکانى دونمە ڕۆلێکى سەرەکیان بینى لە داگیرسانى ئاگرى ئاژاوە لە دژى سوڵتان.

لابردنى و مردنى[دەستکاری]

دوورخرایەوە ولابرا لە پایەکەى لە ساڵى ١٩٠٩ ومحەمەد ڕەشادى براى خرایە جێگەى. سوڵتان عەبدولحەمیدى دووەم کۆچى دوایى کرد لە مەنفا لە ١٠ى شوباتى ساڵى ١٩١٨ز.

لە وتەکانى[دەستکاری]

ئامۆژگارى دکتۆر هرتزل بکەن کە هەنگاوى جدى نەنێت لەو بابەتە، من ناتوانم دەست لە یەک بستى فەلەستین هەڵبگرم، ئەوە موڵکى من نیە، موڵکى هەموو ئوممەى ئیسلامیە، ونەتەوەکەم تێکۆشاون لە پێناو ئەو خاکەدا و بەخوێن ئاویان داوە، با جولەکە پارێزگارى لە مەلایینەکانیان بکەن (مەبەست لە پارە وداهاتى جولەکەیە کە ڕێژەیەکى زۆریان خستبووە بەردەمى سوڵتان عەبدولحەمید)، ئەگەر ڕۆژێک دەوڵەتى خەلافەت پارچە پارچە بوو، ئەو کاتە ئەتوانن فەلەستین ببەن بە بێ نرخ... بەڵام من زیندوو بم ئەوا کارى نەشتەر لە جەستەمدا ئاسانترە لام لەوەى کە ببینم فەلەستین داببڕن لە دەوڵەتى خەلافەت، ئەمەش کارێکە نابێت. من ناتوانم ڕەزامەندى دەرببڕم لەسەر توێکردنى جەستەمان وئێمە لە ژیاندا بین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • الدولة العثمانية وعلاقاتها الخارجية - المكتب الإسلامي - دمشق - 1980م.
  • نظرية الخلافة الإسلامية - د.محمد عمارة - دار الثقافة الجديدة - القاهرة.
  • مذكرات تشرشل - منشورات مكتبة المنار- بغداد.
  • العرب والعثمانيون - د.عبد الكريم رافق - الطبعة الأولى - 1974م.
  • يقظة الإسلام في تركيا - أنور الجندي - دار الأنصار - القاهرة - 1979م.
  • الصهيونية والإسلام - أنور الجندي - دار الأنصار - القاهرة - 1973م.
  • إسرائيل الكبرى - دراسة في الفكر التوسعي الإسرائيلي - منظمة التحرير الفلسطينية - مركز الأبحاث - كتب فلسطينية - بيروت - 1968م.
  • مذكرات مصطفى كمال - بيروت.
  • واقع المسلمين وسبيل النهوض بهم - أبو الأعلى المودودي - مؤسسة الرسالة - 1975م.
  • المذكرات السياسية للسلطان عبد الحميد الثاني - مؤسسة الرسالة - بيروت - 1977م.
  • مذكرات السلطان عبد الحميد الثاني - ترجمة محمد حرب عبد الحميد - دار الأنصار - القاهرة - 1978م.
  • صحوة الرجل المريض أو (السلطان عبد الحميد الثاني ومشروع الجامعة الإسلامية) - رسالة ماجستير في التأريخ الإسلامي من تأليف موفق بني المرجة - 1979م.
  • موقع قصة الإسلام: السلطان عبد الحميد الثاني في الميزان