محەممەدی پێنجەم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   محەممەدی پێنجەم
Kopyası 35-SULTAN REŞAT.jpg
سوڵتان محەمەدی پێنجەم
Tughra of Mehmed V.JPG
ناوی سوڵتان سوڵتان محەمەدی پێنجەم
لە دایکبوون ١٨٤٤
مردن ١٩١٨
پێش خۆی عەبدول حەمیدی دووەم
دوای خۆی محەمەدی شەشەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک عەبدول مەجیدی یەکەم
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە


محەمەد عەلی کوڕی خەلیفە عەبدول مەجیدی یەکەم، ناسراو بە محەمەدی پێنجەم یان محەمەد ڕەشاد، لە ساڵانی ١٨٤٤ تا ١٩١٨ ژیاوە، یەکێکە لە خەلیفەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست دوای لابردنی براکەی عەبدول حەمیدی دووەم ساڵی ١٩٠٩ و تەمەنی ٦٨ ساڵ بوو.

لەم سەردەمەدا دەستور کاراکرایەوە ئیتیحادییەکان سەرکەوتنیکی بەرچاویان بە دەستهێنا لە هەڵبژاردنەکاندا و دەستیان گرت بەسەر دەوڵەتدا چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا لە باش و خراپ.

هەر لەم سەردەمەدا ئیتاڵیا، لیبیای داگیری کرد و وڵاتەکانی بەلقان زۆربەیان سەربەخۆییان ڕاگەیاند، و جەنگی جیهانی یەکەم کەوتەوە و دەوڵەتی عوسمانی چووە پاڵ ئاڵمانیا لەبەرئەوەی هیچ چاوتێبڕینێکی دیاری نەبوو لەسەر دەوڵەت، لە سەرەتادا عوسمانییەکان خۆڕاگرانە وەستان لە بەرەکانی جەنگدا و هێزە فەڕەنسی و ئینگلیزییەکانیان شکاند لە شەڕی گالیبۆلیدا.

پاشان هیزی ئیستیعماری هیندی ئینگلیزی توانیان عێراق بگرن، شۆڕشە عەرەبیەکان هەموو هەوڵەکانی عوسمانییەکانی شکست پێ برد لەبەر سەەرقاڵبوونی زۆربەی سەربازە عوسمانییەکان پێوەی، هەتا دواجار ئاڵمانیا و دەوڵەتی عوسمانی شکان لە شەڕەکەدا، و لە رۆژانی پیش کۆتایی شەڕەکە محەمەدی پێنجەم وەفاتی کرد و محەمەدی شەشەم لە جێگەی دانرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ