سوڵتان عوسمانی دووەم کوڕی ئەحمەد کوڕی محەمەد کوری موڕادی سێیەم، هەستا لە دژی مامەکەی موستەفای یەکەم و لایبرد و حوکمی لێوەرگرت ساڵی ١٦١٨ و خۆی حوکمی گرتە دەست کاتێک لە تەمەنی ١٣ ساڵیدابوو و وڵات لە ژێر مەترسی ناوخۆیی و دەرەکییدا بوو و کارووباری ولات تێک چوو بوو، عوسمانی دووەم لەگەڵ کەمی تەمەنی ویستی چاکسازی ئەنجام بدات و ژیان بگەڕێنێتەوە بۆ دام و دەزگاکانی دەوڵەت بەڵام نەیتوانی ئەوە بکات و رێگەیان گرت، سوپای ئینکیشاری لاواز بوون لە شەڕدا و یاخی ئەبوون و عوسمانی دووەم ویستی دەرسیان دابدات و بە سەربازی نوێی ڕاهێنراو جێگەیان بگرێتەوە لەبەرئەوە سوپای ئینکیشاری شۆڕشیان لێکرد و کوشتیان لە ٢٠ی ئایاری ١٦٢٢ز.