سەلیمی دووەم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   سەلیمی دووەم
II. Selim Han.jpg
سوڵتان سەلیمی دووەم
Tughra of Selim II.JPG
ناوی سوڵتان سوڵتان سەلیمی دووەم
لە دایکبوون ١٥٢٤
مردن ١٥٧٤
پێش خۆی سوڵتان سولەیمان قانونی
دوای خۆی موڕادی سێیەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک سوڵتان سولەیمان قانونی
دایک خەرم سوڵتان
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە

سەلیمی دووەم کوڕی سوڵتان سولەیمان قانونی ساڵی ١٥٢٤-١٥٧٤ز، خەلیفەی عوسمانی یانزەیەم بووە، دایکی خەرم سوڵتان یان ڕۆکسەلانی ڕووسی کە ڕووسییەکی موسڵمان بوو کە هەستا بە چەندین فرت و فێڵ بۆ کۆتایی هێنان بە کوڕە گەورەترەکانی تری سولەیمان قانوونی تاکو ڕێگە بکاتەوە بۆ کوڕەکەی دەسەڵات وەربگرێت، و ساڵی وەرگرتنی دەسەڵاتی ١٥٦٦ز بوو.

فەتحەکانی سەردەمی[دەستکاری]

سەدری ئەعزەم محەمەد پاشا سەقڵڵی مردنی قانوونی شاردەوە لە ترسی شۆڕشی ئینکیشارییەکان هەتا سەلیمی دووەم دەسەڵات وەردەگرێت، لاواز بوو لە توانایدا نەبوو فەتحەکانی باوکی و ڕێکخستنە ناوخۆییەکان بپارێزێت، زۆربەی دەسەڵاتەکەی دا بە وەزیرەکانی، و کاتێک ڕێگەی گرت لە بەخشینی بەخششەکان بە سەربازەکان یاخی بوون و گوێڕایەڵی سەرکردەکانیان نەئەکرد تا ناچاریانکرد بەخششیان بداتێ، هەندێک وایدەبینن ئەگەر شان و شکۆی پیشتری دەوڵەتەکە و هێزی وەزیر محەمەد پاشا سەقڵی نەبووایە دەوڵەتەکە بە یەکجار ئەڕووخا، و ڕێکەوتنێکی بەست لەگەڵ نەمسا کە تیایدا دانی بە موڵکەکانی نا لە مەجەڕدا لە بەرامبەر جزیەی ساڵانەدا.

پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەڕەنسا[دەستکاری]

ڕێکەوتنەکانی نوێ کردەوە لەگەڵ فەڕەنسا و پۆلەندا و و لەگەڵ فەڕەنسادا ڕێکەوت لە دانانی هێنری دی فالوا برای پاشای فەڕەنسا شارلزی نۆیەم وەک پاشای شانشینی پۆڵەندە، و ئەو وڵاتە لە ژێر ڕاسپاردەی دەوڵەتی عوسمانیدا بوو تا سەردەمی سولتان موڕادی سێیەم کە داینا لە ژێر ڕاسپاردەی فەڕمی والی بەغداندا، فەڕەنسا بازرگانی لە دەریای ناوەڕاست دەست پێکرد و نێرراوە مەسیحییە کاسۆلیکییەکانی ئەنارد بۆ لایەنگرانی لە دەوڵەتی عوسمانیدا بە تایبەت لە شام، بەمەش ئیشکردن لە ناوەوە لە دژی عوسمانییەکان دەستی پێکرد و پەروەردەی مەسیحییەکانیان کرد لە پەیوەندیکردنیان بە فەرەنساوە، و فەڕەنسییەکان چاوتێبڕینی خۆیان لە باکووری ئەفریقادا دەرخست بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامەکانی شەڕی لیبانتۆ، کاتێک داوایەکیان پێشکەش بە سوڵتانی عوسمانی کرد کە ڕێگە بدات بە فەرەنسا دەست بگرێت بەسەر جەزائیردا بە بیانووی پاراستنی ئیسلام و موسڵمانان لەبەرامبەر بڕێک پارەدا، خەلیفە ئەوەی ڕەتکردەوە و دواتر ڕازی بوو بەوەی تایبەتمەندی بازرگانیان بداتێ دوای سووربونێکی زۆر.

ئیشە جەنگییەکان[دەستکاری]

محەمەد پاشا سەقڵی هەڵمەتێکی سەربازی ئامادە ئەکرد بۆ فەتحی ئەستراخان کە لە ژێر دەستی ڕووسیەکاندا بوو و هەڵئەسان بە گرتنی ڕێگە بازرگانیەکان و حەج لەسەر خەڵکی خواڕزم و سەمەرقەند و بوخاری و ناوچەکانی دەوروپشتیان، و پلانی عوسمانییەکان کردنی ئەستراخان بوو بە بنکەیەکی سەربازی بۆ پاراستن لە ڕووس و ویستە فراوانخوازییەکانیان بوەستێنن، ئیشەکە لە زستاندا وەستا بەڵام بە گشتی هەڵەمەتەکە سنورێکی بۆ بەرەوپێشچوونی ڕووس دانا بە شێوەیەکی کاتی.

لە هەوڵێکدا بۆ گێڕانەوەی ئەندەلووس چەک وپ ێداویستی شەڕ نێردرا و بە نهێنی پەیوەندییان پێوەکرا لەلایەن ئولوج علی پاشاوە لە جەزائیر بە سوود وەرگرتن لەوەی ئیسپان سەرگەرمی شەڕبوون لە هۆڵەندا، و ئاشکرابوونی یەکێک لە پیاوە ئەندولسییەکان، ئیسپانی وریا کردەوە و ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئولوج عەلی پاشا بوونەوە، و ئەوەی ناکۆکییەکانی زیاد کرد نوقم بوونی ٣٢ کەشتی جەزائیری بوو لە دەریای ناوەڕاستدا.

شەڕی لیپانتۆ[دەستکاری]

وێنەی شەڕی لیپانتۆ، ساڵی ١٥٧١ز

لەم سەردەمەدا فەتحی قوبرس کرا کە ئەو کاتە سەر بە بوندقیە بوو، هەروەها دەریاییە عوسمانییەکان غەزووی دوورگەی کریت و زەنتە و ئەوانی تریان کرد، خەڵکی بوندقیە ترسان لە لەدەستدانی خاکەکانی ئیتالیا و دەسەڵاتی بوندقیە، پاپا هاوپەیمانی بەست لە نێوان ئیسپانیا و بوندوقیە و جەنوا و قەشەکانی دوورگەی ماڵتا، کەشتیگەلێکیان لە ٣٢ کەشتی پیکەوەنا و هێرشیان کردە سەر عوسمانییەکان کە ڕووبەڕووی ئەم هاوپەیمانییە بوونەوە بە ٣٠٠ کەشتی، بەڵام عوسمانییەکان لە یەکیک لە دوورگەکاندا شکان و ژمارەیەک لە گەورە دەریایی موسڵمانان بە دیل گیران و کوژران، و ئەم ڕووداوە خاڵی گۆڕان و گەشبینی ئەورووپیەکان بوو لە کاتێکدا کەشتیگەلی عوسمانییەکان بەوە ناوی هەبوو کە هەرگیز تێک ناشکێت.

لەلای عوسمانییەکانەوە ئولوج عەلی پاشا توانی دەستبگرێت بەسەر کەشتییەکانی قەشەی ماڵتادا و ژمارەیەکی زۆری ئەو کەشتیانەی لەگەڵی بوون پاراستی، پاشان محەمەد سەقڵی پاشا دەستی کرد بە بنیاتنانەوەی کەشتیگەل بە هەموو هێز و هیممەتێکیەوە، و سوڵتان سەلیمی دووەم بەشێک لە کۆشکەکەی خۆی پێ بەخشین تا کەشتییەکەی تیا بنیات بنێنەوە و لە پارەی تایبەتی خۆی پێیدان و پارەیان لە خەڵک کۆنەکردەوە بۆی و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ٢٥٠ کەشتییان بنیات نایەوە، و ئەم هەواڵەش بوندقیەی وا لێکرد کە ڕازی بێت بە دانی باجێکی شەڕ بۆ خەلافەتی عوسمانی کە بڕەکەی ٣٠٠ هەزار دوکا بوو و هەروەها وازی لە دوورگەی قوبرس هێنا بۆی بە هۆی ئەو ناکۆکیانەی لە نیوان سەرکردەکانی هاوپەیمانییکەدا دروستبوو دوای سەرکەوتنیان و بوو بە هۆی جیابوونەوەیان.

لە ئەنجامەکانی شەڕی لیبانۆ واز هێنانی عوسمانییەکان بوو لە گێڕانەوەی ئەندەلوس و هەروەها ژمارەیەک لە شارەزا دەریاییەکانیان لە دستدا کە لەوە دوا جێگرتنەوەیان قورس بوو.

فەتحی تونس و یەمەن[دەستکاری]

خەلیفە فەرمانی کرد بە ڕزگارکردنی توونس کە ئیسپان داگیریان کردبوو ساڵی ٩٨٠ک، وەزیری جەنگی سینان پاشا بە سوپاکەیەوە و لەگەڵ ژمارەیەک لە دەریاییە عوسمانییەکان چوو بۆ فریاکەوتنی خەڵکی توونس و گەمارۆی ئیسپانیان دا تا ناچاریان کرد بکشێتەوە بۆ قەڵایەک بە ناوی بستیۆن، و زۆر بە توندی گەمارۆی قەڵاکەیان دا تا فەتحیان کرد.

سەدڕی ئەعزەم محەمەد سەقڵی پاشا سوپایەکی گەورەی نارد بۆ یەمەن بۆ وەڵامدانەوەی شۆڕشەکەی ئەوێ و وەزیری جەنگ سینان پاشا و والی میسر یارمەتییان دا و دەستیان گرت بەسەر شۆڕشەکەدا ساڵی ٩٧٦ک، یەمەن گرنگ بوو بۆ خەلافەت لەبەرئەوەی وەک بەربەستێک بوو لە بەردەم بەرو پێشچوونی پورتوگالییەکان بۆ حیجاز و بنکەیەک بوو بۆ لێدانی پورتوگالییەکان لە دەریای سوور و ئۆقیانووسی هیندییدا.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

مێژوونووسە ڕۆژئاواییەکان ئەڵێن هۆکاری مردنی سەلیمی دووەم ڕۆچوونی بووە لە خواردنەوەی مەییدا، لە کاتێکدا مێژوونوسە موسڵمانەکان ئەڵێن هۆکاری مردنی هەڵکەوتنی قاچی بووە لە حەمامدا و کەوتنێکی بەهێز کەوتووە و نەخۆش کەوتووە چەند ڕۆژیک پێی و پاشان وەفاتی کردووە ساڵی ١٥٧٤ز.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • کتێبی دەوڵەتی عوسمانی - محەمەد فەرید بەگ
  • دەوڵەتی عوسمانی - د.عەلی محەمەد سەڵابی