ئیبراھیمی یەکەم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   ئیبراھیمی یەکەم
Ibrahim I.jpg
سوڵتان ئیبراهیمی یەکەم
Tughra of Ibrahim.JPG
ناوی سوڵتان سوڵتان ئیبراهیمی یەکەم
لە دایکبوون ١٦١٥
مردن ١٦٤٨
پێش خۆی موڕادی چوارەم
دوای خۆی محەمەدی چوارەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک ئەحمەدی یەکەم
دایک خەدیجە تاریخان سوڵتان
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە

ئیبراهیمی یەکەم، نۆزدەیەم خەلیفەی عوسمانی بوو و حوکمی گرتە دەست لە دوای وەفاتی موڕادی چوارەمی برای لە ساڵی ١٦٤٠دا و کاتێک لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بوو، لە ماوەی حوکمی براکانی عوسمانی دووەم و موڕادی چوارەمدا دوور بوو لە هەر کاروبارێک، و کوژرانی چوار براکەی بینی، و چاوەڕێی هەمان چارەنووسی ئەکرد، ئەمەش وایلێکردبوو توڕە بێت و خۆنەگرێت لەسەر هیچ شتێک، لەسەرەتادا ویستی وەک براکەی موڕادی چوارەم بێت، بەڵام سیفەتەکانی ئەوی نەبوو، کارووباری دەوڵەت تێک چوو، لابردن یان کوشتنی سەدڕی ئەعزەمەکان ڕوویدا، بەڵام لەبەرئەوەی دەوڵەت شان و شکۆکەی بۆ گەڕایەوە لە سەردەمی مورادی چوارەمدا، کەمی تواناکانی سوڵتان ئیبراهیم کاریگەری زۆری نەبوو لەسەر دەوڵەت.

دانانی سولتان[دەستکاری]

سوڵتان موڕادی چوارەم وەفاتی کرد و مناڵی لە پاش بە جێ نەما، ویلایەت گوێزرایەوە بۆ ئیبراهیم کە ئەو کاتە بەند کرابوو، کاتێک چوونە لای بۆئەوەی پیرۆزبایی لێبکەن، وا گومانی برد کە ئەمە فێڵێکە لەلایەن براکەیەوە لێی ئەکرێت بۆ تاقیکردنەوەی دلسۆزییەکەی، لەبەرئەوە ڕەتی کردەوە و پێی ووتن ئەو بەندیخانە بە باشتر ئەزانێن و باوەڕی پێ نەکردن تا دایکی چوو بۆ لای و تەرمەکەی سوڵتان موڕادی لەگەڵدا بوو، پاشان باوەڕی کرد و ڕازی بوو خەلافەت بگرێتە دەست، شمشێرەکەی سوڵتان عوسمانی یەکەمی هەڵگرت لە مزگەوتی ئەبوئەیووبی ئەنساڕی، ووتاری دا و ووتی؛ سوپاس بۆ تۆ خوایە کە بەندەیەکی لاوازی وەک منت بە شایستەی ئەم پایە دانا، خوایە حاڵی نەتەوەکەم باش و چاک بکە لە ماوەی حوکممدا.

سیاسەتی ناوخۆ[دەستکاری]

ئەوەی کە دەچێتە پاڵ لاوازی سوڵتان ئەوەبوو کە ژنەکانی کۆشکی دەسەڵات دەستیان وەردایە کارووباری دەوڵەت، و کاریگەرییان زۆر زۆربوو، سەدڕی ئەعزەم قەرە موستەفا پاشا توانی بە روویاندا بوەستێت و زۆر بە توندی ڕێگە لە گەندەڵەکان بگرێت.

سوڵتان موڕادی چوارەم زۆر چاکسازی ناوخۆیی کردبوو وەک بە گژداچوونی گەندەڵی و نوێکردنەوەی سوپا و ڕاهێنانی ئینکیشاری، کە ئەمەش وایکرد خەلیفەی نوێ ڕوو بکاتە ڕژێمی ئابووری و ڕێکخستنەوەی.

یاخی بوونی ئینکیشاری[دەستکاری]

بارودۆخی دەوڵەت بەرەو خراپی ڕۆیشت، داراییەکەی تێکچوو، ئینکیشاری دەستیان کرد بە دەستیوەردان لە کارووباری دەوڵەتدا، سوڵتان ئیبراهیم هەوڵیدا دەست بەسەر ئاژاوەکەدا بگرێت، و کۆتایی بەسەرکردەکانی ئینکیشارییەکان بهێنێت کە لە جیاتی ئەرکی خۆیان کە پاراستنی دەوڵەت بوو دەستیان کرد بە تاڵانکردن و ێران کردن.

کاتیک سەرکردە ئینکیشارییەکان بەمەیان زانی، سوڵتانیان لابرد، و شۆڕشیان راگەیاند، هەندێک لە زانا ئایینییەکان یارمەتیان دان و دایکی سوڵتان کوسم لە پشتی شۆڕشەکەوە بوو، و هەموو ڕێکەوتن لەسەر لابردنی ئیبراهیم و محەمەدی چوارەمییان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بوو، ئەم شۆڕشەش لە ٨ی ئابی ١٦٤٨ دابوو، دە ڕۆژ دوای لابردنی سوڵتان ئیبراهیم بڕیاری کوشتنیان دا، لەگەل ئەوەی زۆر لە پیاوەکانی دەوڵەت داوای گەڕاندنەوەیان ئەکرد، بەڵام سوڵتان خنکێنرا لە تەمەنی سی و سێ ساڵیدا و نێژرا لە مزگەوتی ئایا سۆفیا لە تەنیشتی مامی موستەفای یەکەم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ