ئەحمەدی سێیەم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   ئەحمەدی سێیەم
III. Ahmet.jpg
سوڵتان ئەحمەدی سێیەم
Tughra of Ahmed III.JPG
ناوی سوڵتان سوڵتان ئەحمەدی سێیەم
لە دایکبوون ١٦٧٣
مردن ١٧٣٦
پێش خۆی موستەفای دووەم
دوای خۆی مەحموودی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک محەمەدی چوارەم
دایک ئیمەتوڵڵا سوڵتان
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە

ئەحمەدی سێیەم کوری خەلیفە محەمەد کوری ئیبراهیم لە نێوان ساڵانی ١٦٧٣ تا ١٧٣٦ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، خەلافەتی گرتە دەست سالی ١٧٠٣ لە تەمەنی سی و دوو ساڵیدا، و لە سەرەتای دەسەڵاتی بەخششی زۆردا بە ئینکیشاری و لەگەل ڕاکانیاندا بوو تا توانی تۆڵە لە سەرکردەکانیان بسێنێت، وەزیرەکانی دەرکیان بە چاکسازییەکانی بوتڕسی گەورەی پاشای ڕووسیا و پلانە فراوانخوازییەکەی نەکرد لەسەر حسابی شانشینی سوید و پۆڵەندا و دەوڵەتی عوسمانی.

پەیوەندی لەگەڵ سوید و ڕووسیا[دەستکاری]

پاشای سویدی شرلی دوانزەیەم ڕووبەڕووی شکانێکی سەخت بوویەوە لەسەر دەستی سەربازە ڕووسیەکان و ناچاربوو پەنابەریتە بەر شاری بەندەری عوسمانی، و دەستی گرت بە هاندانی سولتان بۆ جەنگان لە دژی ڕووسیا، بەلام وەزیرەکانی ئەحمەدی سییەم دەرکیان بە پلانە فراوانخوازییەکەی ڕووس نەکرد.

ماوەیەک دوای ئەوەی بەڵتە جی محەمەد پاشا کارووباری وەزارەتی گرتە دەست، و حەزی بە شەڕ بوو لەگەڵ ڕووس، و شەڕی ڕاگەیاند بە سەریاندا و خۆی سەرکردایەتی سوپای کرد، و نزیکەی ١٠٠ هەزار جەنگاوەری لەگەڵ بوو، دوای چەند پێک هەڵپژانیک توانی گەمارۆی سوپای ڕووسی بدات کە بوتڕسی گەورە سەرکردایەتی ئەکرد، و ڕێکەوتنی فلکزانیان ئەنجامدا کە تیایدا ڕووسیا وازی لە چەند خاکێک هێنا بۆ عوسمانییەکان، ووتیان کاترینا کە دواتر بوو بە هاوسەری بوتڕسی گەورە ڕەشوەی داوە بە بەڵتەجی تا گەمارۆ لابدات لەسەریان، ئەم هەواڵە بڵاوبوویەوە کەوای لە خەلیفە کرد بەڵتەجی لاببات و یوسف پاشای لە جێگەی دانا، کە حەزی بە ئاشتی ئەکرد و رێکەوتنێکی تری بەست لەگەڵ ڕووسیا بە دەست تیوەردانی بەریتانیا و هۆڵەندا کە بازرگانییەکەیان زەرەری هێنابوو بە هۆی شەری رووسی عوسمانییەوە، و ئەو رێکەوتنە بە رێکەوتنی ئەدەرنە ناسراوە و تیایدا ڕووسیا وازی لە هەموو خاکەکانی هێنا لەسەر دەریای ڕەش لە بەرامبەر لابردنی ئەو جزیە ساڵانەی بە بەرپرسەکانی قڕمی ئەدا تا هێرش نەکەنە سەر کاروانە بازرگانییەکانی.

شەر لەگەڵ نەمسا و بوندقیە[دەستکاری]

عوسمانییەکان ویستیان نیمچەدوورگەی مۆرە (یۆنان) بگەڕێننەوە، و شەڕ کەوتەوە لە نیوان عوسمانییەکان و بوندقیەدا، و کۆتایی هات بەوەی عوسمانییەکان زۆربەیان گرت، بەڵام زۆری نەبرد کە بوندقی هانایان بردە بەر ئیمپڕاتۆڕی نەمسا و سەرکدرە ناودارەکەی ئەو کاتەیان ئیوجین سافویانی.

شەڕ کەوتەوە لە نێوان عوسمانییەکان و نەمسادا کە نەمسا سەرکەوت، و پەیماننامەی بسارۆفتس بەسترا و زۆر لە ناوچەکانیان دا بە نەمسا وەک شاری بەلەگراد و بەشێکی گەورەی سربیا و پاشماوەی دوورگەی مۆرە بۆ عوسمانییەکان و بوندقیە کەنارەکانی دلماسیایان بە دەستهێنا، و هەروەها دەوڵەتی عوسمانی لەو ڕێکەوتنەدا ڕیکەوت لەگەڵ ڕووسیادا بەوەی کە سنورێک بۆ دەسەڵاتی پاشای پۆڵەندا دابنێن، و مەبەستی قەیسەری ڕووس لەم بەندە دۆزینەوەی دوژمنکارییەک بوو لە نێوان پۆڵەندی و عوسمانییەکان لە هەوڵەکانیدا بۆ فروانخوازی لەسەر حسابی پۆڵەندا و سوید و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی.

عوسمانییەکان کاتێکی نەگونجاویان هەڵبژارد بۆ چوونە ناو ئەم شەڕەوە لەبەرئەوەی نەمسا سەرقاڵی هیچ شەڕێک نەبوو لەگەڵ فەڕەنسا و ئەیتوانی هەموو سوپاکانی بهێنێت بۆ ئەم شەڕە و زانستی سەربازی عوسمانی لاوزابوو بوو بە بەراورد بە نەمسا.

چاکسازییەکانی[دەستکاری]

سەرکەوتنی ئەزمونی سەربازی ڕووسی بوو بوو بە تەوەری گفتوگۆ لە کۆڕی گەورە وەزیرەکانی عوسمانییەکاندا، و ئەیانویست ئەو ئەزموونە بگوێزنەوە بۆ دەوڵەت و خەلیفە خۆی کاریگەر بوو بەم باسە، و ئەم رووداوە سەرەتای ئەو گۆڕانە ڕۆژئاواییە بوو کە لە دەوڵەتدا ڕوویدا دواتر و ناکۆکی بانگەوازکارەکانی بە ڕۆژئاوایی کردن و پارێزگارەکان دەستی پێکرد.

داماد ئیبراهیم پاشا هەستا بە لێکۆڵینەوە لە پێشکەوتنی ڕۆژئاوایی، و باڵیۆزە عوسمانییەکانیان نارد بۆ ڕۆژئاوا بە تایبەت نەمسا و فەڕەنسا، و ئەرکەکەیان تەنها باڵیۆزی سیاسی نەبوو بەڵکو بۆ ناسینی ڕێگە سەربازییە نوێکان و سیاسەتی ئەورووپی و کارگە و بەدەستهاتووە شارستانییەکان بوو، و لەو عادەتە کۆمەڵایەتییە نویێانەی کە دەولەتی گرتەوە ئەوەبوو کە دەوڵەمەندەکان و خەلیفە هەستان بە بنیاتنانی کۆشک و زیادەڕۆیی کردن لە پارەدا و دروستکردنی باخچە وەک ئەورووپا.

لە سەردەمی خەلیفە ئەحمەدی سێیەم چاپەمەنی و یەکەم ناوەندی چاپ هاتە ئیستەنبوڵەوە، هەروەک ئەوەی بزوتنەوەی وەرگێڕانی کتێبەکان بۆ تورکی چالاک بوو.

هاتن بەرەو ڕۆژهەڵات[دەستکاری]

عوسمانییەکان ویستیان قەرەبووی ئەوە بکەنەوە کە لە ئەورووپادا لە دەستیانداوە، ڕوویان کردە ڕۆژهەڵات بەرەو وڵاتی فارس، ئەرمینیایان گرت و کەرەج و ئەوانی تر و سوودیان لە ناکۆکی ڕیزە ئێرانییەکان وەرگرت، و لەبەرئەوەی سوڵتان ئەیویست ئاشتی بخاتە نێوان هەردوو لاوە، ئینکیشاری ئەیانویست شەر بەردەوام بێت، شۆڕشیان کرد و ئەم رووداوانە بە لابردنی ئەحمەدی سێیەم کۆتایی هات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • میژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ
  • دەوڵەتی عوسمانی – د. عەلی سەلابی
  • دەوڵەتی عوسمانی خوێندنەوەیەکی نوێ – د. قەیس عەزاوی.