محەممەدی شەشەم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   محەممەدی شەشەم
Mehmet VI Vahidettin.jpg
سوڵتان محەمەدی شەشەم
Tughra of Mehmed VI.JPG
ناوی سوڵتان سوڵتان محەمەدی شەشەم
لە دایکبوون ١٨٦١
مردن ١٩٢٦
پێش خۆی محەمەدی پێنجەم
دوای خۆی عەبدول مەجیدی دووەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک عەبدول مەجیدی یەکەم
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە

وەحیدەددین محەمەد کوڕی خەلیفە عەبدول مەجید، یەکێکە لە خەلیفە عوسمانییەکان، لە نێوان ساڵانی ١٨٦١ تا ١٩٢٦ ژیاوە، و حوکمی دەوڵەتی عوسمانی کردووە لە ٤ی تەمموزی ١٩١٨ تا ١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢، لە دوای وەفاتی براکەی محەمەدی پێنجەم ڕەشاد.

چەند مانگێک دوای ئەوەی دەسەڵاتی وەرگرت تێکشکا لە شەڕا و دوژمنەکانی زۆربەی وڵاتەکەیان داگیرکرد بێجگە لە چەند ناوچەیەک، ساڵی ١٩١٩ ئەتاتورکی ڕاسپارد تا هەستیت بە گەڕان بەسەر سوپاکانی ئەنادۆڵ، بەڵام ئەتاتورک لە ئەنادۆڵ یاخیبوونی ڕاگەیاند و سوپای بەرگری پێکەوەنا و وەحیدەددین رێکەوت لەگەل داگیرکەرەکان و سوپای خەلیفەیان پێک هینا بەڵم ێکشکا لە بەرامبەر سوپای بەرگرییدا ساڵی ١٩٢٠ و زۆربەی تاکەکانی چوونە ڕیزی ئەتاتورکەوە و شەڕ بەردەوام بوو لە دژی هاوپەیمانە ئەورووپیەکان و سەرکەوتن و کۆتایی هات بە ڕزگارکردنی تورکیا، وەحیدەددین ئیستەنبوڵی بە جێ هێشت تا ئەوەی ماوە لە ژیانی ل ریفییرای ئیتاڵی بیباتە سەر، و وەفاتی کرد لە شاری سان مارینۆ لە ١٦ی ئایاری ١٩٢٦.