محەممەدی چوارەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
   محەممەدی چوارەم
سوڵتان محەمەدی چوارەم
ناوی سوڵتانسوڵتان محەمەدی چوارەم
لە دایکبوون١٦٤٢
مردن١٦٩٣
پێش خۆیئیبراھیمی یەکەم
دوای خۆیسولەیمانی دووەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکئیبراھیمی یەکەم
دایکخەدیجە تورھان سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سوڵتان محەمەدی چوارەم، کاتێک دانرا لەسەر عەرشی دەوڵەتی عوسمانی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بوو، لە سالی ١٦٤٨ی ز. لەدایک بوو، کوڕی سوڵتان ئیبراھیمی یەکەم بوو و دوای تێکچوونی کاروباری دەوڵەت و دەستتێوەردانی سەربازەکانی ئینکیشاری لە کاروباری دەوڵەتدا و بڵاوبوونەوەی ئاژاوە، سوڵتان ئیبراھیم ھەوڵی دا کاروبارەکان بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی، بەڵام سەرکەتوو نەبوو. ئینکیشارییەکان پێشی کەوتن و لایانبرد و کوشتیان و محەممەدی کوڕیان لە جێگەی دانا.

دانانی محەمەدی چوارەم[دەستکاری]

سوڵتان محەمەدی چوارەم لە سالی ١٦٤٨ دەسەڵاتی گرتە دەست کاتێک لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بوو لەبەر ئەوە داپیرەی «ماھپەیکەر کۆسەم سوڵتان» بە نازناوی والیدەی موعەزەمە (دایکی گەورە) دووبارە لە جیاتیی ئەو سەڵتەنەتی وەرگرت و ماوەی جێگیرییەکەشی سێ ساڵی خایاند، کاروباری دەوڵەت تەواو بەرەو خراپی چوو و ئینکیشارییەکان دەستیان گرتبوو بەسەر دەوڵەتدا.

دواتر لە ساڵی ١٦٥١، ماھپەیکەر کۆسەم سوڵتان بە فەرمانی تورھان سوڵتان بە قژی خۆی خنکێندرا و بوو بە یەکەم دایکە سوڵتانی کوژراو لەبەر ئەوەی لای خەڵکی زۆر خۆشەویست و خێرکەر و مرۆڤدۆست بوو؛ لە پاش مردنی ناسناوی «والیدەی شەھیدە» دایکی شەھید و «والیدەی مەقتولە» دایکی کوژراوی پێ بەخشرا. محەمەدی چوارەم لە تەمەنێکدا نەبوو کە بتوانێت ڕاستەوخۆ جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست، لەبەر ئەوە دایکی خەدیجە تورھان لە جیاتیی ئەو دەسەڵاتی وەرگرت. ئەو گەنجێکی تەمەن بیست و چوار ساڵ بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھۆشمەند و وریا بوو، پێداگر بوو لەسەر بەرژوەندییەکانی دەوڵەت کە ئینکیشاری بە ئارەزووەکانی خۆیان دەیانگۆڕی. لەبەر ئەوە بە دوای پیاوی لێھاتوودا دەگەڕا تا ئیشوکارەکانی دەوڵەت بگرنە دەست و شان و شکۆکەی بۆ بگەڕێننەوە، ھەروەھا نیازمەندی دۆزینەوەی سەدڕی ئەعزەمێکی بەھیز بوو کە سوڵتان پشتی پێ ببەستێت لە کاروبارەکانیدا.

ئەم سوڵتانە لاوە دوای پێنج ساڵ گەڕان محەممەد پاشا کۆپرولوی دۆزییەوە کە بە نەژاد ئەلبانی بوو و پیاوێکی بەھیز و لێھاتوو بوو و، پێش ئەوەی پایەکەی وەربگرێت، مەرجی دانا کە بتوانێت خۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سوڵتانەدا قسە بکات و سوڵتانەش مەرجەکەی لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی دەوڵەت و گەڕاندنەوەی ھێمنی و یاسا بۆ دامودەزگاکانی دەوڵەت، بەتایبەت لیبیا کە لەو کاتەدا ماوەیەک ئاژاوەی بە خۆیەوە دەبینی، قبووڵ کرد.

محەمەدی چوارەم دەسەڵاتی وەرگرت[دەستکاری]

محەممەد پاشا کۆپرولو لە ١٥ی ئەیلوولی ١٦٥٦ی ز. دەستبەکار بوو و ڕاگەیەنرا کە سوڵتان محەمەدی چوارەم لە تەمەنی ئەوەدایە کە دەسەڵات وەربگرێت، بەوەش ماوەی جێگریی سوڵتانەی دایکی کۆتاییی پێ ھات کە پێنج ساڵ بوو. سوڵتانە بە ھیچ شێوەیەک دەستی وەرنەدایە کاروباری دەوڵەت کاتێک دڵنیا بوو لە دەستی پارێزراودایەوە و ڕۆیشت بەرەو ئیشی خێرخوازی و پەروەردەکردنی کوڕەکانی سولەیمان و ئەحمەد.

محەممەد پاشا کۆپرولو دەستی کرد بە ئیش بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت و زۆر بەتوندی لە دەستی ئەوانەی دا کە لە ئینکیشاری دەردەچوون، ناچاری کردن بە ڕێزگرتنی یاسا، سەرقاڵی کردن بە ئیشەکەیانەوە و یەکلاییی کردنەوە بۆ دەوڵەت و پاراستنی کە ئەوە ئیشی سەرەکیی ئینکیشارییەکان خۆیان بوو نەک دەستوەردانە کاروباری دەوڵەت و سیاسەتەکانی، کە بە لای توندوتیژیدا دەڕۆیشتن. ئەو ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لە جێگیرکردنی یاسادا، پاشان سوڵتان محەمەدی چوارەم ڕایسپارد بۆ پاراستنی دەوڵەت لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی بۆتەوە کە سەرکەوتووانە ڕووبەڕووی کێشەکان بوویەوە و کاتێک لە ساڵی ١٦٦١ سولتان محەممەد کۆچی دواییی کرد، ئەحمەد کۆپرولو کوڕی لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا بوو بەڵام زۆر لێھاتوو بوو.

ڕووداوەکانی ئەم سەردەمە[دەستکاری]

  • ئەحمەد کۆپرولو دەیزانی بەرەی دەرەوەی دەوڵەت پێویستی بە ھەوڵێکی گەورەیە، بۆیە کاروباری ناوخۆی دایە دەستی قەرە موستەفا پاشا و خۆی شەڕی بەسەر نەمسادا ڕاگەیاند، کە سوودی وەرگرتبوو لە تێکچوونی بارودۆخی ناوخۆییی عوسمانییەکان و بەپێچەوانەی ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوانیاندا بوو، قەڵای جەنگیی لەسەر سنوورەکانیان دامەزراندبوو. لەبەر ئەوە، سەدڕی ئەعزەم بە سەرکردایەتیی سوپایەکی گەورە کە نزیکەی ١٢٠ ھەزار سەرباز بوون لە ئێدیرنەوە جووڵا تا گەیشتە قەڵای نوھزل کە دەکەوتە باشووری ڕۆژئاوای بۆدابست و لە ڕۆژھەڵاتی ڤیەننا، کە لە بەھێزترین قەڵاکانی ئەورووپا بوو و بۆ ماوەی ٣٧ ڕۆژ گەمارۆیان دا تا قەڵاکە ناچار بوو داوای ڕێککەوتن بکات و سەدڕی ئەعزەم ڕازی بوو بە چۆڵکردنی قەڵاکە و لە ساڵی ١٦٨٣ چووە ناویەوە و لە دوای ئەم قەڵا گەورەیە نزیکەی ٣٠ قەڵای نەمسایی خۆیان بە دەستەوە دا؛ نەمسا ناچار بوو داوای ڕێککەوتن بکات، باجی شەڕ بدات بە دەوڵەتی عوسمانی و، ھەموو ئەو قەڵایانەی کە عوسمانییەکان فەتحیان کردن، لەژێر دەسەڵاتیاندا مایەوە. کۆپرولو لە ١٧ی ئازاری ١٦٦٥ بەسەرکەوتوویی گەڕایەوە ئێدیرنە .
  • دوو ساڵی بە سەر ئەم سەرکەوتنەدا نەبرد کە سوڵتان محەمەدی چوارەم داوای لە ئەحمەد کۆپرولو کرد فەتحی ئەوەی ماوە لە دوورگەی کریت تەواوی بکات کە سوڵتان ئیبراھیمی یەکەم زۆربەی فتح کردبوو. کۆپرولو لەسەری کەشتیگەلێکی دەریاییدا بەرەو دوورگەی کریت ڕۆیشت و دوای گەمارۆدانیکی زۆری قەڵای کاندیە لە کۆتاییدا بوندقیە ناچار بوو وازی لێ بھێنێت. کۆپرولو بە مەبەستی چاککردنەوەی قەڵا و دیوارەکان چەند ماوەیەک دوای فەتحی دوورگەکە لەوێ مایەوە دواتر لە ساڵی ١٦٧٠ جێی ھێشت.
  • ھەر لەم ماوەیەدا قەفقاس ھاتە ژێر حوکمی دەوڵەتی عوسمانییەوە. کاتیک پۆڵەندا ھەوڵی دا دەستدرێژی بکاتە سەری، خێرا پەنایان بردە بەر دەوڵەتی عوسمانی و ئەوانیش خێرا بە دەنگیانەوە چوون و پاشای پۆڵەندایان ناچارکرد داوای ڕێککەوتن بکات.
  • دوای وەفاتی کۆپرولو، قەرە موستەفا پاشا پایەی سەدڕی ئەعزەمی وەرگرت. لەم کاتانە ناکۆکیی عوسمانییەکان لەگەڵ ڕووسیادا لەسەر ئوکراینا پەرەی سەند. سوڵتان لەگەڵ قەرە موستەفا پاشادا ھەڵمەتێکی گەورەیان بردە سەر ڕووسیا کە یەکەم ھەڵمەتی سوڵتانی عوسمانی بوو بۆ سەر ڕووسیا؛ گەیشتنە قەڵای جەھرینی ئۆکرانی، گەمارۆیان دا و دوای گەمارۆدانی بۆ ماوەی ٣٢ ڕۆژ و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە سوپای ڕووس، قەڵاکەیان گرت. دوو سال دواتر، ھەڵمەتێکی تریان بردەوە، بەڵام ١١ی شوباتی ١٦٨١ی ز. کۆتاییی ھات بە ڕێکەوتنی ئەدەرنە و ھەردوو لا لەسەر دابەشکردنی ئوکراینا ڕێک کەوتن؛ بەشە گەورەکەی درا بە دەوڵەتی عوسمانی. ڕووسیا دەبوو لە دانی باج بۆ ویلایەتی قرمی سەر بە دەوڵەتی عوسمانی بەردەوام بێت و بڕە کەڵکەبووەکانی کە لەسەری بوو، دەبوو بەیەکجار بیدات.
  • بۆ دواجار، واتە بۆجاری دووەم دوای سوڵتان سولەیمانی قانوونی، لە ھەوڵێکیاندا بۆ لێدانی نەمسا گەمارۆی ڤیەننایان دا، بەڵام بە ھۆی خیانەتی نێوخۆیی لە کاتی گەمارۆکەدا نەیانتوانی فەتحی بکەن.

کۆتاییی محەمەدی چوارەم (دوایین فەتحکەر)[دەستکاری]

محەمەدی چوارەم ھەواڵی تێکشکانیانی لە فەتحی ڤیەننادا پێ گەیشت و، سەرەڕای ئەوەی ھەوڵیان دا ھەندێک لە ناوچەکانیان لە ھەنگاریا وەربگرنەوە، سەرکەوتنیان بەدەست نەھێنا. سەدری ئەعزەمی نوێ، سولەیمان پاشا، لە موھاکس لە بەرامبەر ھاوپەیمانیی پیرۆزدا لە ١٢ی ئابی ١٦٨٧ی ز. تێک شکا.

لەبەر ئەو شکانە یەک لە دوای یەکانەی لە ڕۆژانی کۆتاییی محەمەدی چوارەمدا ڕووبەڕووی دەوڵەتی عوسمانی بوونەوە، سوپا شۆڕشیان کرد و لە ساڵی ١٦٨٧، دوای ئەوەی نزیکەی چل ساڵ حوکمی کرد، لایانبرد. دەوڵەت لە میژووی لابردنیدا ژمارەیەکی زۆر لە خاکەکانی بۆ بوندقی و نەمسایییەکان لەدەست دا. لە دوای محەمەدی چوارەم، سولەیمانی برای دەسەڵاتی گرتە دەست و، دەوڵەتی عوسمانی چووە قۆناغی وەستانی فەتحەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]