عەبدولمەجیدی یەکەم، لە نێوان ساڵانی ١٨٢٣ تا ١٨٦١ ژیاوە، سوڵتان سی و یەکەمی دەوڵەتی عوسمانییە، و باوکی سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەمە.
خەلافەتی گرتە دەست دوای باوکی کاتێک تەمەنی کەمتر بوو لە هەژدە ساڵ، لە سەردەمی ئەمدا فەڕەنسا و ئینگلتەرا شەری تائیفییان لە لوبنان هەلگیرساند، هەر لەم سەردەمەدا شەڕ کەوتەوە لە نێوان ڕووسیا لەلایەک و دەوڵەتی عوسمانی و فەڕەنسا و ئینگلتەرا و نەمسا لەلایەکی تر و ڕووسیا تیک شکێنرا و دەوڵەتی عوسمانی پارێزگاری لە هەندیک ناوچەکانی کرد، شەڕی تائیفی هەڵگیرسا لە شام و دەوڵەت دەستی بەسەرداگرت و بەڵام فەڕەنسا تورەبوو هیزەکانی نارد بۆ بەیروت، و رێکەوتن لەسەر ئەوەی دەوڵەت قەرەبووی زەرەرەکانی مەسیحییەکان بکاتەوە وخەڵکی شاخەکە حکومەتێکی سەربەخۆیان هەبێت و پیاوێکی مەسیحی بەڕێوەی ببات و ناکرێت لاببرێت و لەبەرامبەر ئەم دابەزینانەی دەوڵەتدا ئەبێت فەڕەنسا لە شام بکشێتەوە.