حیجاز
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
Coordinates: 23°30′12.96″N 40°51′34.92″E / 23.5036°N 40.8597°E
حیجاز، ناوچەیەکی جوگرافیی و مێژووییە، بەشی ڕۆژئاوای شانشینی سعوودیە پێک دەھێنێت، و سنوری مێژوویی حیجاز لە باشوورەوە بە سەعدە دانرێت لە یەمەن ھەتا معان لە ئوردن لە باکوورەوە، و چەندین ھۆز و تیرەی جیاوازی تێدا ژیاوە.
حیجاز گرنگییەکی ڕۆحی و ڕۆشنبیری و ئابووری و گەشت و گوزاری ھەیە، سەرچاوەی پەیامی محەمەدییە و دوو حەرەمە پیرۆزەکەی موسڵمانانی لێیە، کە یەکێکیان کەعبەی پیرۆزە و قیبلەی موسڵمانانە و بیری زمزمی تیایە، و ئەویتریان مزگەوتی پێغەمبەرە کە ئارامگەی پێغەمبەر محەمەد و ھەردوو ھاوەڵی گەورە ئەبووبەکر و عومەری کوڕی خەتابی تیایە، ھەروەھا حیجاز بەسترابوو بە جۆڵەی بازرگانییە دێرینەکانەوە بە کاروانە ھاوینە و زستانەکانەوە.
| ئەمە کۆڵکەوتارێکە سەبارەت بە سعودیە، پێویستی بە زۆرکردن وچاککردنە، دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی. |
