مێژووی کازاخستان
مێژووی کازاخستان باسکردنە لە مێژووی وڵاتی کازاخستان و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. کازەخستانییەکان لە سەرەتادا وەک ھەر نەتەوەیەکی دیکە ڕەوەند یاخود کۆچ بەر بوونە خەریکی بەخێوکردنی ئاژەڵ بوون پاشان وردە وردە بەرەو نیشتەجێ بوون چوون لە مێژووی خۆیدا چەندین جار توشی داگیرکاری و ھەڵمەتی ھێرشی نەتەوەکانی دیکە بووەتەوە لە سەردەمی دەسەڵات دارییەتی مەغۆلەکان ناوچەکەیان بوو بە بەشێک لە ئیمپڕاتۆرییەکەیان لە سەدەی سێزدەھەم ھەروەھا کەوتنە ژێر دەستی تەتەرەکان بۆ ماوەیەکی زۆر پاشان دەکەوێت دەست ڕووسەکان. لە ساڵی ١٩١٦ کازەخستانییەکان دژی دەسەڵاتداران ڕاپەرین بەڵام ڕووسیا توانی کۆنتڕۆلی بکات و ژمارەیەکی زۆری ڕاپەریوی کوشت و بریندار کرد. لە ساڵی ١٩٢٠ مافی ئەتۆنۆمی وەرگرت لە ساڵی ١٩٣٦ بووە یەکێک لە کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت. لە ساڵی ١٩٩١ کازەخستان سەربەخۆ بوونی خۆی ڕاگەیاندن سیستەمی کۆماری چەسپاند و ھەمان ساڵ ئەمریکا دانی پێدانا. لە ساڵی ١٩٩٢ بووە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩٩٢ دەستوری نوێ دانرا و نازار باییف بووە سەرۆک کۆمار وە لە ساڵی ١٩٩٨ شاری ئاستان بووە پایتەختی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٩٩٩ دوویارە نازار باییف وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرایەوە
مێژووی کازەخستان ٢٠٠٠تا ئێستا
[دەستکاری]ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «History of Kazakhstan»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی کازاخستان تێدایە. |