دەروازە:شانشینی یەکگرتوو
دەروازەی شانشینی یەکگرتووشانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور (بە ئینگلیزی: (United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland) ھەوروەھا دەناسرێت بە شانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەوروپا، شانشینی یکگرتوو پێک دێت لە ئەرخەبیل بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئیرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک، ئایرلەندای باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانیە و کۆماری ئیرلەندی جیا دەکاتەوە، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئایرلەندی، تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەرەنساوە. شاری ھەڵبژێردراولەندەن پایتەختی ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوویە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧,٥٥٦,٩٠٠ کەس بووە. شاری لەندەنی سەر ئاوی تایمزی خوارووی شانشینی بەریتانیا، یەکێکە لە شارە گەورەکانی ئەورووپا و جیھان، ئەو شارە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی ھەیە، لەساڵی (١١٠٠)دا نزیکەی (١٨٠٠٠) کەسی تێدا ژیاوە، (٢٠٠) نەتەوە و کەلتووری جیاواز تێدایە. بەریتانیا کە لەماوەی (١٥٠) ساڵی رابردوودا ناوەندێکی گرنگی بواری (سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی) جیھان و ئەوروپا بووە، ژمارەیەکی زۆر زانکۆو پەیمانگەو شانۆو مۆزەخانەو یاریگای جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، ھەروەھا بنکەی زۆرێک لەڕێکخراو و ئۆفیسە جیھانییەکانی تێدایە، جگە لەوەش وڵاتەکە شوێن و مەنزڵی زۆرینەی پاشا و سەرکردە و زانا و فەیلەسوف و نووسەر و ھونەرمەندە جیھانییەکان و نموونەی جیھانی کۆن و نوێیە لە شارستانییەتی ئەم سەردەمەدا. زیاتر... وێنەی ھەڵبژێردراوپۆلەکان
وتاری ھەڵبژێردراولۆرد ڤۆڵدمۆرت (بە ئینگلیزی: Lord Voldemort) کەسایەتی خەیاڵیی جادووگەرێکی ناو زنجیرەی ھاری پۆتەری نووسەری بەڕیتانی جەی کەی ڕۆولینگە. لۆرد ڤۆولدمۆر خراپەکاری سەرەکی زنجیرەکەیە و یەکێک لە شەڕانگێزترین کەسایەتییەکانی ئەدەبی ئینگلیزی نوێیە. گەورەی تاریکی ناوی لەدایکبوونی تۆم مارڤۆلۆ ڕیدڵ (بە ئینگلیزی: Tom Marvolo Riddle)، ڤۆولدمۆر بۆ یەکەم جار لە ڕۆمانی ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە دەرکەوت کە لە ساڵی ١٩٩٧ بڵاوکرایەوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٦ لە لەندەن لەدایکبووە، دوای ئەوە بوو بە ترسناکترین جادووگەری تاریکی بە درێژایی سەدەکان، ئەو دوژمنی سەرەکی ھاری پۆتەرە، بکووژی دایک و باوکییەتی، و کۆتا نەوەی جادووگەر ساڵازار سڵیزیرن کە یەکێک لە چوار دامەزرێنەرەکانی قوتابخانەی ھۆگوارتز بۆ جادوو بووە. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوماجید عوسمان نواز (ئوردوو: [ˈmaːdʒɪd̪ nəwaːz]؛ لەدایکبووی ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧) چالاکەوانێکی بەڕیتانی و پێشکەشکارێکی ڕادیۆییە. دامەزرێنەری ڕێکخراوی «کوەیڵم»ە، کە دەستەیەکی خاوەن بیرۆکەن لە دژی توندڕەویی و ئامانجیان بەرھەڵستیکردنی وتەبێژانی فەرمی ئیسلامییە توندڕەوەکانن و بەھەمان شێوە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی ڕادیۆییە لە کەناڵی LBC ھەموو ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەیەک پەخش دەکرێت. لە (ساوس ئێند، ئێسکس - Southend-on-Sea, Essex) لە خێزانێکی پاکستانی بەڕیتانی ھاتۆتە دونیاوە، نواز ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی ئیسلامی (حزب التحریر) بووە. ئەندام بوونی لەو حیزبەدا بووە ھۆی گیرانی لە میسڕ لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ و لە بەندینخانەدا مایەوە ھەتا ٢٠٠٦. خوێندنەوەی کتێب لەسەر مافەکانی مرۆڤ و مامەڵەکردنی لەگەڵ (ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی - Amnesty International) بووە ھۆی ئەنجامی گۆڕانی دڵ و دەروونی: (حزب التحریر) بەجێھێشت لە ٢٠٠٧ دا، دەستی ھەڵگرت لە مێژووە ئیسلامیەکەی و بانگەشەی دەکرد بۆ ئیسلامێکی سیکۆلار «عەلمانی». ئایا زانیوتە؟
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە پەیوەندیدارەکانویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |